111.2899 Barzani 7

له‌سه‌ر پۆسته‌کانی به‌غدا له‌ناو پارتیدا شه‌ڕه‌ له‌نێوان سۆرانی و بادینیدا .

پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ پشکی شێری له‌ناو لایه‌نه‌ کوردیه‌کاندا له‌ وه‌زاره‌ته‌کانی عێراق به‌رده‌که‌وێت، ململانێیه‌کی توند که‌وتۆته‌ نێوان بادینیه‌کان و سۆرانییه‌کانی ئه‌و حیزبه‌وه‌ ‌ له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌ سپی میدیای راگه‌یاند که‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی خه‌ریکه‌ یه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ فازل میرانی بکات به‌ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران ، هه‌ریه‌ک له‌ هۆشیار زێباری بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و خه‌سره‌و گۆرانیش بۆ وه‌زاره‌تێکی خزمه‌تگوزاری ، دانانی ئه‌م که‌سانه‌ که‌ هه‌موویان بادینین و خه‌ڵکی دهۆک و موسڵن ، نیگه‌رانی و بێزاریه‌کی زۆری له‌ناو هه‌ولێریه‌کانی ناو پارتیدا دروستکردووه‌ که‌ هیچ که‌سێکی ئه‌وان دانه‌نراون بۆ وه‌زاره‌تێک .
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و نیگه‌رانیه‌ گه‌یشتۆته ئاستی قسه‌کردن و رخنه‌گرتن و هێرشکردنی ئاشکرا بۆ‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی پارتی که‌ هه‌ولێریه‌کانیان له‌ پشکی به‌غدا بێبه‌شکردووه‌.
دیارده‌ی بوونی پارتی به‌ حیزبێکی ته‌واوی ناوچه‌ی بادینان رۆژ به‌رۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندندایه ‌، ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی ناوچه‌ی دهۆک له‌په‌رله‌مانی کوردستانیش زیاتر له‌ 30 ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌ له‌کۆی 38 کورسی.
سه‌باره‌ت به‌‌ دکتۆر رۆژ نوری شاوه‌یسم سه‌رچاوه‌که‌ی سپی وتی ” ناوبراو ده‌هێنرێته‌وه بۆ کوردستان و ده‌کرێت به‌ سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی لەجێگای فازل میرانی”.‌

سەرچاوە – سپیمیدیا