هەندرێن هەورامی : نەمــــر شەڕڤان ..
من شەڕڤانی نیشتمانم
درێژەدەری
ڕێبازەکەی شەهیدانم
بەقوربانی کوردستانم
جەستە و گیانم
بابەی سەرۆک
ڕابەرەکەم
دایەی شیرین
سەروەرەکەم
هەڤاڵەکەم ، هاوپۆلەکەم
شەڕڤانە هاوسەنگەرەکەم
دڵنیا بن ، ئاسودە بن
لە پێناوی ئازادیدا
وا هاتە دی ئاواتەکەم
ئێوەش بەڵێنم پێ بدەن
ڕۆحم شادکەن
تا ڕزگاری یەکجارەکی
کوردستانم
تێبکۆشن
قەد بەرنەدەن
ڕێبازەکەی شەهیدانم
ڕێگە نەدەن
ئەهریمەن و خراپەکاران
لە جێی خێر و
چاکەکاران
گەرای نەزانی دانێن و
تاریکی کەن
ڕۆژی کوردان
برۆکسل .. بەلجیکا