ئاڵاکەی کوردستان لە تورکیا بۆ ئەم مەبەستە هەڵکرا
بەپێی سەرچاوەیەک دەست وتاریکورد کەوتووە ، بەرزانی بەفەڕمی لەلایەن وڵاتی تورکیاوە بانگێشت کراوە ، لەو بانگێشت کردنەدا ، تورکیا داوای لەبەرزانی کردووە ، کە نێوانگیریی بکات لە نێوان تورکیاو پەکەکە . لەبەرامبەر ڕازیی بوونی بەرزانی بەو کارە ، تورکیا لەسەر ئاستی سەرۆک وەزیران ئاڵای کوردستانی لەتەنیشت ئاڵای عێراقی بۆ هۆڵی پێشوازیی کردنی داناوە .
سەرچاوەکە دەڵێت : بەرزانی چاویی بە ئۆجەلان کەوتووە و پەیامی تورکیای لەو بارەوە پێڕاگەیاندووە . و ئامادەیی تورکیای پێ ڕاگەیندووە لە بەردەوامی گفتوگۆکان و ڕاوەستاندنی شەڕ .
هەروەها سەرچاوەکە دەڵێت ، هاتنی سەلاحەدین دەمرتاشیش ، بۆ هەمان مەبەست لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ڕەوانەی سەرکردایەتی پەکەکە کراوە لەقەندیل و تەواوی پەیامەکەشی بە سەرکردایەتی یەکێتی ڕاگەیاندووە . کە هەموو لایەک لەسەر مێزیی گفتوگۆ کۆببنەوە .
سەرچاوەکە دەڵێت ، ئەم هەڵویستەی تورکیا ، بە خوازیاریی خۆیان نییە بەڵکوو لە ژێر فشاری ئەوروپاو ئەمریکایە .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت
- دوکتۆر بێرگ: تەمەن درێژی. - 2023-05-22
- بابەعلی بەرزنجی: میدیا و زمانی ستاندارد. - 2023-05-17
- ڕێبوار بەنگینە: داگیرکاری لە ڕێگای زمان و هونەرەوە!. - 2023-05-05