ڕێناس جاف : زامێک ، بۆ هه‌میشه‌ی دیرۆک .
مێژووی مرۆڤایه‌تی به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی ، گه‌لێک کاره‌سات و ڕووداوی دڵهه‌ژێن و تاڵی به‌خۆوه بینیوه. په‌ڕتووک و کتێبه مێژووییه‌کان ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵێن . به‌ڵام مهرگهبارانهکهی ” هه‌ڵه‌بجه” ، یه‌کێکه له تاڵترین مه‌رگه‌ساته‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تی و په‌ڵه‌یه‌کی بۆر و هه‌ره ڕه‌شه به‌نێوچاوانی ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسی سه‌ددامه‌وه و ئه‌و تاوانه دژه مرۆییه بۆ هه‌میشه‌ی دیرۆک نه‌خشی سه‌ر ڕووپه‌ڕی کتێبی مێژوو ده‌مێنێته‌وه .
ڕۆژی 16ی سێی ساڵی 1988ی زایینی بێگومان یه‌کێکه له ڕۆژه هه‌ره ڕه‌شه‌کان بۆ گه‌لی کورد و بگره یه‌ک له دڵته‌زێنترین مه‌رگه‌ساته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌میش تێیدا ڕووی دا. به‌و ڕۆژه ڕه‌شه ڕژێمی ناپاکی به‌عس به 50 فڕۆکه‌ی جه‌نگیی و 4 بۆمبی 500 کیلۆییه‌وه شاری ” هه‌ڵه‌بجه ” ی کیمیاباران کرد و بارانی مه‌رگی به‌سه‌ر مرۆ و دار و به‌ردی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی شاره‌زووردا داباراند که هه‌ر ده‌ستبه‌جێ پتر له 5 هه‌زار مرۆی بێ تاوان به‌ده‌م بۆمبه کوشنده‌کانی سه‌رده‌مه‌وه په‌ڕی گیانیان هه‌ڵوه‌ری و به هه‌زارانیش بریندار بوون که هێشتا پاش تێپه‌ڕینی 25 ساڵان ، به‌رکه‌وتووانی چه‌که کیمیاییه‌کان به‌ده‌ست ئازاره‌کانی ئه‌و چه‌شنه چه‌کانه‌وه ناڵانن و هه‌ر ساڵه و ده‌یان که‌سی تر ده‌چنه ڕیزی کاروانی شه‌هیدانی مهرگهبارانهکهی هه‌ڵه‌بجه‌وه.
به درێژایی ئه‌م هه‌موو ساڵانه ، زۆر یاد و یاده‌وه‌ریی و یادگارم لا دروست بووه و گه‌ر کۆیان بکه‌مه‌وه ، بۆ خۆ هه‌گبه و توێشهبهرهیهکی ڕه‌نگاڵه‌یی ده‌بن . یه‌ک له‌و یاده‌وه‌رییانه قه‌ت له بیر ناکرێ ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1367ی هه‌تاوی (1988ی زایینی) له هۆڵی ” عه‌للامه ئه‌مینی ” زانکۆی تاران‌دا که نه‌مر ” هه‌ژاری موکریانیی” تێدا به‌شدار بوو . هه‌ژار ، له‌حاڵێکدا چه‌ند که‌سێک بن باڵیان گرتبوو ، تا بچێته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و به‌رده‌م کورسیی ئاخاوتن ، له کورته لێدوانێکدا زۆر به توندیی ڕه‌خنه‌ی گرت له ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و ده‌می جیهان و که‌مته‌رخه‌میی به‌رامبه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی دایه به‌ر پلار و تیر و توانج . مێدیا و ده‌سته‌ڵاتی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌سه‌ر ” سه‌لمان ڕوشدی ” به ناوی به‌رگریی و داکۆکیی له مافی مرۆڤ هه‌رایه‌کی زۆری خستبووه ڕێ و چاوت له هه‌ر که‌ناڵ و گۆڤار و بڵاڤۆکێکی ئه‌و وه‌ختی جیهان ده‌کرد ، باس ، هه‌ر باسی “سه‌لمان ڕوشدی” بوو که‌چی هه‌ر به‌و ساڵانه ڕژێمی دوور له ویژدانی مرۆیی سه‌ددام به چه‌کی قه‌ده‌غه‌ی کیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی شاره‌زووری کیمیاباران کرد و به‌هه‌زاران که‌س له‌و ڕووداوه دژه مرۆییه‌دا بوونه قوربانی که‌چی زۆربه‌ی جیهانی ڕۆژاوا به‌رامبه‌ر به‌و مه‌رگه‌ساته کپ و قڕ و بێده‌نگ مایه‌وه ؛ بۆیه مامۆستا ” هه‌ژار ” به زمانێکی ئاوێته به ته‌وس و زۆر توند و زبر ده‌سته‌ڵاتدارانی جیهانی دایه به‌ر گله و گازنده و ڕه‌خنه و وتی : ” جێی داخ و که‌سه‌ره پتر له 5 هه‌زار مرۆ ده‌بنه قوربانیی چه‌کی قه‌ده‌غه و که‌س لا له‌م کاره‌ساته ناکاته‌وه که‌چی له‌و لاوه کابرایه‌کی … وه‌ک ” سه‌لمان ڕوشدی” که تا دوێنێ که‌س نه‌یده‌ناسی ، ئه‌وه‌نده زه‌ق ده‌کرێته‌وه و مانۆڕ و پڕۆپاگه‌نده‌ی له‌سه‌ر ده‌درێ و ده‌کرێ”.
ئه‌وه ڕاستییه‌کی تاڵی ئه‌و ده‌مانه بوو که تازه حه‌وته‌یه‌ک پاش کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ، ڕۆژی 23 ی مارسی 1988 ، په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی ” گاردییه‌ن” ی به‌ریتانیایی په‌رده‌ی له‌و تاوانه دژه مرۆییه لادا و ڕاستییه تاڵه‌کانی ئه‌و ڕووداوه‌ی بۆ جیهان گوێزته‌وه .
هه‌نووکه و له‌حاڵێکدا یادی 26 ساڵه‌ی کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ینه‌وه که ڕژێمی خوێنمژی به‌عس له‌ناوچووه و گورگه‌که‌ی سه‌به‌بکار ، دیکتاتۆری ڕژێمی ناپاکی به‌عس ، سه‌ددامی عه‌فله‌قی له سێداره دراوه و جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئۆخژنێکی هاتۆتێ و بڕێک له ئێش و ئازار و ژانی ئه‌و کاره‌ساته ساڕ‌ێژ بووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه ساڕ‌ێژ نابێت و له‌بیر ناکرێ ،زامی سه‌ر دڵی یادگاره‌کانی ئه‌م کاره‌ساته و یادکردنه‌وه‌ی ڕۆژی 16ی سێی ساڵی 1988ی زایینییه .
په‌ند و وانه‌یه‌کی ئه‌م کاره‌ساته بۆ مێژوو و به‌ره‌ی مرۆیی ئه‌وه‌یه که هیچ دیکتاتۆر و خوێنمژ و جه‌للادێک تا سه‌ر نامێنێته‌وه و ڕۆژێک زه‌واڵی ده‌گات و ئه‌و ڕۆژه‌یه که مێژوو هه‌موو ئه‌و تاوانکارییانه‌ی به‌چاودا ده‌داته‌وه . هه‌روه‌ک سه‌ددامی دیکتاتۆر به ڕهزیلانهترین شێواز و به‌سیمایه‌کی پۆخڵ و گه‌مژانه و ناپاک له کونهگورگێکهوه سه‌ری ده‌رهێنا و فرهیشی پێ نه‌چوو به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو تاوانکارییه ، دادگه‌یی و پاشانیش له سێداره درا. به‌خته‌وه‌رانه هه‌ر به‌م ڕۆژانه بڕیاری به پارێزگاکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ش له لایه‌ن حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌رچوو و مۆرکی ئه‌رێی به‌سه‌ردا نرا تا به‌شکو به‌شێک له ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان بڕه‌وێته‌وه و سیمای ئه‌و ناوه‌ش ئاوه‌دانییه‌که‌ی جاران به‌خۆوه ببینێته‌وه .
داربه‌ڕوو
ڕۆژێک ته‌نیا
ڕێبواری ڕێگای سووتان بووم ،
مه‌لێکی ڕه‌نجه‌ڕۆی شاخ و به‌ندی ده‌واری گریان بووم .
ڕێگام بڕی، که‌لار گه‌ڕام ،
گۆپکه‌ی ده‌رکرد
زاری هۆنراوه‌ی به‌ستراوم ،
هاته به‌رهه‌م چڵی دره‌ختی تاساوم .
زۆر شتم دی ، ده‌مێک ڕامام ،
به‌ڵام به‌ژنی لاوازی
داربه‌ڕووی لاپاڵێکی نیشتمانم که‌وته به‌رچاو .
بێ پێشه‌کی خۆم تێکه‌ڵ کرد
به لق لقی به‌ساڵاچووی
ئه‌و شاداره ،
پڕ ئازاره ،
دڵ نازاره.
سه‌وزه گه‌ڵای فرمێسکی ڕشت ،
خۆم ڕانه‌گرت ، پرسیارم کرد:
ئه‌رێ هۆ مه‌شخه‌ڵی بریان ،
سه‌رچاوه‌که‌ی سۆزی کوێستان ،
کام ته‌وری دژ ، چاوی تاوان
بۆتی هانی به‌رگی خه‌زان ؟!
داربه‌ڕوو وا هاته وه‌ڵام :
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی
هه‌واری سووتان و گریان ،
خاک و خۆڵی گوند به گوند
و
شار به شاری نیشتمانی به‌رده‌باران ،
بوو به کێڵگه و گڵکۆی یاران .
په‌ڕم نه‌ما ، سووتام ، برژام
بۆیه وه‌ها کز ئه‌نوێنێ ،
لق و باڵام ، لق و باڵام .
سه‌رنجێک : ئه‌م هۆنراوه به‌رهه‌می گه‌لێک ساڵان له‌مه‌وپێشه که به‌دیار مه‌زاری کۆرپه‌له‌یه‌کی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه نووسراوه.