هۆشه‌نگ جاهویی : سه‌رهه‌ڵدانی خۆكوژی یا ئه‌نجامدانی تاوان .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بۆرێكخستنی هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك كۆمه‌لێك پێوه‌ری خۆی هه‌یه‌ كه‌تاك و كۆمه‌ڵگابه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ئه‌م به‌ستنه‌وه‌یه‌ش كۆمه‌لێك هۆكاری هه‌یه‌ كه‌له‌ناویاندا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ جۆری سیسته‌م .

له‌ناو سیسته‌میشدا كۆمه‌لێك پێوه‌ری گرنگ هه‌ن بۆرێكخستنی كۆمه‌لگا ئه‌ویش بریتی یه‌ له‌جۆری په‌روه‌رده‌كردن ، ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش خۆی له‌كۆمه‌لێك جۆری ترده‌بینێته‌وه‌ كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌قۆناغ به‌غۆناخی گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤ .

مرۆڤ كه‌دێته‌ دونیای بونیه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وژینگه‌یه‌ی كه‌لێی ده‌ژیت ئه‌م ژینگه‌یه‌ش هۆكارێكه‌ بتوانێت مرۆڤێك له‌جۆری خۆی دروست بكات و به‌ده‌رنه‌بێت له‌كۆمه‌لێك نه‌ریت و جۆری په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ، كه‌ره‌نگه‌ كۆمه‌لێك فاكته‌ری به‌هێزهه‌بن بۆپالنان جائه‌و پاڵنانانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌رجۆری سیسته‌م و جۆری په‌روه‌رده‌كه‌ .

له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چونكه‌ جۆری سیسته‌م و جۆری په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر ( ره‌وتی عه‌قڵ ) نیه‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌مانه‌ هۆكارێكن تاك و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ده‌رئه‌نجامێكی هاوشێوه‌ی خۆی به‌رێت به‌تایبه‌تی له‌ناو  هه‌رزه‌كاران و ئه‌وانه‌ش كه‌دوورن له‌پره‌نسیپه‌كانی مرۆیی  و خوێنده‌واری دا .

سیسته‌می ئێمه‌  له‌رووی په‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ لاوازه‌ كه‌ناتوانێت تاكێكی خۆراگرو به‌هێزوو روحی مرۆڤ گه‌رایی و خۆشه‌ویستیم بۆدروست بكات كه‌چی وێرای ئه‌مه‌ش نه‌بوونی عه‌داله‌تی مرۆیی و برسی كردن هۆكارێكی تره‌ مرۆڤ تێیدا په‌رته‌وازه‌ بێت ، كه‌له‌ره‌ق بێت بێ هێزبێت و كۆمه‌لگاله‌به‌ریه‌ك هه‌لوه‌شێنێت .

وه‌ك چۆن سیسته‌می عه‌قڵ گه‌رایی بۆپه‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤێك گرنگه‌ كه‌له‌كۆمه‌ڵگادا تاوان نه‌كات و ژینگه‌ پیس نه‌كات و ده‌رورپشتی خۆی خۆش بوێت ئه‌وا  جۆری بژیوی ژیان هێنده‌ی ترگرنگه‌ چونكه‌ كۆمه‌لگا گه‌رپه‌روه‌رده‌كرا به‌ڵام نه‌یتوانی عه‌داله‌تی مرۆیی بژێوی ژیانی بۆدابین بكات ئه‌وا ئاسته‌مه‌ جۆری په‌روه‌رده‌كردنی عه‌قڵ گه‌رایی بێته‌ بوونه‌وه‌ كه‌هه‌ردووكیان په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه‌ .

ده‌بینم له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هۆكارگه‌لێكن بۆئه‌نجامدانی تاوان ، تاوانه‌كانیش جۆراو جۆرن وه‌ك ( دزی كردن ، خۆكوشتن ، یاكوشتنی ئه‌وانی تر ، یاتاوانی نه‌به‌خشین ) كه‌له‌مساڵیشدا پێم وایه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه‌ .

ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی هه‌مووئه‌مانه‌ بكات كه‌چی هاوشێوه‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌لێكم دێته‌ به‌رچاو كه‌كۆمه‌لگای ئێمه‌ له‌هه‌موو پره‌نسیپه‌كانی به‌های ئه‌خلاقی سیسته‌می په‌وره‌ده‌یه‌وه‌ به‌دووره‌ ، كه‌چی برسیه‌تیشی هێناوه‌ته‌ سه‌ر برسیه‌تی كوشنده‌ترین هۆكاری ئه‌نجامدانی تاوانه‌ گه‌وره‌كانن .

به‌ڵام چونكه‌ له‌رابردوودا جۆری په‌روه‌رده‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ تاكێك و كۆمه‌لگایه‌كی عه‌قڵانیم بۆدروست بكات بۆیه‌ ئێستا له‌برسیه‌تیدا مرۆڤ په‌لكێشه‌كات بۆئه‌نجامدانی تاوان ، جاهه‌رتاوانێكی مرۆیی بێت .

جۆری سیسته‌م كۆمه‌ڵگارێكده‌خات له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ شێوازی سیسته‌مه‌كه‌ له‌سه‌رره‌وتی عه‌قڵ خۆی به‌رێوه‌ده‌بات له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌مجۆره‌ بوونی نیه‌ بۆنمونه‌ خێزان پێكه‌وه‌نان له‌سه‌رره‌وتی په‌روه‌رده‌كرد نیه‌ هه‌ركه‌سه‌و له‌شوێنی خۆیه‌وه‌ مناڵ دێنێته‌ دونیایه‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی دونیای ده‌ورپشتی جۆری ژینگه‌كه‌ ، كه‌هۆكارێكی گرنگه‌ مرۆڤ زۆربوون و كه‌له‌كه‌كردنی به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ كه‌جۆری عه‌داله‌تی مرۆیی تێدانه‌بێت و كارو پیشه‌ی نه‌بێت و شوێنی خۆی نه‌دۆزیبێته‌وه‌ كه‌چی مرۆڤیش هه‌رله‌زیادبوندابێت و ببێته‌ كه‌له‌كه‌بوونی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا و ئه‌م كه‌ڵه‌كه‌بونه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ په‌رته‌وازه‌یی و بێ سه‌روبه‌ری له‌رووی ژیانیه‌وه‌ .

بۆیه‌ ده‌كرێت كۆمه‌لگای ئێمه‌ هه‌م له‌رووی سیسته‌می عه‌قڵداو له‌جۆری په‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ پێداچونه‌وه‌یه‌ك به‌خۆیدابكات و هه‌موویان بگه‌رێنێته‌وه‌ سه‌ر جۆری په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر شێوازی عه‌قڵدا نه‌وه‌ك شێوازێك له‌وونی كۆمه‌ڵگادا هه‌ربۆجۆری كۆمه‌ڵگاكه‌ی بگێرێته‌وه‌ .

كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆكارێكن بۆئه‌نجامدانی تاوان و به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی كۆمه‌لگاو له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنی و له‌ئه‌نجامیشدا جۆره‌ها تاوان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن یه‌كیكیش له‌تاوانه‌كان مه‌وادی سڕكه‌ره‌ كه‌تاك له‌بێ په‌روه‌رده‌یی و له‌بێ كاریدا په‌نای بۆده‌بات .