لاوک کونجرینی : بزانە دیدی نەوشیروان مستەفا چی یە لەسەر دەوڵەتی کوردی .
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لەبەشی یوتوبی وتاریکورد دانراوە ، نەوشیروان مستەفا لەسەر سەربەخۆیی کوردستان دیدی خۆی دەخاتە ڕوو . کەبەم شێوەیە دەست پێدەکات : پەیامی دووەم ـ پوختەی دیدی ئێمەیە بۆ باڵاترین ئامانجی نەتەوەییمان ، کە سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانە . ئەو ئامانجەی چەندین نەوە لەپێناویدا شۆڕشیان کردووە ، دەیان هەزار هاوڵاتی لە پێناویدا گیانیان بەخشیووە . کۆی گەل و نیشتمان لەو پێناوەدا ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و جێنۆسایت بوونەتەوە .
دواتر دەڵێت : بەڵام کوردستانی سەربەخۆ شتێک نییە بەقسە دابمەزرێت . بەڵکوو تەلارێکە پێویستە لەسەر زەمین بچەسپێت و … هتد .
ئەم پەیامەی نەوشیروان مستەفا ، پێش چوار ساڵ بەر لە ئێستاو ، پێش دوو ساڵ بەسەر ئەوەی بزوتنەوەکەی بەشداری حکومەتی بنکە فراوانی کرد ، پێشکەشی کردووە . کەچی لەئێستادا هەمان دیدی هەیەو سوورە لەسەر ئەوەی وەک بەرنامەیەکی یاسایی و دەستوریی کار لەسەر دروست بوونی دەوڵەتی کوردی بکرێت . لە ئێستادا پارتی و ماڵباتی بەرزانی ئەم کەیسەیەیان بۆجارێکی تر ورژاندووەو بەبێ ئەوەی یەک هەنگاویی کردارییان بۆ هاویشتبێت . لەکاتێکدا دەوڵەتی کوردی ئامانجی هەمووانە و ئەرکەو دەبێت هەموو لایەک هەم قسەو هەم هەنگاویی بۆ بنێت .
قسەکردن لەسەر دەوڵەتی کوردی ، قسەکردنە لەسەر کۆی بنیادنان بۆ گەیشتن بە لێوای بەیانکردنی ، واتا دەوڵەت پێش ئەوەی بەیانی دامەزراندنی بخوێنرێتەوەو وەک مزایدەیەک پەخش بکرێت ، هەنگاوە پراکتیکەکانی بۆ بهاویژرێت ، چونکە تیۆری دەوڵەت ـ بوونی هەیەو پێویست بە داڕشتن ناکات ، ئەوەی بوونی نییە پراکتیکی دامەزراندنی دەوڵەتە . لێرەدا قسە لەسەر تیۆری بەدەوڵەتبوون دەکەین لەسەر ئەوەی بەرزانی تەنها خوێندنەوەی مانیفێستی دەوڵەت بوونیمان بەگوێدا دەدات ، نەک پیلانی داڕشتی بوونی دەوڵەت ، کە ئەمەش هەموو تاکێکی کورد دەتوانێت لەجیاتی بەرزانی بیخوێنێتەوە . ئەوەی گرنگە هەنگاوە بەکردارەکانێتی بۆ بنیادنانی دەوڵەتی کوردی ، کە نەوشیروان مستەفا قسەی لەسەر دەکات . لە نێوان وتەکەی بەرزانی و نەوشیروان دا :
A – دوو ئاراستەی سیاسی پڕ لەمزایدەو دڵسۆزیی خۆی نمایش دەکات
B – دوو جیهانی ڕاست و درۆ دەبینرێت
هەر ئەمەشە دەکریت بۆ ئەوەی بە لێواریی دەوڵەتی کوردی بگەین ، دەبێت بە میژووی ئەو گەلانەدا بچینەوە کە هاوشێوەی کورد ژێردەستە بوون و دەوڵەتیان بنیاد ناوە ، دەشکرێت وانە لەو وڵاتانە وەربگرین کە لەژێر دامەزراندنی دەوڵەتدا ، کارەسات و هەم بەستەڵەکی قورسیان بڕیوەو بەسەرهاتووە . سەیری سۆدانی باشوور بکەین ، سەیری تەیموری ڕۆژهەڵات بکەین ، لەوانەوە پیلانێکی وردو ژیرانەمان هەبێت ، بۆ ئەوەی چوارچیوەی نەتەوەیی دابڕێژین .
وتەکانی بەرزانی بۆ دەوڵەتی کوردی بەسەر ئەم ئاراستانەدا ناتوانێت باز بدات ، وەک …
1 – وازهێنان لە بەرنامە بۆ پانتایی دەسەڵاتی بنەماڵە بەسەر هەیکەلی حکومەتدا .
2 – کۆتایی بە بوونی لەشکری تورکی لەسەر خاکی هەریمی کوردستان بۆ پاراستنی پارتی و بنەماڵەکەی .
3 – بەردەوامی دان بە سیستەمی دیموکراسی ، کە هۆکارە بۆ یەکێتی و هەڵنەوەشاندنەوەی ماڵی کورد .
4 – بوونی دەستورێکی سەردەمیانە ، تا هۆکار بێت بۆ پشتیوانی گەلانی ئازادیخواز بە دۆسیەی کورد
5 – بوونی لەشکرێکی نیشتمانی و ، کۆتایی هێنان بە لەشکری میلیشیایی .
6 – هەبوونی کۆ دەنگی بۆ بنیادنانی وەزارەتی دەرەوە لەسەر بوونی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو ، نەک بەحیزبیکردنی و دواتر قۆرخکردنی .
7 – بنیادنانی دەزگایەکی پرۆفیشناڵی ئابوری بۆ پەلهاویشتن بە پتەکردنی بوونیەی ژیانی خەڵک .
8 – دامەزراندی دەزگایەکی دادوەری ، کە باڵادەستبێت بەسەر هەمووانەوە .
9 – دەزگایەکی پیلاندان بۆ بەدواچوونی چارەسەریی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئیداری هاوشێوەی وڵاتی سویسرا ، کەهەموو جومگەکانی دەوڵەوت حیزب پەڕلەمان و خەڵکی بەتوانا بەشدارە .
کاتێک بەرزانی ئەم هەنگاوانە دەزانێت و هەنگاویی بۆ نانێت ، ئێمەش لەوە دەگەین خوێندنەوەی مانیفێستی دەوڵەت بوون بنەما نێیە بۆ هەنگاونان بەئاراستەی دەوڵەت بوون ، بەڵکوو قسەکردنە لەسەر دەوڵەت بوون ، ئەمەش دەچێتە چوارچیوەی مزایدەی سیاسیەوە .
ئەمەی خوارەوە گرتە ڤیدیۆکەیە کە پەیامی نەوشیروان مستەفاـیە بۆ یادی نەورۆزی 2012
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بۆ جیهان لە چاوەڕوانی گۆڕانکاریدایە لە تورکیا.
-لاوک کونجرینی: عەبدوڵای کوێخا موبارەک.
-لاوک کونجرینی: مانیفێستی هەستانەوەی حیزبی کوردی/ بەشی پێنجەم.
- All Posts