Bekir-Ibrahim

بەكر ئیبراهیم : كورد داوەكەی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدای‮ ‬پساند .

ئەوەی‮ ‬كوردی‮ ‬بە بەغداوە دەبەستەوە پارە بوو،‮ ‬ئەگەرنا هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و جیهانیش وەك دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ مامەڵەی‮ ‬كردووە و لەگەڵیشی‮ ‬كراوە،‮ ‬پێشم وایە كورد دەمێكە هیوای‮ ‬بە پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬عێراق نەماوە و ئەو نەمانی‮ ‬هیوایەش لە چارەسەرنەكردنی‮ ‬هەموو ئەو كێشانەوە سەرچاوەی‮ ‬گرتووە كە‮ ‬11 ساڵە كورد بۆ چارەسەریان سەبری‮ ‬ئەیوبی‮ ‬گرتووە،‮ ‬لە بەرامبەر ئەو سەبرەش كورد هەنگاوێكی‮ ‬ناچاری‮ ‬و جەریئانەی‮ ‬هاویشت بە فرۆشتنی‮ ‬نەوتەكەی ،‮ ‬ئەوەش لە قسەكانی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت دەركەوت كە لە پەرلەمان و بۆ پەرلەمانتارانی‮ ‬كوردستان پەیوەست بەو پرسە ،‮ ‬گوتی‮ : “‬ دوو رێگەمان لە بەردەمدا بوو،‮ ‬یان تەسلیمبوون بە خواستی‮ ‬بەغدا و كەوتنەژێر كۆنتڕۆڵیان،‮ ‬یان هەناردەكردنی‮ ‬نەوت و گەیشتن بە سەربەخۆیی‮ ‬ئابووری ،‮ ‬ئێمە بە پشتبەستن بە ئیرادەی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬رێگەی‮ ‬دووەممان هەڵبژارد ‮. ‬واتە ئێستا بە هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬قۆناعی‮ ‬تەسلیم بوونمان تێپەڕاند و زۆر دوور كەوتینەوە لە حكوومەتی‮ ‬فیدراڵ و زۆریش نزیك بووینەوە لە سەربەخۆیی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانیش ،‮ ‬هەروەها ئەو چاوەڕوانییەشمان لە حكوومەتی‮ ‬عێراق كۆتایی‮ ‬پێهات ،‮ ‬تا پارەو مووچەی‮ ‬فەرمانبەرانمان بۆ بنێرێت كە11 ساڵە كورد لە بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬سەرپێكەوتن و دروستكردنەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسەوە بەشدارە و تا ئەمڕۆش نەمانتوانیوە مافە دەستووری‮ ‬و ئیستیحقاقە نەتەوەییەكانمان بەدەست بهێنین ،‮ ‬بۆ نەمانتوانیوە؟ ئەوەیان دەبێ بە پلەی‮ ‬یەكەم لەوانە بپرسین كە‮ ‬11 ساڵە ئەگەر بۆ رۆژێكیش بە ناوی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬كوردەوە و لەسەر خوێنی‮ ‬شەهیدانمان و بەدەنگی‮ ‬میللەتە مەینەت دیدەكەیان لە بەغدا بوون،‮ ‬وەڵامی‮ ‬ئێمە و نەوەی‮ ‬داهاتووش بدەنەوە،‮ ‬كە چییان كردووە و چییان بە دەست هێناوە و چۆن داكۆكییان لە بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كردووە و چیشیان لە دەست داوە،‮ ‬چونكە دڵنیاین بۆ گیرفانی‮ ‬خۆیان زۆریان كردووە ‮.‬
ئەگەر لە رۆیشتنی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەرئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق و دروستكردنی‮ ‬هاوپەیمانیەتی‮ ‬لەگەڵ لایەنە براوەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراق بڕوانین ،‮ ‬ئەوا كورد پێویستی‮ ‬بە چوونەوە بۆ بەغدا و بەشداریی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراقی‮ ‬نەماوە ،‮ ‬چونكە بە رۆیشتنی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێم و ئەو جۆرە مامەڵەیەی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق لەگەڵ كورد هەڵیانبژاردبوو،‮ ‬لێكترازان و دەستبەرداربوونی‮ ‬لە نێون هەولێر و بەغدا ئاسانتر كرد ،‮ ‬بۆیە واپێویست دەكات كوردستان بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬و بە‮ ‬یەكدەنگیی‮ ‬هەموو لایەنە سیاسییەكان بڕیاری‮ ‬بەجێهێشتنی‮ ‬بەغدا بدەن و پاشەكشە بكەن ،‮ ‬چونكە ئێستا ئاماژەكان ئەوە دەخەنە روو كە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬ئابووری‮ ‬هەنگاو دەنێ و سەربەخۆیی‮ ‬ئابووریش بەپێی‮ ‬قسەی‮ ‬شارەزایان كورد دەگەیەنێتە سەربەخۆیی‮ ‬یەكجارەكی،‮ ‬كوردیش بە بەجێهێشتنی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬تەشریعی‮ ‬و تەنفیزی‮ ‬و قەزایی‮ ‬لە عێراق هیچی‮ ‬لە دەست ناچێ ،‮ ‬وەك11 ساڵە لە بەشداریدا هیچی‮ ‬وای‮ ‬بەدەست نەهێناوە ،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە دەمێنێتەوە و كێشەی‮ ‬چەندین ساڵە و لەمێژینەی‮ ‬نێوانی‮ ‬كورد و دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراقە ،‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ـە ئەویش پێویستی‮ ‬بە بڕیارێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬وەك بەپارێزگابوونی‮ ‬هەڵەبجە هەیە ،‮ ‬كە حكوومەتی‮ ‬هەرێم ،‮ ‬بە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا،‮ ‬بڕیاری‮ ‬بەپارێزگابوونی‮ ‬بۆ دەركرد ،‮ ‬دەبێ درەنگ‮ ‬یا زوو هەموو لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬ئاوا گرنگ و مێژوویی‮ ‬و چاوەڕوانكراو بدەن هەر وەك چۆن لە هەموو قۆناغەكانی‮ ‬سەختی‮ ‬و نەهامەتی‮ ‬و خۆشییەكانیشدا تا رۆیشتنی‮ ‬نەوت پشتان بە ئیرادەی‮ ‬گەل بەستووە ،‮ ‬لە بڕیاری‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬ئەو ناوچانەش دڵنیا بن و پشت بە ئیرادەی‮ ‬گەلەكەتان ببەستن‮ .‬