muhamad-genawi

دکتۆر محەمەد ئەمین گەناویی : كشتوكاڵی پایه‌دار چییه‌؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م، كشتوكاڵ گۆڕانێكی ریشه‌یی به‌ خۆوه‌ بینی، به‌رهه‌می به‌روبومه‌ كشتوكاڵی و خۆراكیه‌كان به‌ ڕێژه‌ی به‌رچاو زیادیان كرد به‌هۆی پێشكه‌وتنی تكنۆلۆجیاو زیاتر به‌كارهێنانی كودی كیمیایی و تایبه‌تمه‌ندی و سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنان و چاك كردنی تۆو له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێدانی رێنمایه‌ كشتوكاڵیه‌كان وه‌ گه‌لێ هۆی تر . هه‌مو ئه‌مانه‌ شۆڕشی سه‌وزیان به‌رهه‌م هێنا وه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌مه‌ بو كه‌ بتوانرێ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش سنورێ بۆ دیارده‌ی برسیه‌تی و كه‌می خۆاراك دابنرێ له‌ جیهان ئه‌م شۆڕی سه‌وزه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌ باشه‌كانی له‌ سه‌ره‌تادا، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی درێژی كاریگه‌ری خراپی خسته‌ سه‌ر ژینگه‌ و ته‌ندروستی بۆیه‌ به‌ر له‌ دو ده‌یه‌و كه‌مێ زیاتریش بیرۆكه‌ی كشتوكاڵی پایه‌دار له‌ ناوه‌نده‌ زانستی و سیاسیه‌كانا وه‌كو چاره‌سه‌رێ بۆ كێشه‌ی ژینگه‌و ته‌ندروستی كه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌رهه‌می كشتوكاڵیه‌وه‌ دروست بو بون هاته‌ كایه‌وه ‌.

كشتوكاڵی پایه‌دار بریتی یه‌ له‌ سێ ئامانجی سه‌ره‌كی

1-ژینگه‌ی ته‌ندروست

2-سودی ئابوری

3-دادپه‌روه‌رری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی

كۆمه‌ڵه‌ی جۆراوجۆر له‌ فه‌یله‌سوفان و زانایان و سیاسه‌ت كاران به‌شداریان كردوه‌ له‌ دیاری كردنی ئامانجه‌كانی كشتوكاڵی پایه‌دار، وه‌ هه‌روه‌ها خه‌ڵكانی به‌رهه‌م هێنه‌رو به‌كاربه‌ر به‌شدارن له‌ روانگه‌ی كشتوكاڵی پایه‌دار چونكه‌ كشتوكاڵی پایه‌دار له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ وه‌ستاوه‌ كه‌ ئه‌ڵێ ئه‌بێ پێویسته‌كانی ئه‌مڕۆمان له‌ خۆراك و به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كان فه‌راهه‌م بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی زیان بگه‌یه‌نن به‌ توانای نه‌وه‌كانی سبه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن پێویستیه‌ خۆراكیه‌كانی خۆیان وه‌ ژینگه‌ی شیاو ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ داهاتوی ئابوری و فه‌راهه‌م كردنی دادپه‌روه‌ری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان دابین بكه‌ن بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش ئه‌بێ به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سامانه‌ سروشتی و مرۆییه‌كان بكه‌ین به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو زانستی تا ژینگه‌ و ته‌ندروستی و ئابوری و دادپه‌روه‌ری فه‌راهه‌م ببێ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت