یه‌كێتی دوو ده‌ستپێشخه‌ری مالیکی و ئیران ره‌ت ده‌كاته‌وه .
به‌گوێره‌ی سایتی ” الفرات” ، حزبی” ده‌عوه ” به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی به‌مه‌به‌ستی له‌باربردنی یه‌كڕیزیی كورد‌و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی داوای له ” یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ” كردوه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی حكومه‌ت پێكبهێنن به‌به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵام یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی ئێرانییشی ره‌تكرده‌وه‌ته‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سلێمانی له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی عیراقدا به‌سه‌رۆكایه‌تی مالكی بمێنێته‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ردوو ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی حزبی ده‌عوه‌و ئێرانی ره‌تكرده‌وه‌و بڕیاریدا له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆدا بمێنێته‌وه. هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ناوبراو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌ره‌نتی له وڵاته یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌رگرتوه بۆ پاراستنی ئارامیی و سه‌قامگیریی سلێمانی له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی سهربهخۆدابێت .
- عیماد محمود: نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو لێکەوتەکانی لەسەر ئابوری گشتی. - 2023-01-06
- ڕەفیق پشدەری: کورد دوژمنی خۆت بناسە. - 2023-01-01
- دکتۆر حوسێن عەلی غالب بابان: تاقیکردنەوەی پیشەیی. - 2022-12-29