Daesh-3

 فەتاح حەسەن : داعش و بەیعەت . 

سود بە وتاریکود بگەیەنەو کلیک بکەرە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لەودەمەیدا

شەمشەمەکوێرەکان

بەخوێنی ئێمە

شمشێرەکانیان تیژدەکەن ..

زەمین

سنگی ئاسمان شەقار دەکا

سکاڵایەك دەدا بە خوا.

 

کە کچمان بەکەنیزە دەبەن

ناوی ( محمد المصطفی )

لە شایەتمان بەدەردەکەن .

 

کە کوڕمان بە غیلمان دەبەن

( لوط ) پێغەمبەر ، توڕەدەکەن .

 

کە مزگەوت و کڵێساکان

خاپوردەکەن

حەفتاودووجار

رووی خەواریج  سپی دەکەن .

 

 کوردە

سەید بی .. شێخ بی

حاجی، ( مەلا ) ش بی

بەیعەت

بەپێنجەم خەلیفەی راشدین نەکەی

لەسەر حەڵاڵکردنی خوێنت

کێبڕکێیانە

عەرەب و ئەفغانی و شیشانی ..

 

 

سود بە وتاریکود بگەیەنەو کلیک بکەرە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان