فادیە فەهەد : دەوڵەتی کوردی جێگای مەبەستە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لە عەربییەوە بۆ کوردی : عیماد عەلی

رخنە لە ئۆجەلانیەکان دەگریت ، تۆ لەگەڵ بارزانیەکانیت ، رەخنە لە بارزانیەکان دەگریت تۆ لەگەڵ ئۆجەلانیەکانیت ، رخنە لە ئۆجەلان دەگریت تۆ لەگەڵ ئەردۆگانی، رەخنە لە بارزانی دەگریت تۆ ناپاکیت . رەخنە لە هەردووکیان پێکەوە دەگریت ، تۆ لەگەڵ تاڵەبانیت. رەخنە لە ئۆجەلان و بارزانی و تاڵەبانی دەگریت، ( بەداخەوە بۆ تۆ  )، تۆ کورد نیت ، ئەمە ئەو وتەیەیە کە هاورێیەکی کوردم لە لاپەرەی فەیسبوکەکەی نوسیبوی ، تێیدا کورتەی واقعە پەرش و بڵاوەکەی کورد بەسەر خۆیدا تاوەکو سنوری دارمان پیشان دەدات .
واقعێکە ، دابەشبونە فرەکەی لوبنان بەسەر پاشکۆیەتی و ئینتیمای لوبنانیەکانم بیردەخاتەوە ، کە زۆر عەیب بوو نەیانتوانی قسە و داواکاری و ریزەکانیان یەکخەن ، تەنانەت لە تاریکترین بارودۆخی چارەنوسسازدا و ، لەو کاتەدا کە کیانی لوبنانی لە بازنەی خەتەری مانەوەی خۆیدا بوو .
ململانێکانی سوریا چووەتە قۆناغێکی تەماویەوە ، خەیاڵی لەئارادابوی دەوڵەتی کوردی باڵی بەسەر چالاکی و جموجۆڵە دیبلۆماسیەکان و گفتوگۆ ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان کێشاوە بۆ خەمڵاندنی نەخشەی وڵاتێکی نوێ لە ناوچەکەدا، لەوەدا کە بتوانێت دووبارە هێڵی سنورەکان وینابکرێت و ، وڵاتانێک هەڵوەشێنێتەوە و ، وڵاتی تر دروست بکات ، بەتایبەتی پاش زۆربونی قسەو باس لەسەر دارمانی دەوڵەتەکەی ( داعش ) و داروخانی بەم نزیکانە .
گرێکوێرەی سەرجەم گرێکان لە ململانێ سوریادا ، دەوڵەتی کوردیە ، رۆژئاوا رێگە لە دروستبونی ناگرێت، لە کاتێکدا وڵاتانی دراوسێ لێی تۆقیون و هاوشانی یەکتر هاوکاری یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی پێش ئەوەی لەدایک بێت لەناویبەرن . گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی هاوپەیمانێتیەکان لە نێوان لایەنە جیاوازەکان و ، لە ریزی هەر هاوپەیمانێکێشدا ، لە دەرئەنجامی ترسە لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی پێکدێت ، نەوەکو پێشینیەک بێت لە ناوچەکەدا و ، تامەزرۆی نەتەوەکانی تر بۆ سەربەخۆیی زیاد بکات . تورکیای زەندەقچوو، دەرگاکانی بە ئاشکرا بۆ روسیا واڵا کرد و ، هاوپەیمانێتیەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا تازەکردەوە و ، هێڵی گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ دراوسێکانیدا کردەوە و ئامادەباشی خۆی پیشاندا بۆ قسە کردن لەگەڵ خودی بەشار ئەسد دا ، تەنها بۆ ئەوەی کۆدەنگیەک بۆ رەتکردنەوەی دەوڵەتی کوردی دەستەبەر بکات .
لە واقیعدا دەوڵەت لەسەر خەوبینین دروست نابێت ، بەڵکو لەسەر بنەما و رەهەندە مرۆڤایەتی و جوگرافیەکان دادەمەزرێت ، وەک دیبلۆماسیەکی بەسەلیقە دەڵێت ؛ زیاتر لە 1400 ساڵە دەوڵەتی کوردی بۆتە خەونی کورد ، شیعری شاعیرەکانیان و چیرۆکی چیرۆکنوسانیان ، بە میهرەبانیەک دەهۆننەوە بزوێنەری سۆزەکانیان بێت بۆ هێوری و هێمن بونەوە ، بەڵام نە جوگرافیا و نە ئابووری و نەش بارودۆخی ناوچەیی رێگە بە دروستبونی دەوڵەتەکە نادەن ، دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە لە ریزە چیا بەرز و سەختەکاندا ، کۆمەڵە کوردەکان لە رووی جوگرافیا و رۆشنبیری و سیاسیەوە جیادەکاتەوە و ، لێکترازنی کورد – کورد زیاتر دەکات . فەراهەم بونی نەوت واتای بەردەستبونی داهاتە مادیەکان ناگەیەنێت بۆ وڵاتێک کە هیچ دەرچەیەکی دەریایی نەبێت ، بەڵکو ئەو وڵاتە لە دیلێتی رەزامەندی وڵاتە دراوسێکانی دەمێنێتەوە ، بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی و هاوردنی کاڵا و پێویستەکانی .
ئاواتی کوردەکان بە ویستی وڵاتە زلهێزەکان ماوە، بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنن ، ئەوەی دەوترێتەوە کە لەوانەیە ئەمریکا پاڵپشتی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بکات ، وەک هەنگاوێکی بەرایی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی گەورە ، کە زامنی وڵاتێکی هاورێ و هاوپەیمانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بێت و ، سۆز ی ملیۆنەها کورد بە لای خۆیدا رابکێشێت ، لە ناوچەیەکی ستراتیجیدا کە رۆژ بەرۆژ رووبەرووی رقو کینەی عەرەبی زیاتر دەبێتەوە .
تا ئێستا وادیاەر چانسی دروستبونی دەوڵەتی کوردی تا حەدێکی گەورە نیوە بە نیوەیە ، چانسێکە کە لەوانەیە گۆرانکاریەکانی هاوپەیمانێتیەکانی ئەم دواییە لەناوی بەرێت و گۆڕانکاری ستراتیجی تێدا بکات . ئایا ئەم هەلەش لەدەستی کورد دەردەچێت ؟ ، کە بتوانن چرکەساتێکی مێژوویی لەخۆیان بگرن و مێژوویەک بۆ وڵاتێکی ئامادەکراو دروستبکەن ، وەک لە بیستەکان لەدەستیان چوو ، لەو کاتەی کەناوچەکە لە نێوان هاوپەیمانی سەرکەوتوو لە جەنگی جیهانی یەکەمدا دابەشکرا ، بێ ئەوەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بۆ ئەمان لەبەرچاو بگیرێت ، ئەمەش پاش ئەوەی بەریتانیای هاوپەیمانیان لە پێناو رازی کردنی ئەتاورکی تورکی هاورێیان پشتی تێکردن ؟ ئایا مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، ئەگەر تەنانەت یاریچیەکانیش گۆرا بن ؟