Sheqam

ئاکۆ برایم : لەپەراوێزى بەرنامەى شەقامى ئێن ئار تى دا .

هیچ کاتێک فەرهاد پیرباڵم خۆش نەویستوە ، بۆهیچ شتێکیش هاوڕاى نەبووم ، ،تا بشمێنم تاکە یەک نووسین و بەرهەمیشى چى یە نایخوێنمەوە ، تابشمێنم هیچ شتێکى ئەو کەسە تەماشا ناکەم . لەسەر زۆر پرس و بایەت و ئایدۆلۆژیا ، تەواو تەواو پێچەوانەو سێ سەد وشەست پلە دژى ئەو بیردەکەمەوە .. بەڵام کاتێک ئەو بەرنامەیەم بینى ئەو وەڵامە رەق و توندانەیم دەبیست ، دەرهەق بە پێشکەشکارى بەرنامەى شەقام کردى ـ پێم خۆش بوو ، لەبەر ئەوەى ئەو پێشکەشکارە لە رووى پرسیار و زانیارى گشتى و کۆمەڵایەتى یەوە ، زۆر هەژارە و ، کەمترین زانیارى و رۆشنبیرى میدیاى و رۆژنامەوانى چى یە نى یەتى . من سەرم لەوە سوڕماوە ئەو تەلەفزیۆنە کە خۆى بەبێ رکابەر و پڕۆفیشناڵ ئەزانێت ، بەچ پێوانەو پێوەرێک ئەو کەسەى کردووە بە بەڕێوەبەر ؟! لەکاتێکدا ئەو بەڕێزە لەسەرەتاى کارى رۆژنامەگەریدایە و ، پێویستى بەوە هەیە کە زیاتر وزۆرتر بچێتە قوڵایى کارەکەیەوە، ئاستى رۆشنبیرى وزانیارى خۆى بەرەو پێش بەرێت و چەندین خول و وانەى رۆژنامەوانى فێربێت .
.. بەدریژاپى تەمەنم ئەوەندەى شارەزابم و زانیاریم هەبێت بیستوومە ، کاتێک رۆژنامەنووس یان ئامادەکارێک خۆى بۆدیدار و چاوپێکەوتنى کەسێک ئامادە دەکات ، دەبێت زانیارى و شارەزایى تەواو لەسەر کەسەکە بەدەست بهێنێت وەک ژیانى تایبەتى وسەردەمى مناڵى و پێگەى کۆمەڵایەتى و ناو وناوبانگ و شوێنى کارو هەڵسوکەوت رەفتار و دیدو بۆچوون و بیرکردنەوە و ئاستى رۆشنبیرى وئایدۆلۆجیاو ، حەز و ئارەزوو ،شتە شاراوەکانى و ، زۆرێک نهێنى تر کۆبکاتەوە ، تابیکاتە هەگبەیەکى پڕ توێشوو ، کرۆکى بەرنامەکەى بێ دەوڵەمەند بکات . بەڵام ئەو بەڕێزە چ لەو بەرنامەیە و چ لەبەرنامەکانى دیکەیدا هیچ شتێکى لەوچەشنەمان تیا بەدینەکرد کە ناواخنى بەرنامەکەو تەوەرەى سەرەکى پرسیار و وەڵامەکانى بەرنامەو شەقامەکەى پێویستى بەو شت گەلانە هەیە .
.. لەوانەش سەیرتر ئەو بەڕێزە زۆر بەراشکاوى دانى بەوەدا ناوە کە ئەندامى سەندیکاى رۆژنامەنووسان نى یە ، کەچى کارى رۆژنامە نووسى دەکات ـ ئەمەش شتێکى نامەنتیقى و قبوڵ نەکراوە ، تۆ چۆن دەست دەدەیتە پیشە و کارێک ،بەڵام هیچ مۆڵەت و شارەزایت لەو بوارەدا نەبێت ؟!، سەرەتاى ئەلف و بێى رۆژنامەگەرى نابەڵەد بیت ! مەهام وئەرک وکارى رۆژنامەگەرى نەزانیت ، کە هەقى وایە سەندیکاى رۆژنامەنووسان لەسەر ئەو پرسەقسەى هەبێت و بیرێک لە تەشەنەسەندنى ئەو دیاردەیە بکاتەوە و سنوردارى بکات .
ئەوەى کە مایەى تێڕامان بوو ، پێشکەشکارى بەڕێز زوو زوو پرسیارى سیاسى دەکرد ، کەچى لەبەرامبەر وەڵامەکاندا دەیگوت من سیاسى نیم و کارى سیاسى ناکەم ، پرسیارى شێوەکارى دەکرد ، بەڵام هیچ پاشخانێکى هونەرى و شێوە کارى نەبوو ، لەکۆى بەرهەم و نووسینەکانى پیرباڵ تاکە یەک لاپەڕە ودێرى نەخوێنبێتەوە ، لەکاتێکدا ئەو بەڕێزە دەیتوانى لەکۆى بەرهەم و کار و نووسین بەرهەمەکانى ئەو پیاوە ، سەرجەم کەسەکانى دیکە کە دیداریان لەگەڵ ساز دەکات ، بەهەزاران پرسیار وسەرنج و رەخنە لاى دروست بێت و ، هەر بەو پرسیارانە کەسەکە تەنگەتاو بکات و بیخاتە ناو ئەمرى واقیعەوە .
. تکام وایە لەوبەڕێزە کە بوارى رۆژنامەگەرى و دیدارى رۆژنامەنووسى نەکاتە گاڵتەو ، ناوو ناوبانگى رۆژنامەنووسان نەشکێنێت ، یان ئەوەتا ئاستى رۆشنبیرى و هۆشیارى و زانیارى خۆى پەرەپێبدات ، بخوێنێتەوە بەدواى سەروچاوە زانیارى نوێدا بگەرێیت ، بەشدارى خول و ۆرک شوپى تایبەت بەو بوارە بکات .، یان دەسبەردارى ئەو کارەبێت و رووبکاتەوە کارى دراما و،بەرۆکى کارى میدیاى بەربدات و لەوەزیاتر خۆى و بینەران و کەناڵەکەى نیگەران نەکات .