oskar-schindler

کامەران وریا قانع : لیسته‌كه‌ى شیندله‌ر .

ئۆسکار شیندله‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ کریستیانه‌ ئه‌لمانى یە بوو ، که‌ له‌ کاتى ڕوودانى کوشتنى جوله‌که‌کان له‌ ئه‌وروپا له‌لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه‌ له‌ جه‌نگى جیهانى دووه‌م ، هه‌رچى سه‌روه‌تى هه‌بوو به‌کارى هێنا بۆ رزگارکردنى ئه‌وه‌نده‌ى پێ ده‌کرێت ، دواجار سه‌روه‌ته‌که‌ى به‌شى رزگار کردنى (1100 ) جوله‌که‌ی کرد ، که‌ ناوه‌کانیان هه‌مووى له‌ لیستێکدا ئاماده‌ کرد . ئه‌م به‌رێزه‌ له‌ دواى ته‌واو بوونى شه‌ره‌که‌ له‌ ولاتى جوله‌که‌کان زۆرترین رێزى لێنراوه ‌، ئه‌مرۆ نه‌وه‌یه‌ک هه‌یه‌ پێیان ده‌ڵێن ( جوله‌که‌کانى شیندله‌ر )
ئه‌م فلیمه‌ (7) پاداشتى ئۆسکاریى برده‌وه‌ له‌ ساڵى 1993 ، هه‌روه‌ها ریزبه‌ندى نۆیه‌مه‌ له‌ باشترین سه‌د فلیمى مێژووى سینه‌مایی ئه‌مریکى ، ده‌رهێنه‌رى به‌ توانا ( ستیڤن سبیلبرغ ) فلیمه‌که‌ى به‌رهه‌م هێناوه ‌.
له‌م فلیمه‌دا چه‌ندین دیمه‌نى ترسناکی تێدایه ‌، که‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌کات بێز له‌ مرۆڤ بوونى خۆیی بکاته‌وه‌ . ئه‌و پرسیاره‌ لاى هه‌مووان ئه‌ورژێنێـت تۆ بڵێت مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ چێژ له‌ کوشتنى مرۆڤ ببینێت ، وه‌کو ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ نازییه‌ که‌ به‌یانیان له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستا هه‌ر بۆ ئاره‌زووى خۆیی له‌ باله‌کۆنه‌کەى ژووره‌که‌ى به‌ قه‌ناسى ده‌ستى چه‌ند که‌سێک ئه‌کوشت ؟
جوله‌که‌کان له‌ مێژوودا زۆر جوان کار له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌ ئه‌که‌ن ، له‌ هه‌موو بواره‌کانى ژیان ، سینما ، رۆمان ، شانۆ ، هه‌ڵگرتن و پاراستنى یاده‌وه‌رییه‌کان و …هتد . ئه‌مه‌ چه‌ندین فلیمى نایابه‌ من له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌ به‌ختم هه‌بووه‌ بیان بینم .
ئه‌م فلیمه‌ش شایه‌نى ته‌ماشا کردنه ‌، هه‌رچه‌نده‌ نزیکى 3 کاتژمێر ئه‌بێت و جۆرى ره‌ش و سپیه‌ ، به‌ڵام دیسان کارێکى زۆر نایابه‌ .

کلیک بکەرە سەر ــ فلیمی عەرەبی بۆ بینینی فلیمەکان

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنیرە بۆ هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies