Shwan-Zngen

شڤان زه‌نگه‌نه‌  : ئه‌رکی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان له‌م کاته‌دا  .

هه‌رێمی کوردستان ماوه‌یه‌که‌ له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی تیرۆردایه‌ و وه‌ له‌ئێستادا له‌ حاڵه‌تی جه‌نگدایه‌ به‌درێژای هه‌زارو په‌نجا کیلۆمه‌تر ئه‌مه‌ش بۆخۆی ماودایه‌کی فراوانه‌ بۆ جه‌نگ ده‌کریت بڵێم : زۆر سه‌خته‌ به‌م مه‌ودا زۆره‌ دراوسێی تیرۆر و ده‌وڵه‌تێکی توندره‌ و دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد و کوردستان بیت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاوکاری و پشتیوانی خه‌ڵک و دڵسۆزی پێشمه‌رگه‌ هه‌ژاری و نیشتیمان په‌روه‌ر نه‌بوایه‌ ئێستا کوردستان له‌ بارودۆخێکی تردا ده‌بوو .

له‌م سات و وه‌خته‌دا هه‌موو تاکێک ئه‌رکێکی ئاینی  و نیشتمانی له‌سه‌ر شانه‌ به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت چینی گه‌نجان که‌ له‌ هه‌موو کات و ساتێکدا رۆڵی کاریگه‌ر و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هه‌بوایه‌ له‌سه‌رخستنی شۆرشه‌کان و پاراستنی نیشتمان و خزمه‌ت کردن و گه‌شه‌کردنی نیشتمانه‌که‌یان ، جێگای دڵخۆشییه‌ ده‌بینین له‌ زۆرێک له‌ ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گه‌نجانی بێ لایه‌ن و هه‌ژاره‌کان و به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌نها ئینتیمای نیشتیمانیان هه‌یه‌ چونه‌ته‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ و به‌گیانی خۆیان نیشتیمان ده‌پارێزن به‌ تایبه‌تی تر گه‌نجانی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ نزیکن له‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ و ناوچه‌ کۆمه‌ڵایتییه‌کان و هه‌ژارنشینه‌کان ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه‌ له‌ پاراستنی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م گه‌نجانه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ن که‌ چه‌ندین ساڵه‌ خۆیان و که‌س و کاریان و ناوچه‌کانیان پشتگوێ خراون زۆرجار موچه‌ و مافی خۆشیان به‌ره‌وا نابینن بگره‌ هه‌ندێک جار هێرشی بێویژدانانه‌ ده‌کرایه‌ سه‌ریان ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ ده‌سکه‌وتی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستانه‌ نه‌ک ده‌سکه‌وتی حزب و که‌س و لایه‌نه‌کان  .

به‌داخه‌وه‌ ده‌بینین حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و به‌رپرسه‌ نا به‌رپرسه‌کان له‌ به‌ره‌کانی جه‌نگدا ململانێی سیاسی ده‌که‌ن و ده‌سکه‌وته‌کان که‌ ده‌سکه‌وتی ئه‌وانی به‌ر سپلێت و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن نییه‌ ده‌یکه‌نه‌ ده‌سکه‌وتی خۆیان و شه‌ڕه‌ په‌رۆی حزبه‌کان هه‌ر له‌سیمای حزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌کات پێشمه‌رکه‌ و ئه‌و خه‌لكه‌ خۆبه‌خش و هۆزانه‌ی بۆ پاراستنی کوردستان له‌به‌ره‌کانی جه‌نگدان و خۆیان شه‌هیده‌که‌ن بۆ کوردستان ئه‌و دڵسۆزی و ئینتیمایه‌یان هه‌یه‌ ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و کاڵبونه‌وه‌ و له‌ناوچون ده‌چێت وه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ دڵسۆزه‌س رۆژانه‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ یاخود هاوکاری پێشمه‌رگه‌ و شۆرش بکه‌ن به‌هۆی هه‌ڵویستی ململانێ و شه‌ره‌په‌رۆ بێباکی ئه‌م حزبانه‌ و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م به‌رپرسانه‌ په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ ئینتیمایان به‌ره‌و کاڵبونه‌وه‌ له‌ناوچون ده‌چیت بۆیه‌ تکایه‌ یه‌کریزی و یه‌ک ده‌ستی و به‌راستگۆی بجه‌نگن تا ئێمه‌ش زیاتر ئینتیمامان هه‌بێت و خۆمان فیدای نیشتمان بکه‌ین ئه‌گه‌ر پێشتان ناکرێت رێگا چۆڵکه‌ن و برۆن کوردستان جێبهێلن خۆمان نێشتیمانمان ده‌پارێزین به‌گیانمان .

سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان ئه‌رکێکی ئاینی و نیشتیمانیی و ئه‌خلاقی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ له‌م بارودۆخه‌یه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌ به‌شداری کردن له‌م جه‌نگه‌دا هه‌موو تاکێک ده‌توانێت به‌شداربێت هه‌موو ته‌مه‌ن و پیشه‌ جیاجیاکان و رێکخراوه‌کان و بازرگان و ژنان و پزیشکان و مامۆستایان ….. هه‌موان ده‌توانن رۆڵ بگێرن به‌شدار بن له‌ پاراستنی هه‌رێمی کوردستان به‌ کردار و به‌ گوفتار بۆ نمونه‌ ــ

ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌توانن بچنه‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ و بجه‌نگن یاخود پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن و یاخود هاوکار بن کۆمه‌ک کردن و گه‌یاندنی هاوکاری بۆ پێشمه‌رگه‌ و چه‌ندین شێوه‌ ده‌توانن هاوکار بن  .

بازرگان و سه‌رمایه‌داره‌کان ئه‌گه‌ر ناتوانن بچنه‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ ده‌توانن له‌ رووی داراییه‌وه‌ هاوکاری به‌ره‌ی جه‌نگ و پێشمه‌رگه‌ و که‌سوکاریان بکه‌ن یاخود به‌چه‌ندین رێگا ده‌توانن هاوکارن له‌بری ئه‌وه‌ی موڵک و ماڵیان و شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت و کوردستانیان له‌ده‌ست بده‌ن ده‌توانن به‌ هاوکاری مادی پشتیوانی جه‌نگ بکه‌ن بجه‌نگن  .

پزیشک و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌بری ده‌ستدانه‌ چه‌ک ده‌توانن بچنه‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ و به‌ فریای برینداران و نه‌خۆشییه‌کانی پێشمه‌گه‌وه‌ بچن یاخود له‌شار شارۆچکه‌ و گونده‌کان خزمه‌تی بێبه‌رامبه‌ر پێشکه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ و خۆبه‌خشه‌کانی چه‌نگ بکه‌ن  .

رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاکوانان ده‌توانن که‌ کۆمه‌ک و هاوکاری کۆکردنه‌وه‌ی و هاندانی خه‌ڵک و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ و که‌س و کاریان و ئاواره‌کان ناوچه‌کان بکه‌ن  .

ده‌زگاکانی راگه‌یاندن رۆلێکی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی جه‌نگ و هه‌ندانی خه‌ڵک و به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵک و ئاراسته‌کردنی په‌یامی نیشتیمان و په‌ره‌پێدانی ئینتیمای نیشتمانی کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری و پشتیوانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ و راگه‌یاندن ده‌توانێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان و خه‌ڵک کۆبکاته‌وه‌ ئاراسته‌یان بکه‌ن وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ و سه‌ره‌کییه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی جه‌نگ .

هه‌ر که‌سێک توانای جه‌سته‌ی و دارای نه‌بێت یان هه‌ر هۆکاررێک دیکه‌ ده‌توانێت له‌ هه‌ندانی و به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌لک و پێشمه‌رگه و به‌کژداچونه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌کان خزمه‌ت کوردستان و به‌ره‌ی جه‌نگ و پێشمه‌رگه‌ بکه‌ین  .‌  

هه‌ریه‌ک له‌ پیشه‌واره‌ جیاجیاکان و ژنان وشۆفیران و کارمه‌ندان و  سه‌رجه‌م هاوڵاتیان به‌ سه‌رجه‌م ره‌گه‌ز و ئاین و نه‌ته‌وه‌ و رۆڵیان هه‌بێت به‌ پێی پیشه‌ی خۆیان هاوکاری بکه‌ن و ببه‌خشن .

لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌ یه‌کگرتووی و یه‌ک هه‌ڵویستی و یه‌کده‌ستی و یه‌ک په‌یامی و یه‌ک ئاڵای و یه‌ک پلانی و ستراتیژ و یه‌ک هێز ده‌توانن نێشتیمان بپارێزن و به‌یه‌ک هه‌ڵویستی راستگۆی لایه‌کان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان و قۆڵی مه‌ردایه‌تی و کوردایه‌تی لێهه‌ڵده‌که‌ن و هه‌مووان به‌ یه‌ک ئیراده‌ و به‌ یه‌ک هێز  ده‌توانین دوژمنانی نیشتیمان و تیرۆرستانی له‌ناوبه‌رین و سه‌رکه‌وت و بین ئارامی ئاسایش بۆ کوردستانه‌که‌مان و هه‌نگاو بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی بنێین .