Barzani-Alawyi

عه‌لاوی‌ : بارزانی‌ پێی‌ وتم ئه‌گه‌ر كیشه‌ی نه‌وت چاره‌سه‌ر بێت كه‌ركوكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی جارانی .

ئه‌یاد عه‌لاوی ئاشكرای ده‌كات ، مه‌سعود بارزانی پێی وتووه‌ ئه‌گه‌ر كیشه‌ی نه‌وت چاره‌سه‌ر بێت ، هه‌مووشێتك وه‌كو پێشووی لێدێته‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت كه‌ركوكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی جارانی .

ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی كوتله‌ی عیراقیه‌ی نیشتیمانی‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت باسی له‌ دۆخی ئێستای عیراق‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌و كێشه‌كانی نێوان هه‌ێم‌و به‌غدا كرد .

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا عه‌لاوی ده‌ڵێت، به‌دواییانه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌جیا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبووه‌ته‌وه‌و لێی پرسیون ، ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وت‌و گاز له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێ‌و بنه‌مای دابه‌شكردنی سامانی سروشتی عیراقی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان تێدا بێته‌دی ، كێشه‌كان كۆتاییان دێت ؟ مه‌سعود بارزانی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی ، ته‌واوی كێشه‌كان نامێنن، ته‌نانه‌ت پرسی كه‌ركوكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دواوه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی دۆخی عیراقه‌وه‌ ده‌ڵێت ، مالیكی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و قه‌یرانی له‌ عیراقدا دروستكردووه‌ ، له‌ خه‌ونیشدا پێشبینی روودانیان نه‌كردووه‌ .

سەرچاوە – پەیام