مام جەلال : چیم لەبیر ماوە لەسەر سەگوەڕ .

چیرۆکنوسی گەورەی کورد ، مامۆستا محەمەد موکریم بەهۆی سەگوەڕەوە باشتر ناسی ، وەختێ کە لە دەست زوڵم و زۆر و ستەمی داگیرکەران ڕای کرد و خۆی گەیاندە برا شۆڕشگێڕەکانی خۆی ، سەنگەری خەباتی ئەدەبیی خستە پاڵ سەنگەری پێشمەرگایەتی ، هاتە ناوچەی ڕزگارکراویی ی – ن – ک .
بەش بەحاڵی خۆم . زۆرم پێخۆش بوو کە ئەو ئەدیبە ڕووناکبیرە لایەنی ناوچەی ی – ن – ک ” ـی هەڵبژاردووەو نیازیشی درێژەپێدانی خەباتی شۆڕشگێڕانەیە ، تا بە ئازادی قەڵەمە تیژەکەی بخاتە کار ، هەر بۆیەش زۆرم پێ خۆش بوو کە ڕۆمانی سەگوەڕی چاپ و باڵاوکرایەوە .
بەڵام زۆری نەخایاند دەنگی تووڕەیی و ناڕازیی لە نێو هەندێ کادیر و پێشمەرگەی ی – ن – ک ” دا دژی سەگوەڕ بەرز بووەوە و پرتەو بۆڵە لەملاو ئەولا پەیدا بوو.
لەو سەردەمەدا منیش ، کە دەمێک بوو لە دڵ و دەروونی خۆمدا دروشمی ( دابینکردنی ئازادی و ژیان ) م بۆ نوسەران و ئەدیبان خەمڵاندبوو ، هەلەکەم قۆستەوە ، بۆ چاکتر و بە دەنگ بەرزتر دەربڕینی دروشمەکە و بەرزترکردنەوەی ئاڵاکەی ، بۆیە دەتوانین بڵێین هیچ نەبێ سەگوەڕ ئەو کەڵکەی هەبوو .
کەڵکی تری بڵاوکردنەوەی سەگوەڕ ئەوە بوو کە بووە مایەی قسەو باس و مشتومڕ و لێدوان و گفتوگۆ ، ئەوەی ڕاستی بێ منیش بەشداریم تێدا کرد ، هەم لەگەڵ پێشمەرگە ناڕازییەکان و هەم لەگەڵ کادیر و نووسەرانی ی – ن – ک ” هەڵگر و بەدیهێنەری دروشمی دابینکردنی ئەو دروشمەم نیشان دان ، لەوەڵامی هەندێ پێشمەرگەشدا پرسیم  : کە مامۆستا موکری چی تێ گرتوون ؟ گوولـلە ؟ یان گوتە .

گوتیان شتی وای نووسیوە بەدڵمان نییە دژی ی – ن – ک ” یشە . لەوەڵامدا گوتم :

بۆ خوێندنەوەی تەواوی نوسینەکەی بەڕێز تاڵەبانی و ڕۆمانەکەی کەڵە نوسەری کورد موکریی ، کلیک بکەرە سەر ــ سەگوەڕ

 

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies