ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی لاهوری شێخ جه‌نگی بۆ به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، زۆر به‌داخ و نیگه‌رانم له‌و بارودۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتی تێكه‌وتووه، له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و په‌لامار ده‌درێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها حزب له‌كوردستان یه‌كێتی بێت گرفت و كێشه‌ی هه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی نییه و بێ باكه. بۆیه پێموایه كاتی ئه‌وه هاتوه ئێمه‌ی كادیرانی خواره‌وه به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخه هه‌ڵبگرین و پارێزگاری له حزبی شه‌هیدان و ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی بكه‌ین، چونكه لاوازبوونی یه‌كێتی به‌مانای لاوازبوونی ئازادی و دیموكراسیه. بۆیه لێره‌دا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كاك نه‌وشیروان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێم:
1-ماوه‌یه‌كه قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی پڕكراوه‌ته‌وه، ده‌بێت ئه‌م پۆسته راده‌ستی گۆڕان بكرێت. من به‌بیر جه‌نابتانی ده‌هێنمه‌وه یه‌كێتی و له‌ناو یه‌كێتی دا(دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید)، له‌لایه‌ن تۆ و دارودهستهكهتهوه وه‌ك پارێزگاری سلێمانی دانرا. له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی كاركردنیدا له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی دایه خزمه‌تی پارێزگای سلێمانی و خه‌لكی شار و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی پێبكات، به‌داخه‌وه نیوه‌ی بۆمه‌رامی شاردراوه‌ی سیاسی ئێوه به‌كارده‌هێنا، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری دارایی چه‌ندین فایل و دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر پارێزگار ئاشكرابوو، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی راده‌ستی یاسا بكرێت وه‌ك خۆتان هه‌میشه ده‌ڵێن ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام رێگاتان بۆ خۆشكرد تاكو له‌ده‌ستی دادگا رابكات كه ئه‌مه‌ش به‌مانای هاوبهشبونی ئێوه‌یه له‌م گه‌نده‌ڵیه‌دا. به‌م شێوه‌یه بوونه‌هۆی ئه‌وه‌ی شاری ههلمَهت و قوربانی به‌بێ پارێزگار بمێنێته‌وه، ئیش و كاری خه‌ڵك هه‌ڵپه‌سێردرا. بۆیه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له روانگه‌ی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و خه‌لكی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌لستا به‌دانانی پارێزگار، ئیتر ئه‌م قسانه‌ی ئێوه‌ی مانای چی؟ چونكه خه‌ڵك ئیش و كاری ئه‌و پارێزگاره‌ی بینی كه له‌لایه‌ن تۆوه دانرابوو، بووه‌هۆی په‌كخستنی بواره‌كانی بیناسازی و بازرگانی و ئابووری و وه‌رزش له پارێزگای سلێمانی دا و … هتدد .
2- له‌رووی یاساییه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پۆستی پارێزگار یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، واته هه‌ركاتێك هه‌ڵبژاردن كرا وه‌ك یه‌كێتی پابه‌ندی ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌بین. یه‌كێتی له سلێمانی و كوردستان، نه بێگانه‌یه نهخۆسهپێنه، بۆیه ده‌بوایه له‌ڕووی یاساییه‌وه باستان له‌وه بكردبایه ده‌نگدانی پارێزگاكان شتێكه و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی شتێكی تره ناكرێت هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی پێوه‌ربێت بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری پێ دابنرێت. هه‌ر له‌رووی یاساییه‌وه ئه‌وه دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان، بفه‌رموون با له‌دادگا یه‌كلایی بكرێته‌وه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 159ی سالی 1969 پارێزگاری داناوه. ئه‌گه‌ر باس له‌یاسای ژماره 71 ی ساڵی 2004 ده‌كه‌ن یان ئه‌وه‌ی به‌یاسای بریمه‌ر ناسراوه، ئه‌و یاسایه له مادده‌ی یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان به‌خشیوه بۆئه‌وه‌ش ده‌توانن ئه‌و یاسایه باش بخوێننه‌وه .
