Amar-Kufi

 ئاکۆ برایم : ئەرەب ئایدڵ بۆ عەرەبە و بەس .

نکوڵى ناکرێت لەخۆشى دەنگى کورە کوردى بەشداربوى بەرنامەى ئەرەب ئایدل ( عەمار کوفى ) لە کەناڵى ئێم بى سی دا ، تا رادەیەکى زۆریش پێشکەوتنى بەخۆیەوە بینو ، بەشى زۆرى بینەران و لیژنەى دادوەرانى سەرسامکرد ، کە دەنگێکى پاک و بێ غەوشى هەبوو ، کە دەتوانم بڵێم لەهەمبەر سەرجەم بەدشاربوواندا ئەو بۆخۆى ناو و دەنگێکى تایبەتى هەبوو . بەشێکى زۆرى خەڵکى کردبووە هەوادار و عاشقى .

وەلى مخابن و سەد حەیف بۆئێمەى کورد کە تا ئێستاش شتەکان وەکو خۆى نابینین ، یان واقیعەکە بەدیوەکەى دیکە ئەبینین ، بە کۆمەڵێک چەپڵەو ستایش و پیاهەڵدان ئیدى تەواوى رابردوى عەرەب و شوفێنیەتى لەبیر ئەکەین ، وەها شیمانە دەکەین کە عەرەب بەجددى براگەورە وبەراستى دۆست وئاشنامانە ،
ئەوە لەبوارى سیاسى وبەدنمەکى وهاوکارى ئەوان بوەستێت ، کە چ مێژوویەکى تاڵ و رەش و ناشیرینیان هەیە ، کە لێرەدا جێگەو باسى ئەوە نى یە . ئەوەى کەمەبەستمە و قسەى لەسەر بکەم ، بەشدارى ئەو کورە کوردە و ئەنجامەکانى و کردنە دەرەوەیەتى لە کۆتاییەکانى ئەو بەرنامەیەدا.
من پێم سەیرە کورد بۆ ئەوەنە خۆش خەیاڵ و خۆش باوەڕە کاتێک بەشدارى بەرنامەیەکى وەها دەکات و ، بەنیەتى ئەوەش خۆى ماندو دەکات و داهات و دارایى بەزیادەدەدات بۆ خاترى ئەوەى ببێتە براوە ، کە ئەمەش خەونێکى نەزۆک و هەوڵێکى بێ ئاکامە ، چونکە .
یەکەم : گەر بڕوانین و دیققەت بدەین تەواوى بەرنامەکانى ئەو کەناڵە عەرەبیانە ، سەرلەبەریان بۆ خاترى زیاتر ناساندنى فەرهەنگ و کەلتور بەرزڕاگرتنى شکۆى عەرەب ومێژووەکەی و وقەومیەتەکەیەتى.
دووەم : بۆ ئەم سات و زووفە هەستیارەى کە کوردى پیا تێپەڕ دەبێت وکورد فرسەخ بەفرسەخ دەچێتە پێشەوە و ، پشتیوانى نێو دەوڵەتى بەدەست دەخات و ، لەروانگەى خۆرئاواو و وڵاتانى زلهێزەوە پێگەو شۆرەتى هەڵدەگشێت ، لەکاتێکدا سەرلەبەرى عەرەب خۆى دەدات لەسەدان ملیۆن کەس ، هیچ دەمو ساتێک ئەو کۆمەک و شتگیریەى لێنەکراوە ، کە ئەمەش خاڵێکى ترى قوڵبوونەى رق و قینى عەرەبە لەبەرامبەر کورد.
سێ یەم : نابەرابەرى ژمارەى دانیشتوانى عەرەب و کورد ، کە خاڵى یەکلاکەرەوەی بەرنامەکەیە کە لەرێگەى ناردنى کورتە نامەوە بوو ، تۆ بروانە وەک باسکرا تەواوى عەرەب سەدان ملیۆنە ، ئەگەر چارەکى چارەکى ئەوەش دەنگ بەبەشداربوویەکى عەرەب بدات ، بۆخاترى کردنە دەرەوەى کوردێک ، ئەوا ئوتوماتیکى عەمار یان پەرواز دەکرێنە دەرەوە ، ئەگەر دەنگیشیان لە عبدالحلیم و فەرید و ئەسمهان خۆشتریش بێت . لەوانەش زیاتر بۆهەتایە عەرەب لەشوفێنیەتى و حاقیدى خۆى ناکەوێ ، سەرلەبەریان هاوکار و پشتیوان کۆمەک بەخشى داشع و ئیرهابن ، تا ئێستا لەوڵاتانى کەنداو و وڵاتە عەرەبیەکان بەملیۆن دۆلار کۆمەک و هاوکارى دەکرێن ، تەنها بۆ ئەوەى لەکۆبانێ و شارەکوردیەکان ، کوردیەکان کورد جینۆساید وئەنفال بکەن ، چ جاى ئەوەى بە ناردنى چەند کورتە نامەیەک چارەنووسى کوڕە کوردێک یەکلابکاتەوە .
من هیچ کاتێک پێم باش نى یە کە هونەرمەندان و دەنگخۆشانى کورد بەشداریى ئەو بەرنامانە بکەن ، لەبەر ئەوەى قومارێکى دۆڕاوە و هەرلەسەرەتاوە ئەنجام و ئاکامەکەى دیارە ، ئایا هیچ لیژنە ورێکخراو وسەندیکایەکى هونەرى یان کەناڵێکى تەلەفزێونى ، قبوڵى ئەوەدەکات کەلەبەرنامەیەکى هاوشێوەى ئەرەب ئایدل پلەى یەکەم بدەن بە عەرەبێک ؟؟ ئایا ئەوە کارێکى قورس و ئەستەم نى یە نابێتە سوکایەتى بۆ هەستیی نەتەە = وەیى و کاڵبوونەوەى بیرناسیونالیزم؟ . من بەش بەحاڵى خۆم ئەمجارەش دەیڵێمەوە پێم باش نیەو کە هونەرمەندان ودەنگخۆشانى کورد رۆڵیان هەبێت و بەشدارى لەو بەرناماندا بکەن ، ئەگەر هە رکردیشیان و پێان خۆش بوو لەو کەناڵانە دەرکەون ، بۆ ئەوەى هونەر موزیک و ئاوازى کوردى بەوان بناسرێت ، تکا دەکەم خۆیان نەخەنە ناو ململانێیەکى قورس و بێ ئاکامەوە و پێش ئەوەى لیژنە یان نامەى دەنگدەران لەو بەرنامەیە دووریان بخاتەوە ، ئەوان بڕیارى خۆیان ببدەن و پاشەکشە بکەن .