شنۆ عوسمان : حکومەت بەرگەى سەرماش ناگرێت .

 

هەرکاتێک ڕووداوێکى سروشتى رووبدات ، خەڵکى هەرێمى کوردستان دنییایەک دڵە راوکێ دەیانگرێت ، نەک تەنها لەبەر ئەوەى ئەم رووداوانە سروشتین و لەدەستى مرۆڤەکاندا نیە رایانبگرێت ، بەڵکو لەبەر دنیایەک گرفتى دیکە . وەکو ئەوەى چۆن خۆیان بپارێزن ، کێ هاوکاریان دەکات ؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەى کە هاوڵاتى هەرێمى کوردستان دەیانکات و وەلامى دەست ناکەوێت ، چونکە ئەو نەریتە سیاسیەى ئەم هەرێمە بەڕێوە دەبات پڕاوپڕە لە خۆشاردنەوە لە راستیەکان و لە ئەو واقیعەى هەیە . ئەوا چەندین روداوى دڵتەزێن روویدا لە وێرانکردن لە خنکان ، کەس نەهات لە دەسەڵاتداران بڵێن ئێمە نەمان توانیوە پێداویستیەکان و خزمەتگوزایەکان لە ئاستێکدا دابین بکەین ، کە قوربانیە مرۆیەکان و زیانە مادیەکان کەمتربوونایە . هەرچەندە روداوەکانى گەرمیان و دهۆک و هەولێر ، ئەوەى سەلماند کە ئەم حکومەتە نەپلانى خێراى هەیەو نە توانا بەتەنگەوە هاتنى هەیە . لەوەش زیاتر ئەم حکومەتە وانە وەرناگرێرت ئەگەر نا وەک ئەڵێن ساڵی پارو پێرار لەم روداوانە رویاندایە حکومەت هەمان هەڵوێستى هەبووە بێباک بوە بەرامبەر هاولاتى خۆى . هاوڵاتیان داواى زۆریان نییە چونکە دەزانن حکومەتەکەیان دەستەپاچەیە ، دەزانن حکومەتەکەیان ناتوانێت بریاربدات ! ئەوەتا دەبینین بەرەسمى رایدەگەیەنن دەڵێن لەوانەیە پشوبێت لەوانەشە پشوو نەبێت ، یان ئەتوانن لە دواى سەعات دە بێن بۆ دەوام ، ئەمە هەموو پلانەکەى حکومەتە .

بەداخەوەحکومەت واتا پلان واتا هاوکارى و خزمەتگوزارى . سیاسەت واتا پێشبینى ، ئەگەر پێوانە بۆ ئەم حکومەتە بکەین پلانى نییە ئەوەش ئاستى خزمەتگوزاریەکانێتى ، پیشبینیشى بۆ رووداى سروشتى نییە ، لافاو لە کوێدەبێت نەخێر زیانەکانى رەشەبا چی دەبێت ؟ ئایا ئەو تیمانە کامانەن هاوکارى هاوڵاتیان دەکەن ؟ حکومەتێک موچەی پێنەدرێت ، حکومەتێک نەتوانێت کارەبا و ئاو بۆ هاوڵاتییان دابین بکات ، حکومەتێک پێشبینى نەبێت ، کاتێتی پێ بوترێت حکومەتێکی ئێکسپایەر.