نهێنی جانتا ره‌شه‌كه ئاشكرا بوو
ئهوجانته ره‌شه‌ی كه پاسه‌وانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ، له‌كاتی به‌شداریكردنیدا له مه‌راسیمی عاشوورا له یاریگای رایه له لوبنان به‌ده‌ستییه‌وه بوو ، بووه جێگه‌ی پرسیاری به‌شداربووانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناوه‌ڕۆك‌و گرنگی ئه‌و جانتایه قسه‌وباسی له‌سه‌ر كرا .
به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ، كه ئه‌و جانتایه ده‌بێته به تانییه‌ك دژ به گولـله ، كه له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیاوه له له‌نده‌ن له‌كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر تیرۆریستان به‌كاری ده‌هێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌تانییه دژبه بۆمبی سووتێنه‌ره، كه زۆرجار له باره نائاساییه‌كانی وه‌ك هێرشی تیرۆریستی به‌كارده‌هێنرێت .
ئه‌و جانتایه ده‌توانێت به‌رگه‌ی گولـله‌ی تفه‌نگی جۆری AK47 بگرێت ، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و جۆره چه‌كه‌یه كه له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا له مۆمبای له ساڵی 2008 به‌كارهێنرا .
به‌تانییه‌كه ، له كاتی دروستبوونی هه‌ر دۆخێكی ناله‌باری وه‌ك هه‌وڵی كوشتن ، مه‌ودایه‌كی باش دروست ده‌كات بۆ جووڵهكردنو خۆپاراستنی زیاتر .
سه‌رچاوه : سایتی جمهوری
- سەلاح خدر: چی لەپشت دەرگا داخراوەکانی تیرۆری پاریسەوە هەیە؟ - 2021-01-10
- عوسمان ئیسماعیل: سەرنجێک لەسەر سازمانی ئینقلابی و کوردستان. - 2021-01-09
- لە”عیسا سوار”ی باوكەوە تا “رزگار”ی كوڕ. - 2021-01-09