kamaran-wriya-3

معاویه‌ى دوه‌م كێیه‌ ؟ نمونه‌یه‌كى جوان له‌ مێژوى ئیسلام  .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ى ئیسلام بوو كه‌ به‌ حه‌زو ئاره‌زوى خۆیی وازى له‌ هه‌موو ده‌سه‌لاتێك هێنا, معاویه‌ى دووه‌م كوڕى یه‌زیدى معاویه‌یه‌ , كه‌ باپیره‌ گه‌وره‌ى ده‌كاته‌ معاویه‌ى كورى باوكى سوفیان. له‌ ساڵى 60 كۆچى بوه‌ خه‌لیفه‌ى سێیه‌مى ئه‌مه‌ویيه‌كان .

ئه‌م گه‌نجه‌ لە ( ته‌مه‌نى 20 ساڵ , هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ئه‌ڵێن 25 ساڵ بووه كه‌ بوه‌ته‌ خه‌لیفه‌ ) ته‌نها 40 رۆژ له‌سه‌ر ده‌سه‌لات بوو ( هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ئه‌لێن 3 مانگ و هه‌ندێكى تر ئه‌ڵێن دوو مانگ) , به‌ڵام وازهێنانى له‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵدانى بۆ سرینه‌وه‌ى سیسته‌مى حكومدارى بنه‌ماڵه‌ىی هه‌ولێكى جوان بوو .

ئه‌م خه‌لیفه‌یه‌ له‌ خوتبه‌یه‌كى به‌ ناوبانگى كه‌ ناوه‌رۆكى خوتبه‌كه‌ى بریتيه‌ له‌ ( ئه‌ى موسڵمانان هیوادرم خۆتان بتوانن كه‌سێكى باشتر له‌ من بدۆزنه‌وه‌ كه‌ كارو باره‌كانتان به‌رێوه‌ ببات ). ئه‌م وازهێنانەى خه‌لیفه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات بنه‌ماڵه‌ى ئه‌مه‌ویيه‌كانى توشى شۆك كرد ، چونكه‌ له‌و كاتەدا ئه‌وان له‌و په‌رى ده‌سه‌لات و خۆشگورزانى بوون , هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ دایكى لێیی توڕه‌ ئه‌بێت و ئه‌ڵێت ( خۆزگه‌ پارچه‌ قوماشێكى پیس ( ئه‌و پارچه‌ قوماشه‌ى ئافره‌ت سورى مانگانى پێ پاك ده‌كاته‌وه‌ ) بومایه‌ , به‌ڵام ئه‌م بریارەى تۆم گوێ لێنه‌بوایه‌ ) , له‌وه‌ڵامدا معاویه‌ى دووه‌م ئه‌ڵێت ( خۆزگه‌ په‌رۆیه‌كى پیس بومایه‌ ئه‌و كاره‌م نه‌كردایه‌ ).

هۆكاره‌كان جۆراو جۆرن كه‌ بوه‌ هۆى ئه‌وه‌ى معاویه‌ى دوه‌م ده‌ست له‌ خه‌لافه‌ت هه‌ڵگرێت , هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ئه‌ڵێن : له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوك و باپیرى تاوانى گه‌وره‌یان كردبوو ئه‌م خه‌لیفه‌ تازه‌یه‌ حه‌زى نه‌ده‌كرد ببێته‌ به‌شێك له‌و مێژوه‌ , هه‌ندێكى تر ئه‌ڵێن له‌به‌ر نه‌خۆشى و سیستى جه‌سته‌یی بوو , هه‌ندێكى تر ئه‌ڵێن ئه‌م خه‌لیفه‌ زۆر كاریگه‌رى ئیمامى سجاد و خاتو زه‌ینه‌بى ( كةسو كارى ئال بةيت ) له‌سه‌ر بوه‌ ، كاتێك دیل بوون لاى باوكى . هۆكاره‌كان هه‌رچیه‌ك بێت ئه‌م خه‌لیفه‌یه‌ ویژدانێكى زیندوى هه‌بوو له‌و رۆژگاره‌دا , دیندارێكى بێ سیاسه‌ت بوه‌ , هه‌رچه‌نده‌ ئیمانێكى زۆر به‌ هێزى به‌ ئاین هه‌بوه‌ . به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ مێژودا زۆر كه‌م باس كراوه‌و هه‌موو ژماره‌كان كه‌ په‌یوه‌ندى به‌م خه‌لیفه‌وه‌ هه‌یه‌ ، هه‌مه‌جۆر و چه‌ند سه‌رچاوه‌ن . دوایی وازهێنانى چوه‌وه‌ ماڵى خۆیی تا به‌ مردووی ده‌ریان هێنا ( هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ئه‌لێن دوای 3 رۆژ له‌ واز هێنان ده‌رمانخواردكراوه‌ هه‌ندێكى تر ئه‌ڵێن به‌ شمێشر لێيدراوه‌ ).

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت