نزار قەببانی : سـکاڵاو یاده‌وه‌ری رۆژانه‌ی ئافرهتێـك .
(( یومیات إمرأة ))
وەرگـێران و دارشـتـنی شـیعر : ئەندازیار : بەکـرحسەیـن
باوکـم زۆردارە لەگـەڵـما
دەڕوانـێـتـە من
وەك کهرهسـەی ماڵ و کەلوپەلهکانی
وەک دێـرێـك لە رۆژنامەکانی
دەیەوێـت من بـمێـنـم بـۆی
وەکـو بەشێک لە سامانی
بـمێـنـم لە تەنـیـشـتـیەوە ،
وەکـو کـورسی دیوەخانی
ئایا لەبەر ئەوەیه ، کچی ئەوم ؟
یا یەکـێـکـم لە نەوەکانی ؟
ئایا باوکـم نانـم پێ دەدات ؟
دایـپۆشـیوم بە سامانی ؟
من نامەوێ پارەی باوکـم
نه ، مرواری و زیوه‌کانی
باوکـم بێ هـۆش و ئاگایە
لە جەستەم و لە بوڕکانی
باوکـم پیاوێـکی خـۆویسـتە
نەخـۆشـە لهخـۆشـەویستی و
لە لاساری و هەسـتەکانی
شـێـتـگـیر د هبـێـت ، بـبـێـنێ سـنـگـم
بەرده‌وامه له
گەورە بوون و خرهەڵدانی
هەڵدەچـێـت ، بـبـێـنێ پیاوێـك
نـزیك بـێـت لەباخچـەکانی
باوکـم ناتـوانێ رێـگـر بـێـت
لە گـهشـەی دارسـێـوەکانی
هەزاران چـۆلەکـە دێـن و
دزی دەکـەن لە بـێـسـتانی .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی هۆنراوەکە کلیک بکەرە سەر ــ سکاڵا‌و یادەوەری رۆژانەی ئافره‌تیک
- به‌کر میرزاحسهین: بۆ ئه‌وه‌ی له ریفراندومدا هه‌موان ده‌نگ بده‌ن به سه‌ربه‌خۆیی. - 2017-09-09
- به‌کر میرزا حسه‌ین: بۆ ئه‌وه‌ی له ریفراندومدا هه‌موان ده‌نگ بدەین به سه‌ربه‌خۆیی. - 2017-07-10
- به‌کر میرزا حسه‌ین: هه‌رێم نزیک لێواری شه‌ری ناوخۆ, هه‌وڵێک له‌کۆتایی کاته به‌سه‌رچوه‌کاندا – الوقت الضائع. - 2017-03-13