Paris

کامەران وریا قانع : قه‌سابخانه‌كه‌ى پاریس .

دوا جار ته‌قینه‌وه‌كانى فه‌ڕه‌نسا كه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكى سیڤیل بوونه‌ قوربانى . ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌و هه‌موو كوشتنه‌ى له‌م ناوچه‌یه‌ رۆژانه‌ ئه‌كرێت وه‌كو دڵۆپێك له‌ ده‌ریایه‌ .
ئه‌وه‌ى ئه‌وروپیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان وه‌كو فلیمێك ته‌ماشاى ئه‌م هه‌موو كوشتن و كوشتاره‌ى ئه‌م ناوچه‌یان ئه‌كرد ، ئه‌مرۆ له‌ فه‌ره‌نسا هه‌ستیان كرد , به‌راست ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ ئه‌مرێت و لاشه‌كه‌ى هه‌لا هه‌لا ئه‌بێت .
كێشه‌ى ئه‌م وڵاته‌ گه‌ورانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كوشتنى هه‌زاران مرۆڤى رۆژهه‌لاتى ته‌نها وه‌ك ئامارێك ته‌ماشا ئه‌كه‌ن , به‌ڵام كوشتنى مرۆڤێك له‌ ناو ماڵى خۆیان كاره‌ساته‌ و كۆتایی ژیانه ‌.
هه‌موو ئه‌زانین دروست بوون و به‌هێز بوونى داعش له‌ قوتابخانه‌ سه‌لفیه‌كانى سعودیه‌ و پاره‌ى قه‌ته‌رى و پاڵپشتى لوجیستى توركیاوه‌ ئافه‌رینیان لێكراوه ‌, كه‌چى ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته‌ له‌ دۆسته‌ هه‌ره‌ نزیكه‌كانى فه‌ڕه‌نسان . هه‌موو ولاتانى زلهێزى دنیا ده‌زانن داعش له‌ توركیا ئوفیسى فه‌رمى هه‌یه ‌, توركه‌كان ده‌رگاى سنور و خه‌سته‌خانه‌كانیان بۆ واڵا كردوون , كه‌چى به‌ردوام توركیا منداله‌ نازداره‌كه‌ى ئه‌وروپا و ناتۆیه‌ .
ئه‌م دوو فاقیه‌يى وڵاتانى ناتۆ دواجار كوشتارگه‌كان ئه‌گوازێته‌وه‌ ناو شه‌قامه‌ پاك و جوانه‌كانى خۆیان .
ره‌نگه‌ ئه‌م كاره‌ تیرۆرسته‌ى فه‌ره‌نسا په‌نجه‌ره‌یه‌كى نوێ بكاته‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ كه‌ كوشتن و برین و سوتاندنى مرۆڤه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یان چی تر وه‌ك فلیمێك نه‌بینن , چى تر بوار نه‌درێت به‌و وڵاتانه‌ى كه‌ پشتگیرى تیرۆر ئه‌كه‌ن به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت ئاوا سه‌ربه‌ستانه‌ و لوت به‌رزانه‌ به‌رده‌وام بن له‌م پشتگیریه‌ .
فه‌ڕه‌نسا له‌و رۆژه‌وه‌ دۆرا كه‌ میتى توركى له‌ناو جه‌رگه‌ى پاریس 3 كچه‌ كوردى ئه‌ندام له‌ په‌كه‌كه‌ به‌ ئاشكرا تیرۆر كرد , به‌ڵام حكومه‌تى فه‌ره‌نسا كاردانه‌وه‌یكى جدى نه‌بوو له‌سه‌ر توركه‌كان .
پالپشت كردنى سیسته‌مه‌ دیكتاتۆریه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌لایه‌ن ولاتانى زلهێز , گه‌نجه‌ توره‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا ئه‌كات , مرۆڤى توڕه‌ش ئاماده‌یه‌ هه‌موو ژیان بسوتێنێت بۆ ئه‌وه‌ى رێزێك بۆ كه‌رامه‌تى بریندارى بگه‌رێته‌وه ‌!

بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies