Kameran-wrya

کامەران وریا قانع : ده‌وڵه‌ته‌ بچوكه‌كان

ره‌نگه‌ دروست بوونى ده‌وڵه‌تى بچوك له‌م ناوچه‌یه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بێت بۆ سوریا و عێراق و ئێران و توركیا , وه‌كو نموونه‌ى ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو , یاخود سوڤیه‌ت و یۆگۆسلافیایی پێشوو .

ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ى بیست وڵاتانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ هێمن ئاسایش بوو بن , به‌راورد به‌ شوێنه‌كانى ترى جیهان ئه‌وا ئه‌م پارچه‌ جوگرافیانه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك وبوونه‌ته‌ شوێنێكى پڕ كێشه‌ بۆ زلهێزه‌كان .
زۆر له‌ زانایانى بوارى سیاسه‌ت هه‌ر زوو گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌یی زه‌حمه‌ته‌ له‌ جوگرافیایی گه‌وره‌ و پان و به‌رین بتوانین سیسته‌مێكى سیاسى دروست بكه‌یت بتوانێت دادپه‌روه‌رى دیموكراسى بۆ هه‌موو به‌شه‌كانى ئه‌و جوگرافیایه‌ دابین بكات , ئه‌گه‌ر ناوه‌ندى ئه‌و جوگرافیایه‌ بریار ده‌رى سه‌ره‌كى بێت . ده‌وڵه‌تانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نامۆن به‌ سیسته‌مى فیدراڵى و یاخود دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان یاخود وه‌ك ئه‌رستۆ ئه‌ڵێت :دیكتاتۆریه‌تى رۆژهه‌لات , سیماى سه‌ره‌كى ئه‌م سیسته‌مانه‌ن له‌ مێژوو , لێره‌وه‌ پارچه‌ بوونى ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ ئه‌بێته‌ پێداویستیه‌كى سه‌ره‌كى . به‌ تایبه‌تى له‌م ده‌وڵه‌تانه‌ نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا ده‌ژین كه‌ ناتوانن له‌ژێر سایه‌یی یه‌كترى به‌ ئاشتى بژین .
ره‌نگه‌ دروست بوونى ده‌وڵه‌تى بچوك بچوك باشترین رێگا چاره‌ بێت بۆ هێمن راگرتنى ناوچه‌كه‌ و بێهێز كردنى رۆلى ئایدۆلۆژیا جا دینى بێت یاخود هه‌ر ئایدۆلۆژیاكى تر , ولاتى بچوك ئه‌وه‌نده‌ى هه‌وڵى مانه‌وه‌ى خۆیی ئه‌دات ئه‌وه‌نده‌ هه‌ولى فراوان بوونى سنورى نادات , ئه‌م دابه‌ش كردنى جوگرافیایه‌ ره‌نگه‌ بۆ وڵاتانى زلهێزیش باشتر بێت بۆ مامه‌ڵه‌ كردن و كۆنترۆڵ كردن , هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ش ناهێلێت ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ بچوكانه‌ بتوانن په‌لامارى یه‌كترى بده‌ن یاخود یه‌كترى بسرنه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى عێراق كردى له‌ گه‌ڵ كوێت .
ئێرانێك و توركیایه‌كى چه‌ند ده‌وڵه‌تى زۆرتر ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌ دابین ئه‌كات له‌وه‌ى كه‌ ئێستا هه‌یه‌ , بۆ سوریاو عێراقش ئه‌مه‌ش راسته‌ . ره‌نگه‌ سه‌ره‌تایی پرۆسه‌كه‌ به‌ خوێنێكى زۆر كۆتایی بێت , به‌ڵام له‌ بوارێكى دووردا دۆخێكى هێمن دروست ئه‌كات بۆ لایه‌نه‌كان .
هه‌رچى په‌یوه‌ندى به‌ كوردیشه‌وه‌ هه‌یه‌ مه‌رج نیه‌ كورد ببنه‌ خاوه‌نى یه‌ك كیان , ده‌كرێت هه‌ر پارچه‌یه‌كى كوردستان ببێته‌ كیانێكى سه‌ربه‌خۆ وه‌كو دراوسێ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل یه‌ك بكه‌ن . ئه‌بێت گه‌یشتنه‌ قه‌ناعه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ئه‌م كیانه‌ كوردیانه‌ والێبكات كه‌ بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ ببن به‌ یه‌ك , چونكه‌ قسه‌ و پرۆپاگه‌نده‌ى شۆرشگێرى هیچى لێ سه‌وز نابێت ته‌نها درۆیه‌كى گه‌وره‌ .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕیکانت .

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies