کامەران عومەر: مەترسی دوای داعش.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بیری توند ڕەوی ئیسلامی لەسەرەتای ئاینی ئسلامەوە هەبووە، بۆهەر قۆناغێکیش گۆڕانکاری بەپێیی زەمەن و فتواکانی کەسانی توند رەو زیادو کەمی کردوە. بەڵام دوای نەمانی بلۆکی رۆژهەڵات و داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت کاڵ بونەوەی بیری سوشیالزم بەدیوەکەی تریش هەنگاونان بەرەو عەولەمەو دنیای تەکنەلۆجیا، هەر دوای داگیرکاری ئەفغانستان، ئەو مەوجە توندڕەویەی ئێستا، بەفۆڕمێکی تازە هەم لەڕوی فکر و هەم لەڕوی پراکتیک سەری هەڵدا. کە هەڵگڕی بیری جهادی ئەلبانی و ابن تیمیە و چەند زانای تر بون، بەڵام زۆر بە فراوانتر .! لەکوردستانیش جگە لەچەند کەسیک تا ساڵی 1991ئەوەندە بلاو نەبوو، بەڵام دوای راپەرین وردە وردە لەرێی ئیسلامی سیاسیەوە بڵاوبویەوە و هەر زوو بەرکەوتن لەمزکەوتەکان دروست بوو، لەسەر سونەت و شێوەی نوێژ خوێندن و چەند پرس و ڕۆتینێکی تر، تا گەیشتە ئەم هەڵومەرجەی ئێستا.

ڕەنگە زۆرێک لە ئیسلامی سیاسی کوردستان لە پڕۆژەیان نەبوبێ، تاکێکی توندڕەو پێ بگەینن. بەڵام گۆش کردنیان بە هەندێک بیرورا، بەس بوو بۆ ئەوەی بتوانێ لەڕێی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان و، فتوا جیهادیەکان بارگاویی بکرێ بەبیری توند ڕەویی. ئێستاش کەلە شەری داعش داین کەم کەس پێشبینی دەرکەوتنی هێزێکی وایان دەکرد بەم هەموو توانایەوە ،جا بەهەر هۆکارێک بێت ئاواش دوبارە سەرهەلدانەوەی هێزێکی لەهەمان شێوە ئەستەم نیە وە بونی گەنجی کورد لەنێو ئەم هێزە کەم تا زۆر حاشا هەڵنەگرە.

دوای دارمان و هەڵوەشانەوەی داعش ئەوانەی دەربازیان ئەبێ، بەتایـبەت کوردەکان. ئەگەر وەک ساڵانی پێشو ژینکە لەباربێت خۆیان ڕێک ئەخەنەوەو، کاریگەری خۆیان بەئاسانی دائەنێن لەسەر ئەو کەسانەی لە فکرو هزریان نزیکن. دوور نیە خۆیان رێکخەنەوە وەک جوندولئسلامی پێشوو. یان هیچ نەبێ دوژمنانی کورد ئەتوانن بەکاریان بێنن بۆ شێواندنی ناوچەکە، وەک چۆن ئێستا داعش بەکاردێ. بۆیە لەئێستاوە دەبێ ڕێوشوێنی هەمەجۆر بگرینەبەر بۆ رێگرتن لێیان، لەئێستاشەوە سنووریک بۆ ئەو هەموو مینبەرو دەزگا راگەیاندنە توندرەوانە دابنرێت.

شەری داعش و ئەو مەوجە تیرۆریە ، هەر بەچەک نابێ بکرێت دەبێ لەڕوی هزری و پەروەردەوە، کۆمەڵگا وشیار بکرێتەوە. وە زۆرێک ڕۆشنیری کورد بە دیبەیت کردن و نوسین لەهەوڵدان دریغیان نەکردوە، هەرچەندە هەوڵەکانیان کاریگەری هێواشی هەیە. چونکە ئەو ژینگە لەبارەی لەدوای سالی 91دروست بوو کە سودیان لە هەلومەرجی ناو خۆ بینی ئەوەندە گەرایان داناوە وائاسان نیە بە دوو دیبەیت و چەند وتارێک بەرەنگاریان بیتەوە سەرەڕای ئەوی ئەو هەوڵانەی ئەدرێن گشت گیر نین و بۆ نوخبەیەکە ،بەم شێوازەش بەرپەرچ دانەوە دروست دەبێ،ئەگەر بمانەوێ کۆمەڵگاکەمان روبەروی نەهامەتێک نەبێتەوە دەبێ ریفۆرم لە پەروەردە و راگەیاندن و چەند بوارێکی تر بکرێت کە ئەوەش بەپلەی یەکەم لەسەر حوکمەتە.بە پشتیوانی روناکبیران و رۆشەنبیران ،،وەزانایان و مامۆستایانی ئاینیە بەڕێزیش نابێ بەم هەوڵانە هەڵنەچن و و لێکدانەوەی خرابی بۆبکەن ئیتر با واز لە تکفیر کردنی خڵک بێنن نازانم مامۆستایان ئەیانەوێ پێشەنگ بن و لەسەر مینبەریش بن هیچ مسئولیەتێکیش هەڵنەگرن ،کە بەلاڕێ دا ڕۆیشتنی هەر تاکیکی کورد بەلای بیری توند رەوی لە ئەستۆی ئەوان و حکومەتە بۆیە ئەرکە گرنگەکە لەسەر ئیوەیە بۆ راڤە کردنی دەقەکان و وشیار کردنەوەی کۆمەڵگا لەبیری توند ڕەوی و جیا بکەنەوە ی ئایین لە کلتوری عربی ، ئاشنامان بکەنەوە بەو ئیسلامەی کە منەورانی ئسلامی کورد پەیرەویان کردوە وەک قازی محمد و شێخ سلام و مولەوی و مەلای گەورە و نورسی و مدرس و زڵمی وچە ندان زاناو علامەی تر کە مرۆڤایەتی شانازیان پێوە دەکات بۆ ئەبێ ئەو هەموو زاناو بیرمەندی ئسلامیە مان هەبێ و تاکی کورد ابن تیمیە لەوان باشتر بناسێ …