Amerka

کامەران وریا قانع : دیسانه‌وه‌ ئه‌مریكا .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

 

راستیه‌كى سانایه‌ خۆراگرى شارى كوبانى به‌رامبه‌ر هێزێكى ترسناكى وه‌كو داعش , دۆخێكى دروستكرد , كه‌ به‌شێكى زۆرى وڵاتانى زلهێز و كۆمه‌ڵگاكانیان به‌رگرى لێ كردنى پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان به‌ ئه‌ركێكى ئه‌خلاقی بزانن ( زۆر به‌پرسى ئه‌مریكى وتیان شارى كۆبانى ناچێته‌ ستراتیجی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ داعش ) .
له‌ دوایی راپه‌رینه‌وه‌ ئه‌مریكا چه‌ندین هه‌نگاوى راسته‌قینه‌ى به‌رامبه‌ر كورد هاویشته‌وه‌ هه‌ر له‌ فریا كه‌وتنى كورد له‌ 1991 بۆ رووخاندنى سه‌دام حوسین و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور( كه‌ مافێكى زۆرى بۆ كورد تێدایه‌ ) بۆ هێنانى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى نه‌وت بۆ هه‌رێم و فریاكه‌وتنى رزگاركردنى هه‌ولێر و دواتر كوبانى له‌داعش . ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ ده‌یان پرۆژه‌ى خێرخوازى , كه‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كانى ئه‌مریكى له‌ هه‌رێم جێبه‌جێیان كردوه‌ , كه‌ به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار مه‌زنه‌ده‌ ئه‌كرێت . ( هه‌ر بۆ نموونه‌ خه‌تى دووه‌مى ئاوى خه‌بات – هه‌ولێر كه‌ تێچوى پرۆژه‌كه‌ نزیكه‌ى دوو سه‌د ملیۆن دۆلار بوو, كه‌ كێشه‌ى كه‌م ئاوى بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له‌ شارێكى وه‌كو هه‌ولێر سووكتر كرد) .
له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو هه‌نگاوانه‌ كورد شتێكى ئه‌و تۆیی پێشكه‌ش ئه‌مریكا نه‌كردوه‌ , به‌ڵكو هه‌ندێكجار سه‌رپێچیشى كردوه‌و , زۆر جاریش گله‌یی له‌ ئه‌مریكا كردوه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تى بۆ دروست ناكات !. هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كى زۆر ناشرینى حكومرانى بنه‌ماله‌یی پیشانى ده‌ره‌وه‌ى خۆیی داوه‌ .
ئه‌مریكیه‌كان ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌س دروست ناكه‌ن تا بۆ كوردى بكه‌ن . ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵه‌ پرنسیبیكیان هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌رى كار ئه‌كه‌ن, كه‌ پێش هه‌موویان به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكایه‌. مه‌رج نیه‌ ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌ به‌رده‌وام دارایی بێت یاخود نه‌وت بێت , زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ئاستێكى ئه‌خلاقی یاخود بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى خۆیه‌تى هه‌ر له‌ دیموكراسى بۆ فرسه‌تى یه‌كسان تاكو ئازادى ئافره‌ت و ئازادى را ده‌ربڕین .
كێشه‌ى ئێمه‌ى كورد ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها وا ئه‌مریكا ئه‌بینین , كه‌ ولاتێكه ته‌نها نه‌وت به‌رژه‌وه‌ندیه‌ بۆ ئه‌و . به‌ڵام بێ ئاگایین له‌وه‌ى زۆرجار ده‌كرێت نمونه‌یه‌كى حكومرانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌ر به‌ بارته‌قاى نه‌وت گرنگه‌ لاى ئه‌مریكیه‌كان بۆ به‌رگرى لێكردن.
ئێمه‌ى كورد خه‌ریكه‌ تووشى هه‌مان نه‌خۆشى عه‌ره‌ب ئه‌بین , كاتێك هه‌موو كاره‌ساته‌كانى كۆمه‌ڵگاكانى خۆیان ئه‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكاو ده‌ستى ده‌ره‌كى . به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئێمه‌ زه‌حمه‌تێك بكێشێت ئه‌زانێت ئه‌وه‌نده‌ى سیاسى نه‌خوێنده‌وارو بێ كه‌ڵكى ئه‌م میلله‌ته‌ خه‌ترن بۆ هه‌موو كارێكى خراپ له‌ كۆمه‌ڵگاگه‌مان , هه‌ر له‌ خه‌ته‌رى دابه‌ش بوون دوو له‌تكردنى كۆمه‌ڵگا بۆ به‌مافیاكردنى جومگه‌كانى ژیان , ئه‌وه‌نده‌ ئه‌مریكا نیه ‌. ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام تاواناكان ئه‌خاته‌ سه‌ر ئه‌مریكاو رۆژئاوا , خۆدزینه‌وه‌یه‌كى زیره‌كانه‌ ئه‌كات له‌ ناشیرینه‌كانى خۆيان .