Comski

فه‌یله‌سوف چۆمسکی : ناردنی پێشمه‌رگه‌ بۆ کۆبانی سیاسه‌تێکی قێزه‌ونه .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

یه‌که‌مین کۆنگره‌ی هاوبه‌شی زانکۆکان بۆ زمانی ئینگلیزی ، وێژه‌ و زمانناسی له‌لایه‌ن زانکۆی سوله‌یمان ده‌میرێڵ له‌ شاری ئیسپارتای تورکیا سازکرا .
کۆنگره‌که‌ له‌ 21 و 22 – 10 – 2014 ئه‌نجامدرا . 
فەیلەسوف و زمانناسی ناوداری جیهان، نوام چۆمسکی ده‌بوو له‌ هۆڵی کۆنگره‌که‌ ئاماده‌بووایه‌ و به‌شداری بکردایه‌ به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌ی ته‌ندروستی نه‌یتوانی بچێته‌ ئه‌وێی و له‌ڕێی ته‌له‌کۆنفرانسێک به‌شداری کۆنگره‌که‌ی کرد و به‌رنامه‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد و پاشانیش وڵامی پرسیاری خوێندکار و ئه‌کادیمسیانانی دایه‌وه‌ .
له‌سه‌ر مه‌سه‌لی کۆبانی و گۆڕانکاری له‌سیاسه‌تی حکومه‌ت به‌ مۆڵه‌تداینی تورکیا به‌ پێشمه‌رگه‌ تا‌ بچێه‌ ڕۆژئاوای کوردستان، پرسیار له‌ چۆمسکی کرا و ناوبراویش وڵامی دانه‌وه‌ .
له‌وباره‌یه‌وه‌ چۆمسکی یه‌په‌گه‌ و کوردانی کۆبانی وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و پێشمه‌رگه‌شی وه‌ک هاوپه‌یمانی تورکیا پێناسه‌کرد و له‌و ڕه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ تورکیا هیچ گۆڕانکاریه‌کی له‌ سیاسه‌تی پێشوویدا نه‌کردوه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ چوونی پێشمه‌رگه‌ بۆ کۆبانی له‌خاکی تورکیاوه‌ بۆ کۆبانی چۆمسکی وتی، ” تورکیا ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی (پێشمه‌رگه‌)، له‌ هه‌رێمه‌کانی په‌یه‌ده‌ جێگیریان بکات، به‌وه‌شدا ده‌رده‌که‌وێت که‌ تا ئێستا تورکیا سیاسه‌تی خۆی نه‌گۆڕیه‌وه‌ “.
چۆمسکی وتی ” سیاسه‌تی تورکیا هه‌ر له‌ ڕابردوو تا ئێستا به‌رامبه‌ر کورد نه‌رێنی بووه‌، ناردنی پێشمه‌رگه‌ش بۆ کۆبانی سیاسه‌تێکی قێزه‌ونه‌ ، من هیوادارم له‌سیستمی نوێی جیهاندا تورکیا به‌رده‌وام نه‌بێت له‌م ڕۆڵه‌ی ئێستا ده‌یبینێت، ئه‌مه‌ی ئێستای تورکیا ده‌یکات پۆزسیۆنێکی خراپه‌ و ئه‌نجامی خراپ و ترسناک به‌دوای خۆیدا دێنێت “.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێستادا چۆمسکی سیاسه‌تی ساڵانی نه‌وه‌تاکانی ده‌وڵه‌تی تورکیای به‌بیرهێنایه‌وه‌ و بانگی له‌تورکیا کرد که‌ پێویسته‌ به‌زوترین کات ئه‌و سیاسه‌ته‌ی خۆی بگۆڕێت .

ڕۆژنیووز – سه‌لاح خدر

 

 

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت