پەشێو حەمەئەمین :  کچانی ئێرەو کچانی کۆبانی …

Happy birthday  هە موو ساڵێك بەخۆشی … لێدەن چەپڵە ، هەموو ساڵێك بەخۆشی ، لە دایك بونت پیرۆز ، جو جو گیان .

 ئەلو ؟ سوسو ! سبەی ڕۆژی لە دایك بونمە یە یت بۆ ئاهەنگەکەم ؟

ئەی چۆن بە ساقە ، ئەرەوەڵا مۆمیشم بۆ کڕیوی لەگەڵ وورچە پەڕۆیەکی وەك خۆو جوان

دەباشە سبەی تۆزێك زوو وەرە ، پرچم ئوتوو کەو بزانە کاوە جلم لێ جوانە لەبەری کەم ؟

زۆر باشە ، من خۆم ئەلەندی برام لە ئەڵمانیاوە جلێکی فاشنی بۆ کڕیوم بەخوا دە گەڵای پێ یاوە .

بە س جوجو سبەی تایەم ، پەنجەکانت بۆیە کە وئەمڕۆش بڕۆ لە صاڵۆن برۆت هەڵگرەو پرچیشت مێش کە .

زۆر بە داخەوە ، قێز ئەکەمەوە کە ئەمە کلتورو ئینتمای زۆربەی کچانی ئێرەیە  ، شەوان بە دیار فیلمی کۆری وهیندی وفارسی وتورکیەوە خەو ئەیانباتەوە ، تەنها گەورەترین خەمیان ئەوەیە کە سبەی چۆن خۆیان بڕازێننەوەو ، کامە جل لەبەر بکەن ، بە هیتفۆن نەبێت خەویان لێ ناکەوێ وبە جوانترین سەیارەش نەبێت سبەی ناچن بۆ خوێندنگاو زانکۆ .

گەورەترین  ترسی ئەوان مشك وسیسارکە ، ڕۆژانە هەرچی سایت وئەکاونت هەیە ئەگەڕێن تابزانن لە کوێدا تازەگەریەك لە ستایلدا ئەدۆزنەوە وتا لە خۆیاندا بەرجەستەی کەن .

ئاوی بەلوعە ناخۆنەوە ئەڵێن ئەمە هەمووی ڤایرۆسە ، لە سەربان ناخەون ئەڵێن بەر ئەبینەوە

باشترین بۆنی مارکە جیهانیەکان ئەکڕن ولە خۆیانی ئەدەن .

نازانم لە کوێەوە دەست پێ بکەم ؟

ماکیاژو جلی مۆداو ئاڵتون ومۆبایل و سەفەرکردن ، گەورەترین بەهایە لایان ، ئەوانە پیرۆزترن لە پیاو ، لە نیشتمان ، لە خەمی خاک ، لە هەموو شتێ .

بەڵام ئەی کچانی کۆبانی ؟

کچانی کۆبانی لە ڕویاندا شاخ وئاگرو ئاسن ئەبینیت ، لە چاویشیاندا ئاماژەی نەبەزی وبەرخۆدان بەدی ئەکرێ ، لە هێرشدا وەك هەڵۆ وان ، لە بەرگریدا لە قەڵغان ئەچن ، کچانی وەك ئەوان لێرە هێشتا هاوڕێی بوکەشوشەن ، کە چی ئەوان بیکەیسیان لە باوەش گرتووە .

 خەونی کچانی ئێرە ، شوکردنە بە پیاوێکی خاوەن ماددەو سامان ، کەچی خەونی ئەوان گەیشتن بە شەڕەفی شەهید بوونە لە پێناو ئازادی نیشتمان .

 کچانی ئێرە لە نێو پێخەفی ئاوریشمیدا ژیان گوزەر ئەکەن  ، کەچی ئەوان لە پاڵ دیوارێکی ساتوور ئاساوە  شەو تا بەیانی بە پێوە  بێدارن بۆ ئەوەی چەتەیەکی داعش بکوژن و بەرگری لە گەل ئەکەن ، ئەوان جگە لە بۆنی باروت وئازدی و جەنگ چ بۆنێکی تریان لاپەسەند نیە .

بە بێ نان بی ئاو بێ سڵ کردن لە مەرگ  بێ حەزی سێکس وئارزووی ڕۆژگار ، بە کەرامەتەوە بۆ نیشتمان ئەژین وهەر بۆ نیشتمانیش ئەمرن .

ئەوان نەك لە مشك وسیسارك ناترسێن ، بەڵکو لە زۆر کاتی دژواردا لە بێ نانیدا ئەیانکەن بە ژەمێك وخۆیانی پێ تێر ئەکەن .

بەر خۆدان لای ئەوان ژیانەو تەسلیمیەت مردنە ، کە چی لێرە ژیان بریتیە لە ئاڵتون وهەڵپەڕکێ وپێکەنینی بێ مانا .

ئیتر لێرەوە با دادگای ویژدان  بڕیار بدا ….

کچانی ئێرە نیوەی کۆمەڵن یە کچانی کۆبانی ؟

کچانی ئێرە خاوەنی بەهاو شەڕەفن یا کچانی کۆبانی ؟

کچانی ئێرە هەڵگری پاراستنی کلتوروهێمای  نەبەزی گەلی کوردن یاکچانی کۆبانی ؟

من وەك پیاوێك ئەڵێم خەجاڵەت خۆم کە لە پاڵتاندا نیم : قوربانی تۆزی بنی پێی هەر کچە شەڕڤانێکی کۆبانی بم ، ئێوەن خاوەنی شەڕەف ئێوەن خاوەنی مێژوو ، ئێوەن هێمای بەرخۆدان .

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies