Sherko-Abdwlla

دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵا : لەوڵاتێکدا ئەژین .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

* لەوڵاتێکدا ئەژین هەموو کارمەندێکی ڕووداو موچەکەی هێندەی موچەی چوار ئەنیشتاینە.
* لەوڵاتێکدا ئەژین پارکی دایک هەیە، کەچی ژنی تیا ئەکوژرێت.
* لەوڵاتێکدا ئەژین مافی مرۆڤ بووە بەساقەی عازیزتان، کەچی تەلەڤزیۆن دیدار لەگەڵ ڕێکخراوەکانی مافی ئاژەڵ سازدەکات.
* لەوڵاتێکدا ئەژین پۆلیس بەرد ئەگرێتە خۆپیشاندەر.
* لەوڵاتێکدا ئەژین کابرا ناوی هێمنە، کەچی کە دێتە سەر تەلەڤزیۆنەکان ئەڵێی بیبەری توونی خواردووە.
* لە وڵاتێکدا ئەژین نەوتەکەی خستویەتییە سواڵ.
* لەوڵاتێکدا ئەژین پیسترین مەتبەخی مەتبەخە سیاسییەکەیەتی.
* لەوڵاتێکدا ئەژین حکومەت پەڕلەمان ئەڕوخێنێ.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت