شێرزاد شێخانی : حزبی بارزانی و قەومی گوێرەکە .
ئەو ساڵانەی کە لەشاخ بوم ، هەروەکو ئێستاو سبەی نێوانی پارتی و سەرجەم حزبەکانی تری کوردستان ناخۆش بو .. جارجار ” تێکۆشەرەکانی” پارتی لەجیاتی تەقە لەرەبایەکانی دوژمن ، ئەکەوتنە سەر بۆسەدانان بۆ هاوخەباتەکانیان و کەسی زۆریان لێ شەهید ئەکردن ..
ئەوسا وەکو ئێستا نەبو پارتی دەزگای راگەیاندنی بەهێزی پارەی دزراوی نەوتی میللەتەوە هەبێت وبودجەی زەبەلاحیشی بۆ تەرخان بکات ، هەبو نەبو شڕە رادیۆیەک بو کە لەزۆر شوێنی کوردستانیشا نەئەبیسترا .
نازانم نوکتە بو یا بوختان بەپارتی ئەکرا کە هەندێ لەهەڤاڵانی پێشمەرگەم بۆیان ئەگێرامەوە گوایە رۆژێکیان رادیۆکەی پارتی لەدەنگوباسی رۆژانەی رادیۆکەیاندا هەواڵێکی مەسعود بارزانیان بڵاوکردەوە مانشیتەکەی ئەوە بو کە ” مەسعود بارزانی ئەمرۆ نیو سەعات بەپێ بۆ کورد رۆشتوە “!!. گوایە ئەو رۆژە مەسعود بارزانی سەردانی بارەگایەکی حزبی خۆی کردوە لەسەر سنوری ئێران – عیراق لەبەر ئەوەی رێگای سەیارە نەبوە بۆ بارەگاکە ، بۆیە بەپێ رۆشتوە .. ئەمە سەردێڕو بندێڕی هەواڵەکەی ئێزگەی پارتی بووە .
ئێستا کە ئەو هەمو کۆیلە و بەکرێگیراو وماستاوچی و کاسەلێسو چڵکاوخۆری دەوروپشتی بنەماڵەی بارزانی ئەبینم ، بەخودی دەیان مامۆستاو نوسەرو رۆشنبیری خۆفرۆشیشەوە هیچ گومانم نامێنێ لەوەی کەوا ئەو هەواڵەی ساڵی هەشتاکان بە نوکتەم ئەزانی ، زۆر راست بوبێت ، بەراستی کەسانێک هەن ئەوساو ئیستاش مەسعود وەکو زاتێکی موقەددەس و خۆشیان بە کۆیلە ئەزانن ..
قسەکەی مەلا کریکار زۆر راستە کە خەڵک لەناو پارتیدا ئەبێتە ( کەر و گا ) ، چونکە گەورەترین رۆشنبیرەکانیان و ئوستازەکانی جامیعەشیان بە دکتۆرایەکانیانەوە کاتێک دێنە سەر دیفاعکردن لەپارتی و هەلوێستە عەجیبەکانی کە لەقتوی هیچ عەتارێکی بەنگەلادیشیشدا نیە ، ئیجازە ئەدەن بەعەقلی خۆیان و ئەبن بە کەرو گا ، بۆیە قسەی دکتۆرەکانیان هیچ فەرقێکی ئەوتۆی نیە لەگەل عارەبانچیەکانیان لە شێخەڵڵادا .
لەگەل برادەرێکدا کەوتینە گفتۆگۆیەک لەسەر ئەو هەڵوێستانەی پارتی کە بەدەر لەهەمو مەنتیقێکی عەقلانیدا نواندی بەرامبەر بەسەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان ، هەردولامان لەسەر ئەوە رێکبوین کەوا ئەوەی پارتی دەیکات و کردی ، شتێکی زۆر نامۆو مناڵانەیەو تەنانەت دکتۆرەکانو پرۆفیسۆرەکانیشیان نازانن چۆن چۆنی پینەو پەڕۆی بۆ بکەن ، بەراستی ئە م هەنگاوانە ئەوانیشی تێدا شەرمەزار بون..
ئەگەر سەیری بەرنامەکانی تەلەفزیۆن بکەیت ، بەتایبەت ئەو کاتانەی سەرباسی بەرنامەکان ئەو هەڵویستانەی پارتییە ، ئەبینی کادیرانو سەرکردەکانی پارتی هیچ شتێکی ئەوتۆیان لەبەردەستدا نیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو رەخنانەی ئاراستەیان ئەکرێت لەو بارەیەوە. بەزمانێکی شێواو بەعەقڵێکی داخراو وەڵامی ئەو رەخنانە ئەدەنەوە کەمناڵی ناو لانکەش قەناعەتی پێ نایەت ، وەک ئەوەی دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شاری هەولێرە ، وەکو ئەوەی سوپای جەنگیزخانی لەگەڵدا بێت .. یاخود ئەوەی ڕوویدا لەسلێمانی پیلانێکی سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی وەزاری لەبەغدا .
زۆر نەنگیە بۆ حزبێکی تەمەن حەفتا ساڵ حکومەتەکەی پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە کە ئەمە لەولاتانی دونیادا بە کودەتا وەسفئەکرێت ، یاخود کورسی سەرۆکایەتی بۆ بنەماڵەیەک قۆرخبکات ، لەویش کارەساتتر هەڵوێستی چیینە رۆشنبیرەکەی ناو ئەو حزبەیە کە تا لەناو ئەو حزبەدا مابن ئەبێ قبوڵی کۆیلایەتی بکەن و خۆیان بکەنە داکۆکیکاری حزبێک کە خیانەتکردن لەمیللەت و هاوپەیمانەکانیشی وەکو ئاوخواردنەوە وابێت .. بەڵام لەگەل ئەوەشدا بەلای منەوە ئەوەندە بەسە کە رۆشبیر یا نوسەر یا سەرکردەی پارتی بە روخساریانەوە دیارە کەوا خۆفرۆش و چڵکاوخۆرن .
هەزار رەحمەت لە گۆڕی شاعیری گەورەی عەرەب نەزار قەبانی کە وتی ” کاتێک رۆشنبیرێک ئەبێتە زورناژەنی دەسەڵات ، ئەوسا فیکرو قۆنەرە یەکسان ئەبن بەیەک .
تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
-
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
- -
شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
- -
شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts