Serbest-Kurdi

سەربەست عباس : ساڵى 2014  ساڵى نەگبەتى یان ڕەحمەتى کورد.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەگەرچى رۆشتن و هاتنى  کات (چرکە و مانگ و ساڵ) هەموو وەک یەکن و جیاوازیان تەنها لە گۆڕینى ژمارەدایە  ،  رە نگە ئەم ڕستەیە  زور ڕاست بیت  بەمانا فیزکیە گەردوونیەکەى ، بەڵام  خودى گرنگیە کە لەڕۆژمێرى  خودى مرۆڤەکان خۆیاندایە  ،  کە بۆ پێوانەو بەراودیى کارو چالاکى ژیانى ڕۆژانەى  مرۆڤەکانە .  وە رۆژمێرى ساڵیش وەک مێژوو خۆى وێنا دەکات  ،   بۆ تۆمارکردنى سەروەرى نەتەوەو گەلان ..

مێژووى  ساڵ ژمێرى  نەتەوەى کورد  بەدریژاى ساڵانى دروست بوونى خۆى   بەجیاوازتر لەگەلان و  نەتەوەکانى ترى دونیا  ،  ڕە نگە هەموو ساڵەکانى هیچ  جیاوازیەکى واى نەبووبیت ،  کەجیا وازبێت لە میژووى  دروستبوونى  حوکمڕانى چ لەڕووى ئاستى ناوخۆیى و  دەرەکى و نیو دەوڵەتیش  .

ڕەنگە نەشونمایەکى  پێشکەوتنخوازى لەبە رجەستەکردنى مافەکانى کوردا  خۆى وێناکردبێت   .

 بەڵام ئەم نەشونمایەیش  لەگەڵ ڕۆشتنى کات و پیشکە وتنى گەلانى دونیا و گۆڕینى سیستەمى حوکمڕانیان لێوان لێو بووە   لەگەشەى خۆرسکى سروشت  لەسەر ئاستى جیهانى ..

سەرەتاى هاتنى  ساڵى 2014 بۆ هەر تاکێکى عێراقى جێگەى ئومێدێکى گەورە بوو ، دڵخۆش بوون بەئەنجام  دانى پرۆسەیەکى گەورەى  وەک  پرۆسەى هەڵبژاردن و گۆڕینى سیستەمى سیاسى ووڵات و لادانى دەم و چاوە   سیاسیەکانى سەرکورسى دەستەڵات  لە کەشیکى بەناو دیموکراسى دا   بەڵام ، دەرئەنجامى برۆسەى هەڵبژاردن و کیشمەکیشمى سیاسى و حوکمى تاک ڕەوانەو کیشەى مەزهەبى تایفى و بە لاماردانى چەند شاریکى سونە نشیندا گیرکردنیان لەلایەن ریکخراوى تیرۆرستى داعشى  بەناویی ئیسلام  ،  هەموو هاوکیشە ئومیدبەخشەکان پێچەوانە بوونەوەو عیراقى گەڕاندەوە بۆ سەردەمى خەلافەت.

بۆ عێراقیەکان ئەم ساڵە بەشکسێکى دەساڵەى دواى حوکمرانى ڕژێم   دادەنرێت ، ئەم  ساڵەش   گەورەترین شکستى سەربازى  میژووى حوکمرانى سەربازى عیراقى بوو لە رووى بەرگرى و  لەدەستدانى نەمانى متمانەى سەربازى و بەرگرى لەناو گەل و میلەت..

شکستی ئابوورى عێراق یەکێکیکە بوو لەو نەهامەتیانەى کە لەم ساڵدا بەرۆکى کەرتى ئابورى  حکومەتى عێراقى گرت ، جەنگى  دژ بە تیرۆرو  لە دەستدانى  ئەو بیرە نەوتانەى  ، کە دەکەویتە ناوچەکانى ژیر دەستى داعش و دابەزینى نرخى نەوت و ڕاکیشانى  قەرزى نێودەوڵەتى و فرۆشتنى نەوتى داعش  بەناو بازاریى  ڕەشەوە جاریکیکە ژیرخانى ئابوورى عێراقى خستەوە ژێر  باریى  قەرزەوە .

کاریگەرى ئەم  ساڵە بۆ  ( پێگەى کورد ) ى هێندەى  سەدەیەک کارگەرى  ئیجابى و سلبى هەبوو لە ڕووى ئابوورى و کۆمەڵایەتى و سیاسیەوە .

لەڕووى ئابووریەوە :  حوکمەتى  کوردى ساڵیکى پر لە نەهامەتى و قەیراناویى بەڕێکرد . هەر  لەسەرەتاى هاتنى ئەم ساڵەشەوە ، کیشمەکیشى سیاسى و حوکمى تاک ڕەوانەى سەرکردایەتى سیاسى بەرۆکى ئابوورى و کەرتى وەبەرهینانى گرت . بڕینى  ( بودجەو موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ) لە لایەن حوکمەتى  عێراقیەوەو  لە ساتەوەختیکى تەواو هەستیاردا رووبەرووى میلەت بووەوە . 

نەبوونى هیچ پلانێکى کەرتى ئابوورى و  پشت بەستن بەداهاتى عێراق و نائامادەسازى بیست ساڵەى حوکمڕانى ئابوورى کوردى و قەرزکردن لەبانکى نێودەوڵەتى ، بۆجارێکى تر ژێرخانى ئابوورى دەوڵەتى کوردى  هێنایەوە سەر سفرەى خاڵى ..

لەڕووى کۆمەڵایەتیشەوە :  هاوڵاتیانى عێراق بەگشتى  و هەرێمى کوردستان  بەتایبەتى  ساڵێکى  د روون ناسازو و تەواو  دژواریان بەڕێکرد  ،  شکستى کەرتى ئابورى ووڵات و  بڕینى بوودجە و  نەناردنى موچە لەلایەن حوکمەتى بەغداوە و  شکستى کەرتى  وەبەرهینان و نەمانى پارە لەبانک و سەر    هەڵدانى بێکارى و شەڕى پەرنگاربوونەوەى پێشمەرگە  دژ بەڕیکخراوى تیرۆستى داعش و کارەساتى ئەنفال و جینۆسایدى شەنگال  و پشتیکردنى  دەوڵەتى عێراقى لە ساتەوەختە هەستیارەکاندا ،  روودانى هەموو  ئەمانە  بەسە بۆ هاوڵاتیانى گەلێک  کە لەجەنگیکى دەروونى دا بژى .

لە رووى سیاسیەوە  ئەم ساڵە  شکۆمەندەترین و پر بەهاترین ساڵی حوکمڕانى سیاسى  سە دەى کوردى بوو ، من پێم وایە سەرانى سیاسى دەبێت خوێندنەوەیەکى پۆزەنیڤانەیان  بۆ  ئەم ساڵە هەبێت.

بە جۆریک کە ئەم ساڵە بووە هۆى لە بێژنگ دان و شەنوکەوکردنى بەرهەمى خەباتى سیاسى ساڵانى رابردوو  ،  بە جۆریک روودانى هەرکارو کارەساتێک بەخۆشى و ناخۆشیەوە بە سودبوو بۆ سیاسەتى کوردى و خزمەتیکى ئەرینیش  بوو بۆ نزیک بوونەوە لە دروستبوونى دەوڵەتى کوردى   .   

ڕوودانى هەریەکێک لەو رووداوانە لە رووى سود بینیەوە  ڕۆڵ و پێگەى تایبەتى خۆى هەبوو  بۆ کورد چ لەسەر ئاستى ناوخۆیی و  دەرەکیى و  نێودەوڵەتیش .

لابردنى ( نورى مالکى)  پاش هەشت ساڵ لەحوکمرانى تاک رەوانە  ببووە خەونى زووربەى عێراقیەکان و بۆ کوردیش  ببووە خەونى مۆتەکە  ،  لەکاتیکدا کارگەرترین کەس بوو بۆ روودانى رووداوەکانى  هەشت ساڵەى حوکمە تى عیراق و سەرچاوەى نیگەرانى نەیارى و دروستبوونى قەیرانەکانى کورد بوو .

یەکێکى کە ل دەستکەوتانەى کە گەلى کورد لەم ساڵدا بەخۆیەوە بینى  گرتنەوە ى شارى ( کەرکوک و ناوچە دابرێرنراوە ) کان بوو بەبێ بوونى هیچ  شەڕو توندو تیژیەک و وە جیگیرکردنى  هیزى پێشمەرگە بوو لەو ناوچانە ، کە ئەمەش ئەو شکۆمەندیە گەورە بوو ، کە کورد بەدرێژاى سەد ساڵ خەبات نەیتوانى بوو بەدەستى بهێنێت .

ڕۆشتنى نەوت بەناوى کوردو لەسەر خاکى کوردو نادنى بۆ بەندەرەکانى جیهان و  هاتنە ناوەى کۆمپانیە زەبەلاحەکانى نەوت و متمانەى بانکى  وولاتان بۆ هەلگرتنى پارەى خەزنکراوى نەوت ، دەستکەوتیکى سیاسى   گەورە بوو  لەمیژووى حوکمرانی کوردیدا .

بە قەبارەیەکى گەورە ترو بە فۆڕمیکى جیاواتر کوردى بەڕووى جیهاندا کردەوەو پێویستیەک و  پاڵپشتیەکى گەورەش بوو  بۆ بەرەو پێش چوونى دروست بوونى دەوڵەتى کوردى .

شەڕى داعش و بەرنگاربوونەوەى ( جوامێرى پێشمەرگەو دانپێدانى  لەلایەن حکومەتى عێراقیەوەو جیگیرکردنى موچەى پیشمەرگە لەحوکمەتى عیراقى داو  خۆڕاگرى  کۆبانى و بەرخودانى  گەلیلاو یەپەکەو)  نزیک بوونەوەى  دەرهینانى پەکەکە لەلیستى تیرۆرو پاڵپشتى ولاتانى جیهان و  ڕۆشتنى هیزى پیشمەرگە  بۆکوبانى  بەناو خاکى تورکیادا  ئەو پیشوازیە گەرمەى    کوردانى باکور و ئەنفال و جینۆسایدى یەزدیەکان  لەلایەن ڕیکخراوى   تیرۆرستى داعش توانى سەرنجى تەواى میدیا جیهانیەکان بۆلاى خۆى ڕابکیشیت و کورد بە قەبارەیەکى گەورە تر بەجیهان بناسینیت .

یەکێک لە ئەهمیەتە گرنگەکانى ئەم ساڵە ،” بریتى بوو لە دەرچوونى میلەتى کوردو لەسەر پێى خۆڕاوەستان ”  لەژیر ئەو تاقیکردنە گەورەى کە لەسەر ئاستى ناوخۆى و حوکمەتى عێراقى بەتایبەت کەرتى ئابوورى   نەیارکردنى ناردنە دەرەوەى نەوت بۆ بەندەرەکانى جیهان .

ئە همیە تیکى تر  بریتى بوو لە هە لسە نگاندنى وولاتانى   ناوچە کە و جیهان  لە  ڕووى    متمانە و یارمە تى دانى سە ر بازى مرۆى و  هاوکارى و پاڵپشتى کردنیان  لە جە نگى دژ بە تیرۆر .