کەژال عەلی : کەندڕی عەقل .
کات ماندووە
تەمەن فریای گێڕانەوەی متمانەیەکی تر ناکەوێ .
لەخەیاڵی ئیوارەدا
مانگ ئەستووکە هەوالێکی نەبرژاوە ،
لەبەرەبەیانی تریفەوە متمانە
ئەم دەستاو دەستی پێدەکا .
نیشتمان هیلاکە
درەخت لەنەشتەرگەرییە
گول بەعیشووە خوێن دەنوێنێ
گەڵا لەبەر هەیوانی پاییز
لەسەر لەتە حەسیری باخ لێی کەوتووە .
لەدووری ئاوایی
لێم دیارە
ئایندە بەسواری سپێدەیەکی زینەوە
بەرەو مەنزڵ دەبێتەوە ..
کەچی ماخۆ بەعەقلی گەللابە بیر دەکاتەوە
بە زمانی شۆفڵ کوردایەتی دەئاخڤێ .
لەنزیك ئاوایی
نیشتمان پێکراوە
مانا خانەگومان
خیانەت لەبنەبانی مێژوو
لەسەر لەتە گونێك
خەریکی تاوڵەی زمان و دۆمینەی مەردایەتییە .
ئەرشیڤی نوسەر کەژاڵ عەلی (کلیک بکە بۆبینینی هەموو بابەتەکانی)
- کەژاڵ عەلی : هێرۆ برایم له نێوان شهڕی ژنبوون و دهسهڵاتدا . - 2016-09-06
- کەژال عەلی : کورد دەلێ بازی بازی ، بەریشی بابەش بازی .. - 2014-09-23
- کەژال عەلی :شەهید . - 2014-08-05