3-قسه‌كانتان وه‌ك هه‌ڕه‌شه و چاوسوركردنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بیرت له‌وه‌كردبێته‌وه یه‌كێتی بێ خاوه‌نه، ده‌تانه‌وێت له‌م رێگایه‌وه كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن ته‌نانه‌ت له كۆبونه‌وه نهێنیهكانتان باس له‌وه ده‌كه‌یت به‌م هه‌ڕه‌شانه ئه‌ژنۆی یهكێتت شكاندووه. بۆیه پێم باشه ئه‌گه‌ر یاده‌وه‌ریتان كزبووه جارێكی تر بۆ مێژوو ئه‌وه بهێنمه‌وه یادتان، كه یه‌كێتی نهكهمی كردووه و نهدرهنگیش هاتووه. خۆشتان ده‌زانن یه‌كێتی چ هێزیكی كاریگه‌ره و هیچ كاتێك له‌هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه نه‌ترساوه و ناترسێت، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ش خزمه‌ت نه به‌خه‌ڵكی كوردستان و سلێمانی ده‌كات نه‌خزمه‌ت بهگۆڕانیش ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ڕه‌شه و چاوسوركردنه‌وه به‌كاربهێنن، ئه‌وه مه‌یدان و فه‌رموون وه‌رنه مه‌یدان .
4-ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا هه‌ندێك له‌وانه‌ی چاویان به سه‌روه‌ری مێژووی یه‌كێتی هه‌ڵنایه‌ت، سه‌ركرده‌كانی (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان)تان به قه‌زافی شوبهاندووه، ئه‌مه فه‌رهه‌نگی ئه‌و بیركوڵ و كورتانه‌یه كه بێباكن له خوێنی شه‌هیدان و ئازادی و دیموكراسی، چونكه به‌ڕێزتان یه‌كێك بوون له‌وانه‌ی ستایشی قه‌زافیتان كردووه كه یارمه‌تی شۆڕشی كوردی داوه و هه‌میشه‌ش پشتیوانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی كردووه، به‌ڵام ئێستا پاشگهزبوویتهتهوه و ئیراده‌ی خۆت راده‌ستی ئه‌م بیرتاریكانه كردووه، بۆیه ئه‌م وه‌سفكردنی ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته ده‌مڕاستان به‌سه‌ر جه‌نابیشتان جێبه‌جێ ده‌بێت، ده‌بوایه تۆ داكۆكیت له‌مێژوی سیاسی خۆت بكردبایه. هه‌روه‌ها قه‌زافی كاتێك هاوكاری و یارمه‌تی شۆڕشی كوردی كردووه، سه‌رانی سه‌له‌فی و ئیخوان له‌و وڵاتانه‌ی پاره‌یان لێوه‌رده‌گرتن كوشتنی كوردیان حه‌ڵال ده‌كرد. چونكه خۆت باش ده‌زانی ئه‌مانه ئاگاداری خه‌بات و گیان فیدابوونی یه‌كێتی نین، ئاگاداری داستان و قاره‌مانه‌كانی ئه‌م هێزه نین، بۆیه باشتر وایه ئه‌گه‌ر بڵێن ئه‌مانه منداڵن ئه‌وا پێویسته له زاری خۆته‌وه باس له خه‌بات و سه‌روه‌ری وجه‌ربه‌زه‌یی یه‌كێتی بۆ ئه‌و شه‌مشه‌مه كوێرانه و هاوشێوه‌كانی ئه‌و بكه‌یت. ده‌بێت بزانیت جه‌نابتان به‌شێك بون له‌و شۆڕشه، ده‌زانن چۆن داروبه‌ردی ئازادی ئه‌م كوردستانه به‌خوێنی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی گه‌یشتۆته ئیمڕۆ. هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك له ئازادی و دیموكراسیدا ده‌توانێت پیاده‌ی مافه تاك و گشتیه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام ئه‌وه جێگای قبوڵ نیه په‌لاماری سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی بدرێت، ئه‌وه قبوڵ نییه ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م هێزه نادیده بگیرێت و هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت ته‌شهیری پێبكرێت. باشتر وابو ئێوه داكۆكیتان له‌مێژووی یه‌كێتی بكردبایه، به‌ڵام ئه‌فسوس دیاره خۆت ئه‌وه‌ت هه‌ڵبژاردووه كه مێژووی سیاسی ئێوه وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك له 2009 ده‌ست پێده‌كات نه‌ك كاكه نه‌وه‌كه‌ی جاران بێت. له‌كۆتایشدا ده‌ڵێم: چاوەڕوانی ئەوە بە وەک قسەکانی خۆت مامەڵە بکەین .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە