شنۆ عوسمان : کێ بە رەواى ئەبینێت پێشمەرگە بێ پارەبێت .

ئەوکاتەى کێشەیەکى ناوخۆیی دروستدەبێت یەکسەر پێشمەرگە دەبەنە ناوچە جێ ناکۆکەکان . کەباسی رابردوو دەکەن دەڵێن ئێمەش پێشمەرگە بووین . کەباس لە هەڵبژاردن دەکەن دەڵێن گوزەرانی پێشمەرگە باش دەکەین . کە سوێند دەخون دەڵێن بە وشەی پیرۆزی پێشمەرگە .

لە دیدارو چاوپێکەوتنەکانتاندا هەمیشە بە دڵێکی گەرم و زمانێکی توند بەرگری لە پێشمەرگە دەکەن . ئەمانە هیچی یەکسان نییە بە تەنها یەک هەزار دینار . زیاد لە چل رۆژە کاکى پێشمەرگە مووچەی وەرنەگرتوە ئیتر بەناوی پێشمەرگەو باشکردنی ژیانیان قسەی گەورە و قەبە مەکەن . بەشێکى زۆری ئەوانەى پێشمەرگەن هەموو داهات و قووتێکیان لەسەر ئەو موچەیە یە ، نە بیرە نەوتی هەیە وەک بەرپرسەکانیان و نە خاوەنی کۆمپنیان !!. ئێتر کە سەرۆکایەتى هەرێم و سەرۆکایەتى حکومەت و خودى وەزارەتی پێشمەرگەو حزبەکانیان خەمساردبێت لەوەی زیاد لە چل رۆژ بێ موچەیان بکات ، ئاخر عەدالەت و ویژدان لە کوێدایە ؟. کام لە برپرسانى حکومی و حزبى ، چل رۆژە چل دەعوەتان نەکردووە ، چل جار لەسەر مێزى رازاوە پاروى گەرم و کۆنە شەرابتان نۆش نەکردوە ؟ نەدانى موچەى هەموو دەزگاکانى حکومەت لەلایەک دەزگاکانى پێشمەرگە لەلایەک ، ئەمانە هەمووى کاریگەرى خراپى لەسەر وەلائی کارو وەلائى نیشتیمانى هەیە ، چۆن داوا لە کەسێک دەکەى دڵسۆز بێت کە نەتوانى خزمەتى بکەیت ، ئایا تەقینەوەکانى ئۆتۆمبیلى پێشمەرگەو نەبونى معاشى پێشمەرگە جێگاى ئەوە نیین بیریلێبکەنەوە ، ئایا گلەى وگازەندەکان هەر لەناو هەوادا بێتۆبچێت ؟ هەموو پشتگوێخستنێک کاریگەرى خراپتر بەدواى خۆیدا دێنێت ، بۆیە دەبێت سیاسەتى خزمەتکردنى ئەو هێزەى کە ناوى هێزى پێشمەرگەیەو هێزى نیشتیمانیە بگۆرێت بۆ باشترین خزمەتگوزارى .

کە دەڵێن ناعەدالەتیەک تا ئاسمان لەم وڵاتە دەوڵەمەندەدا هەیە ، دەڵێن دانی خیر بە هیچانانێن ئاخر چۆن ڕەخنە ناگرین کاتێک ئێوە ئامادەنیین یەکدەقیقە دەستبەرداری خۆپەرستیتان بن . بەڵام ئامادەن ئەگەر موچەی پێشمەرگەو خانەنشینێک تا سەد رۆژی تریش نەدرێ باکتان نییە .