24-06-2017 Dr-Muhamad-Ali

دکتۆر محەمەد گەناویی : ئایا جەنگی سارد ئەگەڕێتەوه؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

 

دوای کۆتایی هاتنی جەنگی سارد بەر لەساڵ واتە چارەکەسەدەیەک لەنێوان بلۆکی سۆسیالیستی بەڕابەری یەکێتی سۆڤیەتی ئەوساو بلۆکی سەرمایەداری بەڕابەری ئەمریکا ، جیهان بەگشتی وەبەتایبەت ئەوروپا تارمایی جەنگی ناوەکی لێ ڕەویەوەو ، هەموو دنیا ئیتر خەونی بەئەمەوەئەبینی کەدنیای دوای جەنگی سارد ببێتەدنیای هەمو مرۆڤەکان و هەمویان خاوەنی بن وەلەسایەی ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری جیهانیدا مرۆڤەکان بتوانن ژیانێکی شایستەو شەرەف مەندانەیان هەبێ دور لەجەنگ و ستەم و هەژاری ، وەئیتر هەموان لەدەوڵەتێکی هۆمۆجینی جیهانی دا بژین ∙ پاش هەڵوەشانەوەی يەکێتی سۆڤيەت ٫ ناتو وەکو تاکه هێزی سەربازی وەبی هاوتای جيهان کەوته ژێر بەرپرسیاریەتی تازەوه ، که ئەرکی ئەبو نەتەنها فەراهەم کردنی ئاسایشی سەربازی بێ ، بەڵکو هاندەرو بەرگریکەری بەهاکانی مرۆڤایەتی بێ ، هەمان ئەم بەهایانەی کەوڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەری دامەزراون .

زۆری نەخایاند کەدوای کۆتایی جەنگی سارد‌و هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی وارشۆو خەونی جیهانێکی تازەو دەوڵەتی جیهانی ٫ ناتۆوه ڕۆژئاوا لەگەڵ دیاردەی القاعیدەو هاوبیرانی قاعدەو دەرکەوتنی چین وەک هێزی تازەڕوبەرو بۆوه . ئاکامەکانی دیاردەی قاعیده بوه هۆی روخانی ڕژێمەکانی بەعس لەعێراق و تاڵبان لەئەفغانستان وەئەمجار شۆڕشی دادپەروەرانەی خەڵک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا دیاردەی بەهاری عەرەبی دروستکرد کەئەنجام و دەرکەوتەکانی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەمەیەکەڕۆژانه هەمومان ئەیبینین .

هەردو دیارده : القاعیده ، وه شۆڕشی دادپەرەوەری خوازانەی خەڵک (بەهاری عەرەبی) سنوری ناوچەیی تێ پەڕاندو گەیشته ئۆکرانیاو هێزی سەربازی روسیای فدراڵی خسته جوڵه ، ئەمیش بەگێرانەوەی جزیرەی قرم بۆ روسیا .

کاردانەوەی روسیا بۆ گۆڕانکاریەکانی ئۆکرانیا لەڕێگەی هێزی سەربازیەوه ، وەک میکانیزمێکی دیفاعی بەسەرەتایەک دائەنرێ بۆ دوباره سەرهەڵدانەوەو هاتنەوەی جەنگی سارد لەنێوان روسیا‌و ڕۆژئاوا .

هەرلەدوای وەرگرتنی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات لەپەیمانی ناتۆ ، روسیا هەستی کرد کەفێڵی لێکراوه لەلایەن ناتۆوه ، چونکه دوای روخانی سۆڤیەت بریار وابوو کەناتۆ فراوان نەکرێ بەرەو ڕۆژهەڵات ، هەر چەنده گەلانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات ئارەزوی ئەوه‌یان هەبو کەببنه بەشێ لەسستمی ئابوری و ئاسایشی ڕۆژئاوا .

بەڵام بەهۆی خراپی بواری ئابوری روسیا و کێشەکانی ناوخۆیی نەیتوانی هیچ رێگریەک بکات لەفراوان بونی ناتۆ بەرەو سنورەکانی لەئەوروپای باکورو ڕۆژهەڵاتەوه ، وەکو وڵاتانی باڵتیک و پوڵند و چیک و هەنگاریا .

بەهۆی جەنگی دژه ترۆرو سەرەهڵدانی بەهاری عەرەبی ٫ روسیا چەند وڵاتێکی هەرەگرنگی کەناسرابون بەوڵاتانی ناوچەی نفوزی روسیا وەکو عێراق و لیبیا هەروەها لەدەستدانی سوریا لەئارادایە .

