بۆچی محەمەد نوری ، بێژەری تەلەڤزوێنی گەلی کوردستان دوعا لە ئەندام پەڕلەمانەکان دەکات ؟ ..
محەمەد نوری ، یەکێک لەبێژەرە سەرکەوتووەکانی تەلەڤزوێنی گەلی کوردستان ، لەسەر ماڵپەڕی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، بابەتێکی کورتی لەسەر چلوهەشت ملوێنەکەی ، کە ئەندام پەرلەمانەکانی پێشوتر وەریان گرتووە دەنوسێت بەناونیشانی ( هەشت ملوێنهكه ) . لەو بابەتەدا شیکاری ژمێریاریی بۆ چلوهەشت ملوێنەکە کردووە لەبەرامبەر خوێندکاران و موچەخۆرو …هتدد . هەروەها لەناخی دڵەوە دوعا دەکات و دەڵێت : دەک خودايه عافيتان نەبێت ! .
ئەمەی خوارەوە تەواوی بابەتەکەیە ..
هەشت ملوێنهكه
* ٤٨ مليون كه پەرلەمانتاريك بردى = دەرمالەى ٨٠٠ خوينكارى زانكۆیە . دەك خوا لێتان دەربهينيتەوه ……
* ٤٨ مليون ، كەهەر ئەندام پەرلەمانيك بردى = بەموچه ى ٣٢٠ كەمئەندام ، كەواته ناويان بنێن چي ؟
* ٤٨ مليون دينار = موچەى ١٢٠ ده رچووى زانكویە .
* ٤٨ مليون دينار = بەموچەى ٩٦ خانەوادەى شەهيد . دەک خودايه عافيتان نەبێت ! .
* هەبوو نەبوو ١١١ كەس هەبوو بەهەر ١١١ كەسهکە ( پێنج مليارو هەشت سەدو چل و شەش مليونيان لەداهاتى ئێمه برد ) دەزانن ناويان چى بوو ……… ؟
* هەر ئەندام پەرلەمانيك ٤٨ مليون دينارى وەرگرت = بەموچه ى ١٢٠ دەرچووى زانكو ( چونكه به ٤٠٠ هەزار دادەمەزرێت ) .
* ٤٨ مليونى پەرلەمانتاران = بەموچەى ٩٦ خانەوادەى شەهيد . دەتوانێت هەر ئەندام پەرلەمانێک ٤٨٠ جار پێی بچێته لاى دكتۆر .
* خودايه ئەو پارەيەى وەرگيرا لەگيرفانى ميلەت برا . هەموو ئەندام پەرلەمانيك چل و هەشت مليونى دينارى وەرگرت ، كه دەكاته نزيكەى چوار دەفتەر دولار . خوداى دلوڤان بەدڵيانەوه نەنووسيت .
محمد نوری .
- عیماد محمود: نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو لێکەوتەکانی لەسەر ئابوری گشتی. - 2023-01-06
- ڕەفیق پشدەری: کورد دوژمنی خۆت بناسە. - 2023-01-01
- دکتۆر حوسێن عەلی غالب بابان: تاقیکردنەوەی پیشەیی. - 2022-12-29