عەزیز وەیسی دەستگیرکرا .
بەفەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، دوێنێ 4 ی 8 ی 2014 چەند بەرپرسێكی سەربازیی پارتی دەستگیركران .
دوای ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی هێزەچەكدارەكانی هەرێمی كوردستان بریاریدا سزای ئەو بەرپرسانە بدرێت كە كەمتەرخەمبون لە قەزای شنگال و زمار ، هەریەك لە لیوا عەزیز وەیسی فەرماندەی هێزەكانی زێرەڤانی و شێخ حەلۆ فەرماندەی هێزەكانی زێرەڤانی لە دهۆك و چەند بەرپرسێكی تر دەستگیركراون .
بەپێی زانیاریەكانی میللەت دەستگیركردنی ئەو بەرپرسە سەربازیانە بۆ لێكۆڵینەوەیە لە هۆكاری پاشەكشەی پێشمەرگە لە قەزای شنگال و سزادانی ئەو بەرپرسانەی كە كەمتەرخەمیان نواندوە .
شایەنی باسە لە چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی لە بەرەكانی شەڕ لە شنگال و زومار پاشەكشەیان كرد و بەمەش قەزای شنگال و ناوچەی زومار لەلایەن چەكدارانی داعشەوە داگیركرا،دوێنێش مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی كوردستان بڕیاریدا ئەو بەرپرس و فەرماندە سەربازیانە سزابدرێن كە كەمتەرخەمبوون .
سەرچاوە/ میلەت .
- سۆران قادر: چی گۆڕا؟ ویستمان چی بگۆڕین؟ - 2021-02-16
- ئێمەش بڕیارمانداوە سیخوڕە جۆراوجۆرەکان و دەستەکانیان لە کوردستان وەدەربنێین. - 2021-02-14
- ئازاد ئیبراهیم: گەریلا و لێکەوتەکانی چیای گارا! - 2021-02-14