هەمو ئەمانه هاندەر بون بۆ ئەوەی روسیا بەشێوەیەکی رانەگەینراو پەیڕەوی ئەم دۆکترینە بکات کەئامانج لێی گێڕانەوەی ناوچەکانی نفوزی خۆیەتی کەلەکاتی یەکێتی سۆڤیەت هەیبو ٫ بەرامبەر کرداری روسیا ، ناتۆ وه رۆژئاوا تائێستا هیچ پەرچەکردارێکی سەربازیان نەبووه ، هەڵبەته روسیاش باش ئەزانێ کەبەگێڕانەوەی جزیرەی قرم ، ئێستا لەهەوڵی گێڕانەوەی هەردوو ناوچەی دونیشک و لوگانسکی ئۆکرانیا بۆسەر روسیایە . ناتۆ هیچ کردارێکی سەربازی دژی روسیا ئەنجام نادات جگه لەهەندێ سزای ئابوری کەئەشێ بۆ ڕۆژئاوا خۆشی بەئازار بێ لەگەڵ هەندێ سزای دبلۆماسی و ناردنی هەندێ سەربازی تایبەت بۆ وڵاتانی ناتۆی هاوسنوری روسیا.

هەموو ئەمانه ئاماژەن بۆ سەرەتای هاتنەوەی جەنگی سارد لەنێوان روسیا‌و ڕۆژئاوا ، وه پێناسەکردنی روسیا لەدوژمن دوژمن تر ، لەلایەن جێگری سەرۆکی ناتۆ بەڵگەیەکه ، بەڵێ جەنگی سارد لەهاتنەوەدایه ، وەجیهان شاهیدی گۆڕانکاری تازه ئەبێ و هاوکێشه سیاسی و ئابوریەکان گۆڕانکاری تازه بەخۆیانەوه ئەبینن ، کەپێویسته هەموو گەلان و وڵاتان خوێندنەوەیان بۆیان هەبێ . وهەهر هەڵەیەک لەخوێندنەوەی واقعی تازەی جیهان و جەنگی ساردی دووەم ، جیهان بەهاکەی گران ئەبێ .

جەنگی ساردی تازه ، کەئێستا لەحاڵی گەشەو پایەگوزاری دایه لەنێوان روسیا‌و چین لەلایەک و وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و هاوپەیمانانیان لەلایەکی ترەوه له داهاتوەکی نەچەندان دورا ، گەلێ دیاردەو ڕەهەند لەگەڵ خۆیدا دێنێ کەکاریگەری لەسەر هاوکێشەکانی سیاسی و ئابوری و جیۆستراتیجی ئەبێ .

له‌جه‌نگی ساردی یه‌که‌مدا جیهان دابه‌ش ببو له‌نێوان ئایدۆلۆجی سۆسیالیزمی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و بیری لیبراڵی ڕۆژئاوادا . وهچین وه‌کو وڵاتێکی گه‌وره‌و خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی جیۆپۆلیتیک و ستراتیجی و مێژویی هه‌رچه‌نده سستمی سویالزمی هه‌بوو ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت هاوپه‌یمان نه‌بوو ، وه‌دوای سه‌ردانی نیکسۆن بۆ په‌کین له‌ساڵی 1972 ئیتر چین به‌ته‌واوی له‌رووی ئایدۆلۆجی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه له‌یه‌کێتی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا دورکه‌وته‌وه .

ئه‌گه‌ر له‌جه‌نگی ساردی یه‌که‌مدا ، ئایدۆلۆجی هێزی کاریگه‌ر بوبێ له‌دروست بونی هاوپه‌یمانی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا ، ئه‌وا بێگومان له‌جه‌نگی ساردی تازه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی میلی ٫ ئابوری وه ڕه‌هه‌ندی مێژویی و شارستانی و هه‌تا فه‌رهه‌نگی رۆڵیان هه‌یه به‌لای که‌م له‌لایه‌ن روسیا و چین به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی میللی و نیشتمانی و ئابوریان ئایدۆلۆجیای لبرالیزم وه ئازادی و سه‌روه‌ری تاک له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی دیموکراتی که‌م یان زۆر ڕۆڵیان هەیه له‌په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ، هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵ چه‌ند تێبینی .

ناوچه‌کانی نفوزی ئابوری ئه‌وه‌ی که‌په‌یوه‌ندی به‌بازاڕ و سه‌رچاوه‌کانی وزه‌وه هەیه، له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی نفوزی جیۆسیاسی و هه‌تا مێژوی خاڵی سه‌ره‌کی جه‌نگی ساردن ، که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی وائه‌کات که‌زۆری ناوچه‌کانی جیهان بەتایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، باکوری ئه‌فریقیا وه ڕۆژهه‌ڵاتی دور ( ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ) بکه‌و نهژێر کاریگه‌ری جه‌نگی ساردی تازهوهوه وه دورنیه ئەم ناوچانه بکه‌ونه جه‌نگی گه‌رمه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ، به‌وه‌کاله‌ت .

ئه‌مه‌ی له‌سوریا ڕوئه‌دات نمونه‌ى زیندوى جه‌نگی به وه‌کاله‌ته له‌نێوان هێزه گەورهکان و هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌کانیان ، کهئهشێ فراوان ببێ بۆ چه‌ند وڵاتێکی تر یان هه‌مان ئه‌زمون له‌چه‌ند شوێنی تر دووباره ببێته‌وه .

بەکورتی وه بەشێوەيەكى گشتی خاڵی به‌هێزی ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕوسیا ئەمانەن :

1- ڕێکخراو و دامه‌زراوه دارایی و بازرگانیه‌کانی جیهان له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه بەڕێوهئهبرێن ، که‌هه‌ر ئێستا که‌م یان زۆر هه‌ڕه‌شه‌ی ئابڵوقه ئهکەنه سه‌ر روسیا .

2- به‌هۆی ئارامی و استقرار و دڵنیاییه‌وه له‌ڕۆژئاوا ، زۆری سه‌رمایه‌داره‌کانی روسیا ساڵانه به‌ده‌یان ملیار دۆلار ئه‌گوازنه‌وه بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا .

3- هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌مریکا ، له‌چاو جه‌نگی ساردی یه‌که‌م ، ئێستا له‌سه‌ر سنوره‌کانی روسیا جێگیرن هه‌م له‌کۆریای باشور و یابانه‌وه تا ئهگهنهوڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و به‌ڵتیک .

خاڵه‌به‌هێزه‌کانی ڕوسیا بەرامبه ڕۆژئاوا :

1- له‌په‌یوه‌ندی ئابوری له‌گه‌ڵ چین ئه‌توانێ تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری ئابڵۆقه‌کانی ڕۆژئاوا که‌م بکاته‌وه ، وه له‌دوا سه‌فه‌ری بوتین بۆ چین له(20- 21/ 5/ 2014) هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بووه ، که بتوانێ له‌ڕێگه‌ی گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی ئابوریه‌وه کاریگه‌ری گه‌مارۆ هاتوەکانی ڕۆژئاوا که‌م بکاته‌وه .

وههیندستانیش وه‌ک وڵاتێکی تازه‌ی گه‌شه‌سه‌ندو به‌بازاڕێکی گه‌وره‌وه که پەیوه‌ندی مێژویی له‌گه‌ڵ روسیا هەيه له‌ڕووی په‌یوه‌ندی ئابوریه‌وه لانی که‌م وەک بازاڕێکی به‌هێز بۆ چه‌کی روسیا ئەتوانێ کاريگەری هەر گەمارويەکی ئابوری لەسەر روسيا کەم بکاتەوه .

2- زۆر له‌وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وزه‌ی سه‌ره‌کیان له‌ڕێگه‌ی ڕوسیاوه دابین ئه‌کرێ ، وه تائێستاش وه هه‌تا بۆ ئاینده‌یه‌کی نزیکیش ناتوانن بێ منه‌ت بن له‌روسیا ، چونکه جێگره‌وه‌ی وزه‌ی روسیایان نیه .

3- تائێستاش که‌م یان زۆر له‌جیهانا به‌تایبه‌تی جیهانی سێهه‌م هاوسۆزی هەیه بۆ روسیا لهروبهروبونهوهى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌ی که‌پاش خان و مێژووی کۆمۆنستیان هه‌یه .

هه‌ر خاڵێکی به‌هێزی هه‌رلایه‌ک ئهبێتهخاڵی لاوازی لایه‌نی به‌رامبه‌ر وه‌ک یاسای سروشتی کێشه‌کان به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مه‌شا خاڵی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌یه له‌نێوان روسیا‌و ڕۆژئاوا کهئهتوانرێ له‌کاتی ئێستادا ئه‌م خاڵانهبێ :

1- هه‌ڕه‌شه‌ی دیمۆگرافی :

هه‌ریه‌ک له‌ڕۆژئاواو روسیا ، وه‌کو له مه‌ڵبه‌نده‌کانی زانستی و سیاسی و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌رده‌وام باسی ئه‌که‌ن ، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکا توشی ههڕهشەی جددی ده‌بن به‌هۆی گۆڕانی دیمۆگرافی به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن موسوڵمانانەوه وه زۆربونی موسوڵمانان له‌ئه‌مریکا و ئه‌وروپاو روسیا . له‌مه‌ش زیاتر ٫ هه‌ردولایان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه له‌ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی هێزی ئیسلامی سیاسی ، روداوه‌کانی شیشان و جموجۆڵی ئیسلامی سیاسی له‌قه‌فقاس و ناوخۆی روسیا و ئاسیای ناوه‌ڕاست که‌په‌یوه‌ندی به‌روسیاوه هه‌یه ، وه هه‌روه‌ها هێزی چه‌کداری ئیسلامی سیاسی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقیاو روداوی 11ی ئه‌یلول که‌په‌یوه‌ندی به‌ئه‌مریکاو ڕۆژئاواوه هه‌یه ، ئهبنهخاڵی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بۆ هاوکاری یه‌کتر له‌سه‌ر ئاستی سیاسی وه‌هه‌تا سه‌ربازی و هه‌واڵگری .

2- هه‌ردولا ٫ روسی وه رۆژئاوا‌و ئه‌مریکا خاوه‌ن هێزی ناوه‌کی به‌هێزن ، وههەر هه‌ڵه‌یه‌ک که‌بگاته به‌کارهێنانی چه‌کی ناو‌کی ئاکامه‌که‌ی تراجیدیا ئه‌بێ بۆ هه‌ردولا وه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ، بۆیه هه‌ردولا ناتوانن تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی فشار بکه‌نه سه‌ریه‌ک که‌بگاته ئاستی به‌کارهێنانی چه‌کی ناو‌کی ، واته چه‌کی ناو‌کی له‌کاتی ئێستادا له‌بری هه‌ره‌شه بۆته خاڵی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ، ئه‌میش به‌هۆی زۆری و توانای به‌هێزی هه‌ردولا له‌بوون و جۆری ئه‌م چه‌که‌دا .

3- له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی دا لەکاتی ئيستادا ٫ لەگەل هەمو ئەمانەی باس کرا ٫

وە بوونی جه نگی سارد لەنيوانيانا ٫ بەرژەوەندی هاوبەشيان زياتره لەگەل يەک لەچاو کيشەکانيان ٫ چونکه ٫ له کوتايدا بەر پرسياريەتی جيهانيان لەمله .

بەڵام ئەمانه نابنه هۆکار بۆ ئەوەی کەهەردولا پاشەکشێ بکەن لەجەنگی سارد ، کەسەری هەڵداوەتەوه وه ئەگەر لەنێوان خۆشیاندا ئەم جەنگه سارده نەبێتە جەنگی گەرمی ڕاستەوخۆ بەتایبەتی بەهۆی بونی چەکی ناوەکیەوه ، ئەوا ئەتوانن ئەم جەنگه بەوەکالەت وه لەشوێنێکی تر بکەن ، کەدیسان سوریا وه هەتا عێراقیش نمونەن ، وه هەر کاتێ ئەمەش روبدات ، ئەوا ئاکامەکانی وەکو سوریا وێران و تراژیدیا ئەبێ .

له‌گه‌ڵ قه‌یرانه ئابوریه‌کانی جیهان و پێشبڕکێی جیهان به‌تایبه‌ت وڵاتانی پیشەسازی بۆ گه‌یشتن و دابینکردنی سه‌رچاوه‌کانی وزه‌و ، ئه‌مجار قه‌یرانی ئاو له‌زۆر ناوچه‌ی دنیا جه‌نگی ساردی تازه بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار زیندو ٫ چالاک و کاريگەر ئەبێ ، وه وڵاتانی دنیای سێهه‌م زیاتر ئەبنەشوێن و مەیدانی ململانێ و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی وڵاتانی زلهێز بەوەکالەت . لەهەمان کاتیش دوبارەسەرهەڵدانەوەی پێش بڕکێی پڕ چەک بوون ئەگەرێکی زۆره ٫ کەئەمەش دوبارەکاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤەکان بێ لەهەموو ڕویەکەوه .