Polla-Tallebani

بەرپرسێكی پارتی : تەنیا ئێمە مەخمورمان گرتەوە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەرپرسێكی پارتی رایدەگەیەنێت، لە پلانی رزگاركردنی قەزای مەخموردا هیچ هێزێكی تریان لەگەڵ نەبووە ، لە وەڵامدا بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری دەڵێت شەهیدەكان شاهیدن كێ‌ قەزاكەی رزگاركردوەتەوە . لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نەجات عەلی‌ ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان  ‌و بەرپرسی میحوەری مەخمور لە ، باسی‌ چۆنیەتی‌ گرتنەوەی‌ قەزای‌ مەخموری كرد . ئەو بەرپرسەی پارتی لە كۆنگرەكەدا  رایگەیاند : جگەلە لە هێزەكانی یەكەی 47، فەوجی یەك، لیوای دە ، هێزی پشتیوانی ، پاسەوانە تایبەتەكانی (سەرۆك بارزانی ) و (نێچێرڤان بارزانی) ، هیچ هێزێكی تر لە پلانەی گرتنەوەی ئەو ناوچانەدا بەشدارییان نەكردووەو ئەوەی دەشوترێت ، موزایەدەی سیاسییە .

لەبەرامبەر ئەو وتانەی نەجات عەلی ، لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەروونكردنەوەیەكدا بۆ لڤین پرێس، وەڵامی وتەكانی ئەو بەرپرسەی پارتی دەداتەوە .

لاهور شێخ جەنگی دەڵێت : جوڵه‌كردنی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی مه‌خمور له‌سه‌رداواكاری سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌ و به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان ئه‌منیه‌تی هه‌ولێر و ناوچه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ ، و ئاماده‌ن بۆ به‌رگری كردن له‌ بست به‌ بستی خاكی كوردستان . لەبارەی پلانی ئازاد كردنی مەخمور یشەوە بەر پرسی دەزگای پاراستن و زانیاری دەڵێت :  دوای دانانی پلانێكی تۆكمە، بە پاڵپشتی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا لەروی بۆردومانكردنەوە ، بەهێزێكی زۆری دژەتیرۆر و پێشمەرگە و گەریلاكانی پەكەكە ، پلانی ئازادكردنی ئەو ناوچەیە بەسەركەوتوویی ئەنجامداو خۆشبەختانە پلانەكە سەركەوتوو بوو.

لەبارەی قسەكانی ئەو بەر پرسەی پارتی لەسەر رزگاركردنەوەی مەخمور لاهور شێخ جەنگی  دەڵێت : ئەوان نایانەوێت جیاكاری لە هێزەكانی پێشمەرگەدا بكەن و هەموومان پێشمەرگەی كوردستانن و دەبێت بەرگری لە خاكی كوردستان بكەن ، بەڵام ئەگەر بێتە سەر ئەوەی كە حیزبایەتی لەیەك بدەنەوە وەك ئەو بەرپرسەی پارتی كە ئەمرۆ باسی كردوە ، ئەوا شەهید و بریندارەكان شاهیدن كە كێ ئەوێی ئازادكرد و  هەڵكردنی یەكەم ئاڵای كوردستان دوای ئازادكردنی مەخمور لەدەستی داعش لە سایلۆكە شاهیدە كێ لەوێ بووە .

سەرچاوە – میلەت