Tariq-Aziz-Saddam

بورهان شێخ رەئوف : کەرکوک لە زمانى تاریق عەزیزەوە بۆ عەدنان جەنابى نووسینى .

کەرکوک ئەو بەشە گرنگ و پڕ بەهایەى کوردستانە کە گرێ کوێرەى کێشەو شۆرشەکانى باشوورى کوردستان بووە لەپەنجا ساڵى ڕابردوودا. کە گەورەترین قوربانى و ماڵوێرانى لە پێناودا دراوە و کەمن جارێکى تر لە وتارێکدا بە ناوى کەرکوک بەڕاشکاوى بە درێژى باسم لێوە کردووە , نامەوێت لێرادە بچمەوە سەرى ئەوەى زیاتر دەمەوێت بیوروژێنم ووتەى دوو کاربەدەستى دەوڵەتى عێراقە , کە لە دووسەردەمى جیادا دوو لێدوانیان لەسەر کەرکوک دابوو , جێگەى سەرنج و تێڕامانى من بوو . وویستم بە یەکیانەوە گرێبدەم لە ووتارێکدا بۆ خوێنەرانى خۆشەویست و هەموو ئەوانەى کەرکوک خەمى شەو و رۆژیانە .
یەکیکیان ووتەکانى تاریق عەزیزى وەزیرى دەرەوەى ئەوساى عێراق و یەکێک لەسەرکردەکانى بەعس و ئەندامى سەرکردایەتى قەومى و قوترى حزبى بەعس بوو , کە یەکێکە لە کریستیانەکانى قەرەقوشو بەرتیلەى موسڵ و ئێستا لە زیندانەکانى عێراقدایە . کاتێک لە یەکێک لە دانیشتنەکانى شاندى دانووسانکارى بەرەى کوردستانى و حکومەتى ئەوساى عێراقدا , لەسەر مەسەلەى کەکەرکوک ووتبووى : چۆن ئەندەلووس لەدەست عەرەب دەرچوو ناگەڕێتەوە ژێر دەستەڵاتى عەرەب , ئاواش کەرکوک لەدەست کورد دەرچوو مەگەر هەربەلایدا بڕۆن و لە دورەوە سەیرى بکەن .
لێدوانى دووەم ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بیستم لە دواى ڕووداوەکانى 9 حوزەیران 2014 لە موسڵ و ناوچە سونی نیشنەکانى عێراق و پێشڕەوى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکانى جاران و ئازاد کراوەکانى ئێستا , لێدوانێکى عەدنان جەنابى بوو کە ئەندامێکى لیستى عێراقیەى سەربە ئەیاد عەلاوى و هەروەها لە کابینەکەى عەلاویشدا وەزیر بوو ووتى کەرکوک لەدەست عەرەب دەرچوو بۆ هەتا هەتایە .
منیش دەڵێم دەمخۆش بەرێز جەنابى ، هەروەها سەردانەکەى 26/حوزەیران / 2014 ى بەڕێز سەرۆکى هەرێم بۆ کەرکوک و لێدوانەکانى بۆ پاراستنى کەرکوک و دابینکردنى هێزى تایبەت بۆ پاراستنى ناو شارى کەرکوک و بە هێزکردنى سەنگەرەکانى پێشمەرگە جێگەى ئومێدن و هیوادارم لەسەر ئاستى فەرمى و جەماوەرى هەموو خەڵکى کوردستان بە پیرو لاوەوە بە ژن و مناڵەوە هەرکەس بە گوێرەى تواناى خۆى چ بەمادى و چ بە مەعنەوى هاوبەشى ئەم ئەرکە نیشتمانیە بین .

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds