ئەبوبەکر جاف : ئێمە تەنیاین سەرۆكی حكومەت .

نەخێر ئێوە تەنیا نین .
دیسانەوە لە بارەی تەنیایی سەرۆكی حكومەتەوە .

ئێوە شعور دەكەن تەنیاین ، هەست دەكەن تەنیان . بەڵام شعور و ئیحساسی ئێوە بە تەنیایی لە كوێوو دێت ؟ ئێوە تەنیا نین لە بەر ئەوەی كەس لە گەڵتان نییە ، ئێوە تەنیاین لە بەر ئەوەی قەرەباڵغی داغانی كردوون ، ئێوە تەنیا چوونكە درۆو موجامەلەو ساختەیی و دەیان ڕوویی “چواردەورو ڕاوێژكارەكان ” پولێَكی قەڵبی عوسمانی نەهێناوەو نەیان هێشتووە تەنیا بن .
ئێوە تەنیا نین لە بەر ئەوەی كەسێك نییە دەردەڵ و هاودڵتان بێت و بتوانن غەم و خەیاڵی لای هەڵڕێژن . نا , ئێوە تەنیاین چوونكە نەتان پەرژاوەتەوە سەر تەنیایی ، نەهیان هێشتووە تەنیا بن وەك ئەوەی پێویستە . نەیان توانیوە غەمگینت بكەن . لە بری گێڕانەوەی چیرۆكە غەمگینەكان ، ئێوە گوێبیستی قاقای پڕٍ نیفاق و فێڵاویی ڕاوێژكارەكانتان بوون . ئەوان ئەهلی غەمگینی و ئەهلی دڵتەنگیی و ئەهلی ڕاستگۆیی و ئەهلی خەم و بە تەنگەوە هاتنەنین .
ڕاویژكارو نزیك و چواردەورەكەتان هەرگیز نەیانهێشتووە تەنیا بن . نەیانهێشتووە تەنیا بن تا بیر بكەنەوە . ئەوان هەمیشە سەرئێشەو حەشاماتێك بوون ئێوەیان كرد بە “پرد ” نا ، تەنیایی دۆخی پیاوە گەورەكانە ، دۆخی ئەو پیاوانەیە كە دوور لە پاسەوانەكان و ڕاوێژكارەكان موعجیزە دەخولقێنێت . گومانتان نەبێت یەك زەڕە هێشتبێتیان تەنیا بن . گەر تەنیا بوونایە دزو شەوكوتێك نەدەكرا بە سەرپەرشت و بەپسیارێتی لێژنە چاكسازی , گەر تەنیا بوونایە دەتان زانی چواردەورو ڕاوێكارو بەرپرسی نوسینگەكان نەیانهێشتووە تەنیا بن . درۆ ، پاشان درۆ ، دوو ڕوویی ، موجامەلە ، ئەو هەموو بازرگانەی كە لە چواردەورتن و بوون بە خاوەنی وڵات .
ئێوە هێشتاكە تەنیا نین ، تەنیا نین چوونكە ئێستاكەش بەم دۆخ و حاڵەتە سەختەوە جگە لە شەوكوت و جەردە ، جگە لە ڕاوێژكاری بازرگان و ڕێگر .. كەسێكی دیكە نابینی ن. ئەگەر تەنیا بوونایە دەبوایە تەناییتان زیاتر لە تەنیاو بێباڵاكانی نزیك بكردنایەتەوە نەك لە و ڕاوڕووتكەرو خوێنمژوو و شەوكوت . نەیانهێشتووە تەنیا بن , كێشەی گەورەی حاكم و فەرمانڕەواكان ئەوەیە كە دارو دەسەكەی ناهێڵن تەنیا بێت .
نەخێر، ئوونكە تەنیایی فەرمانڕەوا بە لەمسكدن و ئێشو ئازارو بە تەنگەوە هاتن و خەمی ئینسان و خەمی هاوڵاتییەكانی تەواو دەبێت . ئێوە قەرەباڵغیی و هەراو زەناو دەنگە دەنگی چواردەورەكەتان وای كردووە تەنیا نەبن . لەوەتەی هەن دزو شەوكوت و جەردە كەسی نزیك و كەسی پلە یەك و كەسی ڕاوێژكار تان بووە سەرۆكی ئەو لیژنانەی كە نەیانهێشتووە هیچ بگاتە لاتان . ئەو نزیكانە باسی برسێتی و نەدارییان بۆ كردوون یان باسی سەفقەی بازرگانی ؟، ئێوە تا خاوەنی … و … و …  و ….. دەیانی دیكەی لەم جۆرە بن ، تەنیا نابن ، ناهێڵن تەنیا بن، ئەوان كاریان بە قەرەباڵغی ئێوەیە . ناهێڵن تەنیا بن تا ئەو شوێنەی ببێتە دۆخێكی وجودی و كەینونەیی ماندوو كەر ، بتانگرێنێت . بە جددی سەرۆك و فەرمانڕەوا دەبێت بگری تا بتانگەڕێنێتەوە سەر خەم و بە تەنگەوەهاتنی ئینسانی بەشمەینەتی ئێمە .
ئێوە تەنیا نین ، لە گەڵ ئەو ڕاوێژكارو چواردەورەتاندا هەرگیز ناتوانن تەنیا بن ، ئینسان هەمیشە لە ناو ئینسانی ساغدا هەست بە تەنیاییەكی پڕ لە ئەساڵەت دەكات .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies