ماردین محمد : پارله‌مانی دنیای پێشکه‌وتوو .

پارله‌مان : ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ یاساکانی وڵاتی لێوه‌ ده‌رده‌چێت .

ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌یه‌ که‌ بارته‌قای کۆشکێکی شاهانه‌ شکۆداره ‌.

ئه‌و ده‌زگایه‌یه‌ که‌ یه‌که‌مین پارێزه‌ر و ڕێزگری سه‌روه‌ری یاسایه ‌.

ئه‌و یاساگه‌له‌ی ده‌ریده‌کات به‌بێ هه‌ڵاواردن ڕێنوێنی کۆمه‌ڵ ده‌کات بۆ چاکسازی  .

چاکسازییه‌ک که‌ خودی په‌رله‌مانتار نمونه‌ی باڵایه‌ تێیدا .

په‌رله‌مانتاریش خۆی به‌خه‌مخۆری هه‌مووان ده‌زانێت ، نه‌ک ته‌نها ده‌نگده‌ره‌که‌ی .

ده‌نگده‌ریش ژێوان نیه‌ و دڵنیایه‌ که‌ ده‌نگه‌که‌ی به‌زایه‌ نه‌چووه ‌.

پارله‌مانی دنیای دواکه‌وتوو

پارله‌مان : ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ پاشکۆیاساکانی لێوه‌ ده‌رده‌چێت  !

ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌یه‌ که‌ هه‌رچی شکۆی هه‌یه‌ ئه‌تک کراوه ‌!

ئه‌و ده‌زگایه‌یه‌ که‌ خۆی ڕێز له‌یاساکانی خۆی ناگرێت !

یاساکانیشی ته‌نها به‌هه‌ژار و بێ پشت و په‌ناکان ده‌وێرێت !

هه‌رکه‌س باسی چاکسازی بکات مشته‌کۆڵه‌ وکوته‌ک ئه‌خوات !

پارله‌مانتار ته‌نها خه‌مخۆری حیزبه‌که‌یه‌تی ، ده‌نگده‌ریش بۆ گیرفانی دواوه ‌‌!

ده‌نگده‌ریش دوای یه‌ک مانگ له‌ده‌نگه‌که‌ی په‌شیمانه‌ و دوای چوار ساڵیش ده‌نگیان پێ ده‌داته‌وه ‌!

ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ پارله‌مانتار خوێن بڕێژێت و هاوڵاتیانیش ‌پێی تێخشێنن!

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies