پارتی : مەلا كرێكار بەخێربێتەوە بۆ كوردستان ..
بەرپرسێكی باڵای پارتی دەڵێت : مەلا كرێكار خەڵكی ئەم وڵاتەیەو ئەگەر دێتەوە بەخێربێتەوە .
كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی هەڵوێستی حزبەكەی لەسەر گەڕانەوەی مەلا كرێكار بۆ كوردستان ، بە رووداوی راگەیاندوە : لەمەكتەبی سیاسی پارتی دانەنیشتوین بزانین ئەگەر مەلا كرێكار هاتەوە چی بكەین و هەڵوێستمان چی بێت و ئەو پرسەمان تاوتوێ نەكردووە .
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی راشیگەیاندوە : دەڵێم ، ئەویش خەڵكی ئەم وڵاتەیە ، ئەگەر دێتەوە بەخێربێتەوە ، ئاگاداری ئەوە نیم كێشەی ئەمنی هەبێت و ئەوە دەزگا ئەمنییەكان دەزانن ، ئەگەر شتی وا هەبێت دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان ئاگادارن .
لێدوانی ئەو بەرپرسەی پارتی داوی ئازادكردنی مەلا كرێكار دێت كە دوێنی وڵاتی نەرویج لەزیندان ئازادیكرد ، بەڵام كاتێك ئەمیری رێكخراوی تیرۆریستی ئەنسارولئیسلام بوو لە ئەیلولی ساڵی 2001 دا لەگوندی خێڵی حەمە ژمارەیەكی زۆر فەرماندەو پێشمەرگەی یەكێتیان شەهید كردو دواتریش تەرمەكانیان شێواندن .
س – م
- عیماد محمود: نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو لێکەوتەکانی لەسەر ئابوری گشتی. - 2023-01-06
- ڕەفیق پشدەری: کورد دوژمنی خۆت بناسە. - 2023-01-01
- دکتۆر حوسێن عەلی غالب بابان: تاقیکردنەوەی پیشەیی. - 2022-12-29