Paris-

بورهان شێخ رەئوف : پاریسى خوێناویی .

ئەگەرچى ئەمە جارى یەکەم نیە فەرەنسا بکەوێتە بەر شاڵاوی تیرۆرستى لەم جۆرە هەروەکو هەمووان ئاکادارین لە سەرەتاى ئەمساڵەوە واتە 2015 فەرەنسا بەر سێ کردەوەى تیرۆریستى تر کەوت لە دواى ڕووداوى شارلى ئیبیدۆ ەوە بەڵام ئەو کردەوانەى پێشوو زیانیان کەمتر بوو بە بەراورد لەم کردەوە تیرۆریستیە سامناکەى ئێستا کە پاریسى خوێناوى کرد و بە بەهێزترین و دڕندانەترین کردەوەى تیرۆریستى دێتە ئەژماردن لە چل ساڵى ڕابردوودا لە ئەوروپادا .
هەروەها لە تەقینەوەکانى مەدریدى ساڵى 2004 یش خوێناوى دڕندانەتر بوو .
ئەگەر تەقینەوەکانى 11 سیبتەمبەر 2001 ئەمریکاو هەموو جیهانى ڕاچەڵەکاند و جۆرج بۆشى کوڕ سەرۆک کۆمارى ئەوکاتى ئەمریکا وتى ئەمە شەڕى خاچپەرستیە و هەر لەو چرکەوە وەخۆیان کەوتن و لە ماوەیەکى کورتدا پەلامارى ئەفغانستان یان دا کە ئەوکات بنکەو بارەگاکانى ڕێکخراوى ئەلقاعیدە لەوێ بوون و ئەو وڵاتەیان داگیرکرد بستێک خاکیان نەهێشتەوە ئەو ڕێکخراوە بە ئازادى جووڵەى تێدا بکات .
ئەوا ئەمڕۆش دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام وا بۆ دووساڵ دەچێت بەشێکى زۆرى خاکى عێراق و سوریایان داگیر کردووەو فەرمانڕەوایى تێدا دەکەن و چەندین بیرى نەوت و سەرچاوەى دارایى گرنگیان لە ژێر چنگدایە بە بەرچاوى هەموو دنیاوە و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیرى ناوچەکەو جیهانیش دەکەن وا شەوى ڕابردوو 14-11-2015 لە کردەوەیەکى جۆرى جیاواز لە لەوانەى پێشوو لە حەوت شوێنى جیاوازى پاریسى پایتەختى فەرەنسادا شاڵاوێکى دڕندانەو خوێناوى ئەنجام بدەن کە 129 کەس کوژراو 352 کەسیش برینداربوون .
ئیستا ئیتر لە دواى ئەو پەلامارە ئەوروپیەکان بە گشتى هەر لە ڕووسیاوە تا وەکو بەریتانیا هەموو بە خەبەر هاتنەوە و ڕاچەڵەکین وا داعش لە شەقامەکانى ڕقەوە مووسڵەوە کردەوە تیرۆریستیەکانى گواستەوە بۆ پاریس و ناوجەرگەى ئەوروپا .
ئیستا ئیتر دەبێت ئەوروپیەکان و ئەمریکیەکانیش ئەو ڕاستیە باش بزانن کە بەو جۆرە ى کە لە یەک ساڵى ڕابردوودا پەیڕەویان کردووە بۆ بەگژاچوونەوەى تیرۆرو داعش هەموو شتێک نیەو بەس نیە بۆ لەناوبردنى ئەو ڕەوتە توندڕەوو دڕندانە .
بەڵکو دەخوازێت هاوپەیمانیەتیەکى زۆر بەهێزو توانا پێکبهێنرێت لە سەر ئاستى جیهان و بە هاوبەشى هەموو بوارەکانى سەربازى زەمینى و ئاسمانى بە هەماهەنگى هەواڵگرى و دواتر چاکسازى لە ڕژێمەکانى بەڕێوەبردنى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و سەرلەنوێ داڕشتنەوەى نەخشەى ناوچەکە دا بکرێت کە سەرچاوەى هەموو قەیرانەکانە .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت .

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies