شوان سدیق : موه‌فه‌ق ، په‌یامی داعشی گه‌یاند .

له‌ رۆژانی رابردوو چه‌كدارانی داعش گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە ، كە تێیدا پێشمەرگەیەكی كورد سەردەبڕن ، سەربڕەکەشی کەسێکی کوردە و خەڵکی قەزای بەردەڕەشە به‌ناوی  ” موه‌فه‌ق ئه‌سعه‌د ” هه‌ڵده‌ستێ به‌ سه‌ربڕینی ” هوجام سورچی ” خەڵکی گوندی بەردەسووری سەر بە قەزای بەردەڕەشە كه‌ نزیکەی 6 مانگ پێش ئێستا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش ده‌ستبه‌ركراوه‌ .

بكوژ كه‌ ناوی موه‌فه‌قه‌ له‌ ڤیدیۆۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ به‌ شانازیه‌وه‌ جلی كوردی له‌به‌ركردوه‌ ، بێ دوودڵی به‌زمانی دایكی قسه‌ ده‌كا هیچ شه‌رمێك له‌ زمانی دایك و به‌رگه‌ كوردیه‌كه‌ی و نه‌ته‌وه‌بوونی ناكا وه‌ك قاتیل له‌ پێشچاوی ئه‌میره‌ عه‌ره‌ب و ئه‌فغان و تورك و پاكستانیه‌كانی، ده‌رده‌كه‌وێ هاو نیشتمانیه‌كه‌ی خۆی ” هوجام سورچی ” كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی ده‌ست به‌سه‌ره‌‌ سه‌ر ده‌بڕێ .

هه‌موومان ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروستده‌بێ چۆنه‌ كورد تێكه‌ڵ به‌ داعش ده‌بن ؟

ئه‌ی داعش دژی كورد و حه‌زاره‌تی سه‌رده‌م و پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌كان نیه‌ ؟

ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ ئینسانیه‌ت و نه‌ته‌وه‌بوون و كوردبوونه‌كه‌ی موه‌فه‌ق وه‌ك بكوژێك وه‌لا بنێین ، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌ له‌چوار چێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یه‌ك كه ‌پاشخانێكی ئایینی ئیسلامیان كردوه‌ به‌ سه‌رچاوی بڕیار و راسپارده‌كانیان . یه‌كیان گرتوه‌ . بۆیه‌ شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه‌‌ گه‌نجی موسڵمانی كورد بچێته‌ ریزی داعش . دروست كه‌هاتووه.‌ له‌ قورئان ” انما المومنون إخوه ” بڕواداران برای یه‌كترن ” ئیدی له‌دیدی ئایینیه‌وه‌ مانایه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌ و مرۆڤ و ره‌گه‌زبوون ناهێڵێته‌وه‌ … جا ئه‌و بڕوا دارانه‌ پیاو چاكیان لێ ده‌رچێ یان پیاو خراپ ! واهاتووه‌ و دیاره‌ ئه‌مڕۆ موه‌فه‌قی قاتیل كه‌ رۆڵی سه‌ربڕێك ده‌گێڕێ بووه‌ به‌هاوكاری ئه‌و هه‌موو هه‌زاران ئه‌ندامه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام ناسراو به‌ داعش كه‌ له‌نه‌ته‌وه‌و خێل و ناوچه‌كانی عێراق و وڵاتانی تره‌وه‌ له‌ عێراق خڕبوونه‌ته‌وه‌ .

قورئان كه‌ فه‌رمووده‌ی خودایه‌ ده‌شێ گه‌یاندنی ئه‌م ده‌قه‌ی بۆ بروادارانی ئیسلام وه‌ها هێنابێته‌وه‌ كه‌ جیاوازی له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌و مرۆڤه‌كاندا نه‌كرێ‌ موسڵمان له‌ هه‌رشوێنیَك بێ موسڵمانه‌و برای یه‌كتریشن . جا راستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ موسڵمانه‌كانیش دابه‌ش بوون به‌سه‌ر زۆر نه‌ته‌وه‌و چین و توێژدا، ده‌شێ به‌ ملیۆنان نه‌ته‌وه‌و خێڵ و عه‌شیره‌ت و ناوچه‌ موسڵمان هه‌بن. له‌نێو ئه‌م هه‌موو موسڵمانه و دینداره‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ له‌پاڵ خه‌ڵكی باش و به‌ ویژدان .. قاتیل و سته‌مكاریی زۆریش هه‌یه‌ به‌رده‌وامیش‌ ئه‌م سته‌مكاری و خراپه‌كاریانه‌ بوونیان هه‌یه‌‌ .

موه‌فه‌ق كه‌ وه‌ك قاتیلێك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و پێشه‌نگ بوو له‌وه‌رگرتنی ناسناوی قه‌تلكه‌ری هاو زمان و هاونه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌نێو داعش . به‌و شێوه‌ی مه‌گه‌ر له‌ داعش بووه‌ شێته‌وه‌ ئه‌و كاره‌ خراپانه‌ . چی له‌پشت ئه‌م رووداوه‌ هه‌یه‌ ؟ به‌دڵنیایه‌وه‌ سیاسه‌تی ئه‌م رێكخراوه‌ زۆر لێزانه‌ توانیان به‌ موه‌فه‌قدا په‌یامێك ئاراسته‌ی كورده‌ دژه‌ داعشه‌كان بكه‌ن ، كه‌ ئه‌وه‌تا گه‌نجه‌كانتان له‌نێو داعشدان و ئاماده‌ن هاوزمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بكوژن … ته‌نانه‌ت ئه‌م رووداوه‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵاتی و خێله‌كیشی لێ په‌یدا ده‌بێ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ی داعشدا نه‌كه‌ن كاریگه‌ری خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ …. ده‌ك موه‌فه‌ق و سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ .. موه‌فه‌ق .

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies