HDP-.-Camawarakay

عه‌تا قـــه‌ره‌داخــی : ده‌نگدان به‌ هه‌ده‌په‌ ده‌نگدانه‌ به‌ كوردبوون، ده‌نگدانه‌ به‌ ئاینده‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بێگومان ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی كورد له‌ باكور ژماره‌یه‌كی زۆره‌ ، سبه‌ینێ تاقیكردنه‌وه‌ی كوردبوونه‌ له‌ باكوری كوردستان و هه‌موو توركیا .
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ستی كوردبوونیان وایان لێده‌كات ده‌نگ به‌ هه‌ده‌په‌ بده‌ن ، ئه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی ده‌ربڕین و نمایشكردنی شووناسی راسته‌قینه‌ی خۆیان كه‌ شووناسی نه‌ته‌وه‌ییبوونیانه‌ كه‌ ئه‌ویش شووناسی كوردایه‌تیه ‌، ئه‌و شووناسه‌ی كه‌ ئێستا له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌ قۆناغی پێكهاتندایه‌و ده‌نگدان به‌ هه‌ده‌په‌ش له‌ باكوورو له‌ هه‌ڵبژاردنی سبه‌ینێدا هه‌نگاونانه‌ به‌ ئاراسته‌ی راست و درووست بۆ جیاكردنه‌وه‌ی شووناسی كوردبوون له‌ شووناسی ئه‌وی تر واته‌ ئه‌وی تورك .
بۆیه‌ گرنگه‌ بۆ هه‌موو كوردانی باكوور ده‌ستبخه‌نه‌ سه‌ر ویژدانیان و كوردبوونیان بخه‌نه‌ پێش مسوڵمانبوونیانه‌وه‌و به‌ فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌و درۆو ده‌له‌سه‌كانی ئاكپارتی فریونه‌خۆن چونكه‌ ئاكپارتی هه‌ر كه‌مالیسته‌ له‌به‌رگێكی ترداو هه‌ر شۆڤێنیزمی توركه‌و ده‌مامكی كردووه‌ .
بۆ كوردانی مسوڵمانی باكوور زۆر گرنگه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ن ئه‌گه‌ر ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییان كه‌ كوردبوونه‌ بخه‌نه‌ دوای ئینتیمای ئیسلامیبوونیان و ئه‌وه‌ش وایان لێبكات ده‌نگ به‌ ئاكپارتی بده‌ن ئه‌وه‌ ناپاكی له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان و له‌ گه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی مسوڵمان بوونیشیان ده‌كه‌ن و پێ له‌ گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی بوونی خۆیان ده‌نێت كه‌ كوردبوونه‌ ، چونكه‌ ئه‌وان وه‌كو كورد له‌ دایكبوون ، به‌ڵام دواتر ئینتیمایان بۆ حیزبێكی ئیسلامی دژ به‌ كورد په‌یداكردووه‌ ، ده‌نگدان به‌ حیزبێك كه‌ راسته‌خۆ شووناسی كوربوون ده‌سڕێته‌وه‌و كورد شه‌هید ده‌كات و بۆمب به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌بارێنێت ، سووكایه‌تی هه‌ر كوردێكه‌ به‌ بوون و به‌ كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی. بۆیه‌ هه‌م هه‌ڵوێستی درووست ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو ده‌نگده‌رانی كورد سبه‌ینێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌سڵی خۆیان و ده‌نگ به‌ هه‌ده‌په‌ بده‌ن و پشت له‌ ئاكپارتی و هه‌موو پارته‌ ئایینی و ره‌گه‌زپه‌رسته‌ توركه‌كان بكه‌ن و ویژدان و ده‌نگیان بۆ كوردبوونیان بێت و ده‌نگ به‌ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردنی باكوورو توركیا بده‌ن كه‌ ئه‌ویش هه‌ده‌په‌یه‌ .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر