peter-kassig

نامه‌كەی پیتر كاسیج ، کە ئێستا لەبەردەم چەقۆی داعشدایە .

 

پیتر كاسیج ئه‌و گه‌نجه‌ ئه‌مریكیه‌ 26 ساڵه‌یه‌ كه‌ له‌ رێكخراوێكى پزیشكى خێرخواز كارى ئه‌كرد له‌ سوریا , له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌رى 2013 له‌ شارى ره‌قه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌كرێت له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌,ئێستا پیتر ناوى له‌و لیسته‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ سه‌ریان ئه‌په‌رێنرێت , ئه‌و هیچى بۆ نامێنێته‌وه‌ ته‌نها به‌ نامه‌یه‌كى كورت بۆ دایك و باوكى باسى خۆیی بكات.
ده‌قى نامه‌كه ‌:
وەرگێڕانی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ كامران وریا قانع .

یه‌كه‌م شت كه‌ حه‌زم لێیه‌ پێتان بلێم سوپاستان ئه‌كه‌م. سوپاسى هه‌ردوكتان ئه‌كه‌م كه‌ هه‌موو شتێكتان بۆ كردم وه‌ك دایك و باوك , سوپاستان ئه‌كه‌م بۆ هه‌موو شتێك فێرتان كردنم ,پیشنتان دام و به‌شدارى ئه‌زموونم بوون. من هه‌رگیز ناتوانم خه‌یالى ئه‌و هه‌موو هێزه‌ و ئیمانه‌ بكه‌م كه‌ هه‌تانه‌ تاكو كورێكى وه‌كو من گه‌وره‌ بكه‌ن , به‌ڵام خۆشه‌ویستیتان و سه‌بوریتان ئه‌و شتانه‌ن كه‌ من زۆر به‌ قوڵى سوپاگوزارم بۆیان .
ئاشكرایه‌ من له‌ ترسێكى گه‌وره‌ ئه‌ژیم له‌ مردن,به‌ڵام سه‌خت ترین ساته‌كانى مردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌زانیت كه‌ى دێت , پرسیار ئه‌كه‌م ,هیوا ئه‌خوزام , دووباره‌ پرسیار ئه‌كه‌م له‌خۆم ئایا من پێویسته‌ هیوام ئه‌بێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌. من زۆر دڵ غه‌گینم بۆ ئه‌و هه‌موو شتانه‌ى روویاندا غه‌مگین بۆ هه‌موو ئه‌و ساتانه‌ى كه‌ ئێوه‌ پیا گوزه‌ر ئه‌كه‌ن له‌ ماله‌وه‌. ئه‌گه‌ر من مردم , به‌لاى كه‌مه‌وه‌ ئه‌توانم خه‌یالى ئه‌وه‌ بكه‌م من و تۆ پێكه‌وه‌ گه‌راین به‌ دوایی په‌ناگه‌یه‌ك كه‌ ئارام بێت و بزانین هۆكارى به‌جێهێشتنى ماله‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو هه‌ول بده‌م كه‌مێك له‌ ئازاره‌كان كه‌م بكه‌مه‌وه‌ وه‌ یارمه‌تى ئه‌وانه‌ بده‌م پێویستیان به‌ یارمه‌تى هه‌یه‌.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ ئیمانمه‌وه‌ هه‌یه‌, من هه‌موو رۆژ نوێژى خۆم ئه‌كه‌م و توڕه‌ نیم ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستام , به‌لام من له‌ دۆخێكى ئیجگار قورسى ناو كه‌له‌ ره‌قه‌كانم لێره‌ , له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا من له‌ ئاشتیه‌كى هێمنم له‌گه‌ڵ ئیمانم .
هیوادارم ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ هه‌تا هه‌تایی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بێت وه‌ بتوانم به‌رده‌ام قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م , ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى بزانن من له‌گه‌لتانم , به‌قه‌د هه‌موو ئه‌و جۆگه‌لانه‌و هه‌موو ئه‌و ده‌ریایانه‌و هه‌موو ده‌شتاییه‌كان و روباره‌كان له‌ ناو دارستانه‌كان و سه‌ر گرده‌كان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ پیشانتان داوم , خۆشم ئه‌وێن .

[gn_media url=”https://www.youtube.com/watch?v=-pc7KlsVByI&bpctr=1414441046″ width=”600″ height=”400″]