osmann21-4-2014

عوسمان بانیمارانی بە رەسمی گەڕایەوە ناو ریزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان .

ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵسوراوی دیاری بزووتنەوەی گوڕِان عوسمان بانیمارانی ودەیان هەڵسوراو وبازنەوانی بزووتنەوكە بەڕەسمی گەڕانەوە ناو یەكیتی نیشتمانی كوردستانی و لە لایەن مەكتەبی سیاسییەو پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا .
ولەكۆنگرەییەكی رۆژنامەوانیدا كەلەبارەگای مەكتەبی سیاسی بۆ سەرجەم كەنالەكانی ڕاگەیاندن رێكخرا ، سەرەتا عوسمان بانیمارانی وتی دەمەوێت سڵاوێكی برایانە بۆ سەرۆكمان مام جەلال بنێرم و هیوای زووچاكبونەوەی بۆ دەخوازم و هیوادارم بەزوویی بگەڕێتەوە ناومان ، وهەروەها بەرەسمی گەڕانەوەی خۆی بۆ ماڵە گەورەكە ڕاگەیاند و هۆكارەكانی دەستلەكاركێشانەوەكەی لە بزووتنەوی گۆڕان خستەروو وتی كە ئەو پەیامەی كە گۆڕان راگەیاندبو جێبەجێی نەكرد ، وئەوەشی رەتكردەوە كەداوای هیچ پۆستێكی كردبێ لەناو بزووتنەوەی گۆڕان .
لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیشدا لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ناوی یەكێتی و هەڵوێستی ناوبراو لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان وتی: هەموو شێتك بڕوایە، كاتێك ئەو بڕوایە نەما ناتوانیت كاری لەسەر بكەیت، بزوتنەوەی گۆڕانیش ئەو پەیامەی هەڵیگرتبوو نەیتوانیجێبەجێی بكات و پەیامەكەی بگەیەنێت، سەقفی گۆڕانكارییەكان گەیشتە بنبەست، تاكە هێزیش توانای گۆڕانكاری و چاكسازیهەبێت یەكێتیە لەم كاتەدا.
وتیشی : گەڕانەوەشم بۆ ناو یەكێتی نزیكترییەتی لەمنەوەو لەمكاتەدا یەكێتی پێویستی بەمنەو دەمەوێت پشتیوانی بم .

راشیگەیاند: بەشداریكردنی گۆڕان لەحكومەت و ئیمزاكردنی رێكەوتنەكەی 17ی نیسانی لەگەڵ پارتی تەواو پێچەوانەی بەرنامەكەیەتی و بەشێكی هۆكاری وازهێنانەكەمەو تەواو بڕوام بەگۆڕانكاری نەما لەو بزوتنەوەیە .

لە پوک مێدیا وەرگیردراوە .