کۆنە ئیستخباراتێکی گەورەی عێراق ، وانەی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان دەڵێتەوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
کێ خاوەنی هۆنراوەی بەناو سرودی ـ زێڕە سەرۆکمان زێڕە ، سەدام زێڕە ؟
کێ مامۆستای وانەی ئاسایشی نەتەوەی یە لە پیرمام ؟
خاوەنی هۆنراوەکە خالید حەسەن تەها خۆشناو ( خالید خۆشناو ) ە ، پێشتر سەر بە ڕێکخراویی هەواڵگریی ناوچەی باکوری حیزبی بەعس بووە . لەساڵی ١٩٨١ ـەوە تا ڕوخانی ڕژێمی سەدام ” 4 – 9 – 2003 ” لەو دەزگایە و ، دووا پلەی عەمید ی هەوڵگریی بووە . یەکێک بووە لە برادەرانی سەدام حوسەین .
عەمید خالید خۆشناو لەڕیزەکانی حیزبی بەعس ( عضو عامیل ) بووە بەر لەڕووخانی ڕژێمەکەی سەدام و خاوەنی بیرۆکەی نوسینی پەرتوکێک بووە بەناویی ( تۆماریی ڕەش ) .
تۆمارنامەی ڕەش ـ السجل الاسود ، چی یە ؟
ناوەڕۆکی ئەم پەرتوکە ( تۆمارنامەی ڕەش ) بۆ ئابروبردنی سکرتێریی پارتە کوردی و کوردستانیەکان بووە ، هەرچی تۆمەت و تاوان و بوختانی ناڕەوایە بەرامبەر سەرکردەکانی کورد لە تۆی ئەم پەرتوکەدا بەدیی دەکرێت . ناوبراو ئەم پەرتووکەی بە زمانی کوردی و عەرەبی نوسیووەو وەرگێردراوەتە سەر زمانی ئینگلیزیی و ئامادەکرا بوو بۆ چاپکردن . بەڵام بەهۆی ڕوخانی ڕژێمەکەی سەدام پڕۆژەکەی لەکار کەوت .
جگە لەمەش خالید خۆشناو ، بەر لەڕوخانی ڕژێمی سەدام . هەواڵنامەیەکی تایبەت بە هەواڵەکانی کوردستانی بەناویی ” رسالە الحقیقە ـ پەیامی ڕاستی ” لەبەغداد لەدژی کورد دەردەکرد . هەروەها کەم زیندانی سیاسی ناو زیندانەکانی هەوڵگریی سەدام هەیە ، ئەشکەنجە نەدرا بێت لەلایەن ئەم خۆفرۆشەوە .
عەمید خالید خۆشناو ئێستا لەپەیمانگای کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان / عێراق ، لەپیرمام ـ مامۆستای وانەی ئاسایشی نەتەوەیی ( الامن القومی ) دەڵێتەوە
https://www.youtube.com/watch?v=3-IJctr-r6M
سەرچاوە ـ سزای گەل
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە