وه‌حشیه‌تی سه‌رمایه‌داری ! ئه‌مه‌ ئه‌و سیستمه‌یه‌ که‌ له‌ کوردستاندا ده‌مانه‌وێت دروستیبکه‌ین .

ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و هه‌زاران وێنانه‌ی ساڵی 2015 که‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌ میدیاکاندا ده‌بینرێن . ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌که‌دا ده‌بینرێت ، ماریۆ دراگی ، سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپایه‌ که‌ له‌ 15 ی ئه‌ڤریلی 2015 دا ، له‌ فراکفۆرت ، له‌لایه‌ن کچێکه‌وه‌ له‌کاتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا هێرشیده‌کرێته‌ سه‌ریی . 

سه‌رمایه‌داریی وه‌ك وه‌حشێك ژیانی هه‌زاران هه‌زار هاوڵاتی لوشدەدا‌ و ئێستا له‌ هه‌ر کاتێك زیاتر جیاوازیی چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان قوڵترکردوه‌ته‌وه‌ . ته‌نها یه‌ك نموونه‌ : بێرنار ئه‌رنۆ ، سه‌رمایه‌دارێکی فه‌ره‌نسی ، ته‌نها له‌ 2013 دا ، 24 ملیار ئیرۆ هاتوه‌ته‌ سه‌ر حسابه‌که‌ی ، له‌کاتێکدا کرێکارێکی فه‌ره‌نسی ، له‌ هه‌مان ساڵدا ته‌نها 19 هه‌زار ئیرۆ دێته‌ سه‌ر حسابه‌که‌ی . له‌وه‌ش کاره‌ساتتر ، ته‌نها له‌ ساڵێکدا 500 فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر جاده‌کان‌ یان له‌ برساندا یان له‌ژێر زه‌بری سه‌رمادا ده‌مردن .
زیاتر له‌ 5 ملیۆن فه‌ره‌نسی بێکارن ، زیاتر له‌ 9 ملیۆن فه‌ره‌نسی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن … به‌ته‌نها 1% فه‌ره‌نسیه‌کان زیاتر له‌ 50% ئه‌ملاکی فه‌ره‌نسی له‌ژێر ده‌ستدایه‌ … بێهوده‌نیه‌ که‌ ئه‌م کچه‌ و هه‌زاران هه‌زاری وه‌ك ئه‌م کچه‌ به‌مشێوه‌یه‌ شێتده‌بن و په‌لاماری ڕه‌مزه‌کانی سه‌رمایه‌داری ده‌ده‌ن . ئه‌مه‌ ئه‌و سیستمه‌یه‌ که‌ له‌ کوردستاندا ده‌مانه‌وێت بینایبکه‌ین .

سەرچاوە ـ بەشی فەیسبووکی دکتۆر عادل باخه‌وان

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies