111.2899 Barzani 7

عیماد عەلی : کەی پەیامەکە دەگات بە پارتی دیموکراتی کوردستان ؟

گەل دەتوانێت پەیامی راستەقینەی خۆی بگەیەنێتە هەر حزبێک لە رێرەوی بەرژەوەندی گشتی دەربچێت ، ئەمە لە وڵاتێکی دیموکراسی و مەدەنی دروستدا کە زەمینەیەکی لەبار هەبێت بۆ گەیاندنی هەر پەیامێکی راستەقینەی هەڵقوڵاوی ناخی میلەت .
هەر میلەت دەتوانێت لەبەرامبەر دیاری وخەڵات کردن لەسەر شکستەکان سزای هەموو لایەنەێک بدات کەلە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی سەرکەوتو نەبووە ، تەنانەت لە کوردستانیشدا بینیمان کە چۆن خەڵکی کوردستان سزای هەنگاوە هەڵەکانی یەکێتی نیشتمانی دا و لە هەڵبژاردنەکاندا گەراندیەوە بۆ حزبی سێیەم و دواتر دانی بەهەڵەکانی نا و ئێستا دەیەوێت بگەرێتەوە رێرەوی راستەقینەی حزبایەتی و پشت بەگەل بەستن دوور لە بۆغرایی و لە خۆبایی ، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدابێت خۆی لە زۆرێک رەفتاری نابەجێ و بەرژەوەنخوازی تەسک قوتار نەکردووە .
دیارە بە بونی حزبی رکابەر و کەش و هەوایەکی لەباری ناوچەیەکی فراوانی کوردستان، توانرا بە هەڵبژاردن پەیامی دروست بگات بە یەکێتی و تا رادەیەک دەرس و پەندی لێوەربگرێت .
لێرەدا ئەگەر بەراوردێکی وەزعی ئێستا و سیاسەت و رەفتاری پارتی لەگەڵ ئەوسای یەکێتی و گۆرانکاریەکان و چۆنێتی گەیشتنی پەیامی خەڵک بکەین ، دەتوانم بڵێم لە بارودۆخی ئەمرۆ و سیاسەتی پارتی و چۆنێتی مامەڵە کردنی لەگەڵ پرسەکان و ئاستی باوەربونی بە دیموکراسی و رای گەل ، لەم کاتەدا گەیاندن و تێگەیشتن لە پەیامی خەڵک زۆر قورسترە ، لەبەر کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکی لەوانە :
1 – بەهەر شێوەیەک بێت پارتی لە هەڵبژاردنەکان ئەوەندە سورە لەسەر هێنانی دەنگی زیاتر بەهەر نرخێک بێت بە ساختەی ئاشکراشەوە ، ئەوەندە باوەری بە خودی هەڵبژاردن نیە ، لەبەر ئەوەی لە بناغەدا حزبەکە لەسەر بنەماڵەیی دەروات و هیچ پرۆسەیەکی دیموکراسی لە نێوخۆی خودی حزبەکە بەدیناکرێت و ، ئەمەش لە راییکردنی دەسەڵاتی پارتی لە هەرێم بە روونی رەنگی داوەتەوە .
2 – پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بە حزبی قائید دەزانێت ، بۆیە بروای بە هاوبەشی نیە لەگەڵ هیچ لایەنێکدا و ئەگەر بۆی بکرێت و بارودۆخ رێگەی پێ بدات بۆ چەندین ساڵ سیاسەتی نائاسایی فەرز دەکات و خۆی لە سەرجەم ئەرکە دیموکراسی و یاساییەکان دەدزێتەوە .
3 – بروای بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات نیە، کە سەرکیترین بنەمای دیموکراسیە لە دونیادا( ئەمە ئەوە ناگەیەنێـت کە لایەنەکانی تر لە دیموکراسیدا عەیار بیست و چوار بن ) .
4 – پارتی لە هیچ کات و شوێنیکدا رەخنەی لەخۆی نەگرتووە و دانی بە شکستی خۆی نەناوە ، لە هیچ بوارێکدا و تا ئێستاش بەم هەموو قەیران و شکستهێنانەی دەسەڵاتەکەشیەوە شانازی بە وەزعی کوردستانەوە دەکات .
5 – بە هەموو رێگەیەک و هەر جۆرە رەفتارێک بێت ، پارتی دیموکرات ناهێڵێت پەیامی خەڵک دەنگ و رەنگی هەبێت و کاریگەریی لەسەر حزبەکەی هەبێت ، لەبەر ئەوەی پشت بە دەسەڵاتی نهێنی و زاڵبونی دەزگای پاراستن و کردەوەکانی هەیە و تەنانەت لە کارە نێوخۆییەکانی حزبەکەشدا پشت بەم دەزگایە و ترس و تۆقاندن دەبەستێت .
6 – ناهێڵێت بە هیچ شێوەیەک شەفافیەت رۆڵی خۆی هەبێت و دەیەوێت حزبی موحافزکار و نهێنیپارێز و توند و نەبونی ئاشکراکاری زاڵ بێت و ، لەوێشدا دەبینین کە چۆن ئەم بۆچون و رەفتارانە زاڵە بەسەر حکومەتێکدا کە پارتی دەسەڵاتی یەکلاییکرەوەی تێدا هەیە .
بۆیە ، پارتی لە زووەوە لە پەیامی خەڵک تێگەیشتوە و دەزانێت کە پێگە و جەماوەری و خۆشەویستی لە ناوخەڵکدا لە چ ئاستێکدایە و پێوەر و داتای لەبەردەستدایەبەڵام کاری پێ ناکات ، بەبەڵگەی ئەوەی هەر حزبێک لە پارتیەوە نزیک بێت چەند لە جەماوەرێتی و لایەنگرانی کەم دەکاتەوە . بەڵام بە حوکمی ئەوەی بروای تەواوی بە ترس و تۆقاندن و نەهێشتنی رادەربرینی راست و دروست و بوار نەدان بە رەخنە و دەنگی نارازی تەنانەت لە نێو حزبەکەی خۆیدا دەروات ، چۆن رێگە بە رەخنە و گەیشتنی پەیامی راست دەدات ، ئەوەی شتێکی نەبێت چۆن دەتوانێت بیبەخێت . بۆیە بەکورتیەکەی گەیشتنی پەیامی راستی خەڵک و دەرس وەرگرتن لە راو و بۆچون و رەخنەی خەڵک لەسەر پشتی کیسەڵ دەگاتە پارتی . دەنگدانەکانی داهاتوش سەلمێنەری ئەم قسەیەی ئێمەیە، بەڵام چارەسەر چیە ؟

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies