خۆری قاسم سوله‌یمانی له‌عێراق ئاوا ده‌بێت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
گازنده‌یه‌كی سیستانی كۆتایی به‌رۆڵی سه‌رۆكی سوپای قودسی ئێران ده‌هێنێت له‌عێراقدا .
عه‌لی سیستانی گه‌وره‌مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌كان له‌عێراق ، بۆته سه‌ره‌ڕمی ره‌خنه‌گران له‌رۆڵی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران له‌ناو عێراقدا ، ئه‌و ناكۆكیه هاوكاته له‌گه‌ڵ گۆڕانی سیاسه‌تی حكومه‌تی تاران له‌به‌غدا به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری دبلۆماسی كێشه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی ، ئه‌وه‌ش به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی به‌ریتانی .
مامه‌ڵه‌ی توندی سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ سونه‌كانی عێراق‌و شكستی تێڕوانینی سه‌ربازی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وایكرد ، گوشاره‌كان زیاتر بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌رۆڵی ئه‌و به‌رپرسه له‌عێراقدا كه ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك بو لهههڵكشاندا بو .
قاسم سوله‌یمانی دیارترین كه‌سایه‌تی له‌نێو ئێران ، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر جێگه‌ی رێز‌و ستایش بو له‌وڵاته‌كه‌یدا كه هه‌میشه له‌پشت په‌رده‌وه كاری ده‌كرد ، به‌ڵام ئه‌و دۆخه گۆڕا كاتێك وێنه‌كانی ئه‌و له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژه داعشدا له‌عێراق دهركهوتو هه‌رزو له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئینته‌رنێتدا بینرا .
سوله‌یمانی (58 ساڵ ) زو بوه جێگه‌ی ناوبانگ لهوڵاتهكهیداو ساڵی رابردو له‌راپرسیه‌كدا به‌پیاوی ساڵ هه‌ڵبژێردرا ، وێنه‌كانیشی روپه‌ری زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی ئێرانی داگیركرد وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ زۆربونی هه‌ژمونی تاران له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، به‌شێك لهههوادارانیشی ئه‌كاونتێكی تایبه‌تیان به‌ناوی سوپه‌رمانه‌وه كردبۆوه بۆ پیشاندانی وێنه‌كانی .
ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی هێزی سوله‌یمانی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات ، ناوبراو بۆ جارێكی‌تر له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا له‌به‌رچاو ونبو تا ئه‌وكاته‌ی هه‌فته‌ی رابردو ده‌ركه‌وته‌وه ، كاتێك له‌تاران راپۆرتی ساڵانه‌ی دایه كۆمه‌ڵه‌ی پسپۆڕانی ئێران سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی هه‌رێمی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
ئه‌و وێنه سێڵفیانه‌ی سوله‌یمانی له‌عێراق له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی شیعه ده‌یگرت ئێستا سودی نه‌ماوه ، زۆرێك لهستراتیژهكانیشی له‌عێراق بونه‌ته جێگه‌ی گومان‌و پرسیار ته‌نانه‌ت له‌نێو ئێرانیشدا .
پسپۆڕێكی كاروباری سیاسی ئێران كه نه‌یویستوه ناوی بڵاوبكرێته‌وه ده‌ڵێت : سوله‌یمانی گوشارێكی زۆری له‌سه‌ر سونه‌كان دروستكرد‌و زۆرێك گازنده‌شی له‌سه‌ر كراوه ”.
سه‌ره‌ڕمی ره‌خنه‌گران له‌كاره‌كانی سوله‌یمانی له‌عێراق عه‌لی سیستانیه كه دیارترین كه‌سایه‌تی ئاینیه بۆ ئه‌و پێكهاته مه‌زهه‌بیه ، شه‌ڕه‌كه‌ش له‌مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه له‌نێوانیاندا ده‌ستیپێكردوه ، پاش ئه‌وه‌ی سوله‌یمانی باسی لهههژمونكردنی ئێران كردوه لهعێراقداو مه‌رجه‌عه شیعه‌كانیش به‌ئاشكراو به‌نهێنی ئاگاداریكردۆتهوه .
له‌دوای ساڵی 2003 وه ، عه‌لی سیستانی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی میانڕه‌و له‌عێراق مامه‌ڵه‌ی كردوه كه زۆرجار هه‌ڵوێسته‌كانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌عێراقدا ناكۆك بوه .
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ی باوه‌ڕپێكراو له‌ئێرانه‌وه ، سیستانی نامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌سوله‌یمانی ئاراسته‌ی عه‌لی خامنه‌ئی گه‌وره رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كردوه كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ئاینی ئه‌و وڵاته‌یه .
ئه‌و نامه‌یه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بوه له‌لێدوانێكی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران كه تیایدا ئاماژه‌ی به‌دروستكردنی هیلالی شیعی كردوه له‌پێنج وڵاتی ناوچه‌كه‌دا كه ئوردونیشی تێدا بووه .
نامه‌كه‌ی سیستانی جێگه‌ی خۆی گرتوه‌و رۆڵی سوله‌یمانی سنورداركراوه ، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی تاران كه نه‌یویستوه ناوی بڵاوبكرێته‌وه .
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت : ئێستا سوله‌یمانی له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایهو ناتوانێت وه‌ك پێش‌و وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مامه‌ڵه بكات ”.
ده‌ستتێوه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودیه لهیهمهنو شكستی سوله‌یمانی له‌به‌رگریكردن لهحوسیه شیعه مهزههرهكانی یه‌مه‌ن، هۆكار بوه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی سوله‌یمانی لهعێراقو ناوچه‌كه كه‌مبكرێته‌وه به‌تایبه‌ت كه مامه‌ڵه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیه له‌گه‌ڵ سونه‌كانی عێراقیش توند بوه .
له‌دوای ده‌ركه‌وتنی داعش له‌عێراق له‌ساڵی رابردودا ، رۆڵی ئێران له‌عێراق زیادیكرد له‌رێگه‌ی هاوكاری سهربازیو لۆجستیه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و گروپه .
شاره‌زا سه‌ربازیه‌كانی ئێران یاوه‌ری چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عی شیعه ده‌كه‌ن له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژه داعشدا‌و ئه‌و پێویستیه‌ی عێراقیه‌كانیش به‌هاوكاری داعش وایكرد رۆڵی قاسم سوله‌یمانی زیاتر بێت .
ئه‌و هاوكێشه‌یه وایكرد به‌ره‌ی سه‌ربازی ئێران له‌عێراق رۆڵی زیاتری هه‌بێت به‌راورد به به‌ره دبلۆماسیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته، ئامۆژگاریه‌كانی سوله‌یمانی له‌بواره سه‌ربازیه‌كانه‌وه پهلیكێشا بۆ پرسه سیاسیه‌كانیش .
دوركه‌وتنه‌وه‌ی سوله‌یمانی له‌رۆڵه‌كانی لهعێراقو گه‌ڕانه‌وه بۆ پشت په‌رده ، كه‌سایه‌تیه‌كی تری ئێرانی ده‌رخست كه ئه‌ویش محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه .
ئێران له‌چه‌ند مانگی رابردودا رێككه‌وتنێكی نوێی سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئیمزاكرد له‌گه‌ڵ خۆرئاواداو له‌ئێستاشدا گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی په‌نا به‌رێته به‌ر چاره‌سه‌ری دبلۆماسی وه‌ك به‌دیلی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی لهعێراقو ناوچه‌كه‌دا ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی بۆته ههژمونكهری ته‌واوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و پرسه‌دا .
ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوی په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌كانی ئێرانه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا كه قایم سوله‌یمانی وه‌ك روكاری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی تاران ده‌بینرا .
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی عێراق‌و روسیا‌و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی سونه‌مه‌زهه‌بی ناوچه‌كه‌ی كرد ، ئامانج له‌و گه‌شتانه دۆزینه‌وه‌ی خاڵی كۆتایی گه‌مه‌ی سیاسیه له‌سوریادا كه تاران نایه‌وێت راسته‌وخۆ له‌ململانێی سه‌ربازی نێوخۆیی ئه‌و وڵاته‌وه بگلێت .
سەرچاوە – هاوڵاتی
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە